KURDISTANPOST
کۆنە گۆڕانخوازێک
وه‌زیره‌كانی گۆڕان له دروشمی چاكسازییه‌وه بۆ ده‌ڵاڵی سیاسی
Sunday, 23/04/2023, 18:35
6430
بینراوە
م.عومه‌ر چالاك
له گه‌رمه‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، ناره‌زاییه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان هه‌بوو كه گۆڕان به‌خۆی خراپی به‌شداریه‌وه له كابینه‌ی هه‌شت، رێژه‌ی ده‌نگ و ناوبانگی بزوتنه‌وه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تێكشكاوه، به‌ڵام سێ كه‌س پێداگری زۆریان له به‌شداری ئه‌كرد و به‌ڵێننامه‌یان دا كه حكومه‌ت رووبه‌روی لێپرسینه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌و سێ كه‌سه بوون كه ئێستا پۆستی وه‌زاره‌تی گۆڕانیان وه‌رگرتووه به‌ڵام هه‌گبه‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆ چی ده‌رخست؟.
وه‌زیره‌كانی گۆڕان نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی هیچ چاكسازیه‌ك بكه‌ن، به‌ڵكو بونه ده‌سكه‌لای مه‌سرور بارزانی بۆ لێدانی كاریگه‌ر له هه‌مو حیزبه‌كانی غه‌یری پارتی، بوونه ده‌مانچه‌یه‌ك به‌ده‌ست پارتیه‌وه كام شار كۆیله‌بوونی پارتی قبوڵ نیه، به‌جۆره‌ها شێواز دانیشتوانه‌كه‌ی دوچاری موشكیله و قه‌یران بكه‌نه‌وه.
تازه‌ترین قۆناغی كۆیلایه‌تی وه‌زیره‌كانی گۆڕان، ده‌ڵاڵییه بۆ پارتی! له‌كاتێكدا واده‌ی كابینه‌كه ئێكسپایه‌ر بووه، دانا عه‌بدولكه‌ریمی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌ك ده‌ڵاڵی سیاسی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه راسپێردراوه تا قوباد تاڵه‌بانی هان بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت.
ئاواتی شێخ جه‌ناب كه هه‌ر له ساڵی یه‌كه‌می پۆسته‌كه‌یه‌وه، پولی به گۆڕانه‌وه ناوه و خۆی به‌بێلایه‌ن دائه‌نێ، بۆته ده‌ڵاڵی ئابوری مه‌سرور و وه‌ك وه‌فد ئه‌چێته به‌غدا، وه‌ك ده‌ڵاڵی نه‌وت و غازیش زوو زوو قه‌یرانی موچه و پاره‌ی بانك له سلێمانی دروست ده‌كات.
سبه‌ینێش پارتی ئیشی به‌م دوو ده‌ڵاڵه سیاسیه نه‌ما چۆن ئێستا به قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ڵێن جانتاهه‌ڵگری بن دیوار، به ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ده‌ڵاڵی سیاسه‌ته‌كانمان.
لێرههوه داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌كه‌م ئه‌م وه‌زیرانه‌ی خۆیان ڕیسوا بكه‌ن تا هیچ كه‌سی تر زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بێ به‌سه‌رشانی خه‌ڵك و خه‌ونی ریفۆرمخوازیدا، ئاواتی نیو ملیۆن ده‌نگده‌ری گۆڕان بۆ پاره وپۆست بفرۆشنه پارتی
کۆنە گۆڕانخوازێک
© 2019- Kurdistanpost