بەڵێ لە هەرێمی كوردستان، هەڵگرتنی چەك و ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت بە سوكە واستەیەك ئازادە، بەڵام خوێندن و شەهادەی بەرزمان بۆ حساب نیە.
ئەوەی زۆر جێگەی گومانە، بەپێی یاسا و رێنماییەكان هیچ فەرمانبەر و موچەخۆرێكی حكومەت مافی ئەوەی نیە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمانگەكەی خۆی بخوێنێت، بەڵام بەبریاری تایبەت و بەگەندەڵییەكی گەورە رێگە دراوە بە پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و راوێژكارێكی گۆران تا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمی و لە ماوەی پۆستەكانیاندا لەزانكۆكانی دەرەوەی وڵات بخوێنن كە ئەوانیش -مەم بورهان قانع-ی كۆنە كاندیدی گۆران و پەرلەمانتاری نەوەی نوێ یە كە لە قوبرس ماستەری خوێند و -مجید ساڵح-ی راوێژكاری بزوتنەوەی گۆرانە كە ماجستیرو دكتۆرای لەزانكۆی سنە خوێندوە.
ئەم پارلەمانتار و راوێژكارە چۆن بەخێرایی فێری زمانی قوبرسی و فارسی بوون و بەكام یاسا لەماوەی پۆستدا توانیویانە لە وڵاتانی بێگانە بخوێنن؟ تكایە با بۆمان بڵاوبكەنەوە تا هەزاران ئاواتە خوازی شههادهی بەرزیش بەرچاویان ڕوون بێت.