بستە قەبرێکیان پێ رەوا نەدەدیت!

Friday, 05/05/2023, 22:46

4050 بینراوە


بە هۆی دەدستدا نەبوونی کەلوپەلی نووسین ئەوساڵ نەمتوانی یادی کۆچی دوایی هیمنی هەست ناسک لە کاتی خۆیدا بکەمەوە.با بە رآشکاوی بڵێم،هێمنی نیشتمان پەروەرلەلای من وکوردی دڵسۆز بە رادەیەک مەزنە کە هەرکاتێک یادی بکەیەوە درنگ نابێ.ئەورۆژە چم دیت؟
رۆژیكی دڵتەزێن وگران،لە شآری مهاباد لە چوار رێیانی ئازادی دەگەڵ چەند دۆستێکم لە گۆشەیەکی چوارڕی خەریکی قسەکردن بوین،لە پڕ پیاوێکی بە ساڵاچووهاتە تەنیشتمان ستارێکی کورتی گرت وگووتی: زانیوتانە هیمنیش مرد!باوەڕمان نەدەکرد.
زۆری پێنەچووجەماوەرێکی ٢٠٠ کەسیمان لێ نزیک بۆوە کە تەرمێكیان لە سەر دارەمەیەتێک دانابووتا بەرەو گۆرستانی بوداق سوڵتان لە شاری مهاباد بەڕێکەون.کاتیك لێیان نزیک بوینەوە وپرسیارمان کرد،گووتیان راستە ئەوە هێمنە کە کۆچی دوایی کردوە!
بەرەوە پیلی دارمەیتەکە ڕۆیشتین تا شآنی بدەینەبەروبەرەو گڵکۆی ئەبەدی هێمن بڕۆین وبە خاکی بسپێرین.لە پڕ تاقمێک لۆمپەنمان لێ قووت بۆوە کە بە دەنگی بەرزهاواریان دەکرد،هێمن،جاشە ونابێ لە گۆرستانی مهاباد بنێژرێ!بە هەڵدانی درووشمی، بژی قاسملوو،قاسملوو،بژی حیزبی دێمۆکڕات و...لە دارمەیتەکەی هێمن نزیک بوونەوە وبە چەند کەس پاڵیان پێوەناو،کە تەرمی پیرۆزی هێمن دەمەڕوولە سەر دارمەیتەکە کەوت خوارێ وکەوتە سەرعەرزێکی رەقو تەقی شەقامەکە لە چوارڕییانی ئازادی.کەرەساتێکی دڵتەزێن بووە.ئەوە هەمان کەسە کە نازناوی شاعیری میللی پێدرابوو!؟
کاتێک لۆمپەن کڕاتەکانی تووڕەیی خەڵكیان بینی،لاقێکیان کردە چوار لاق خوێڕی،خوێڕی هەڵاتن.هیمنی نیشتمان پەروەربە هۆی جیاوازیی بیروباوەڕی حیزبی دەگەڵ هاوڕییانی پێشوولەو حیزبە هاتەدەری.بۆیە کەسایەتیەکی ناسراوی کورد قاسملوو زۆر بێ رەحمانی پاشناوی جاشی میللی بۆ دیاری کرد.لەوەش بترازێ،جارێکیان مەلاعەوڵای حەسەنزادە /حەیاکی/ دەگێرێتوە،قاسملوو،تەنیا جارێک منی دەگەڵ خۆی بردە لای سەدام.لەو دانیشتنەداسەدام وەک قووتابییەک گوێ بۆ قسەکانی قاسملوو دەگرت.مەلا ڕێگای سەددامی بۆ خۆشکرابوو،بەڵام بەداخەوە دەیگووت:تەنیا جارێک من دەگەڵ قاسملوو سەددامم دیوە.هێمن لە ژیانیدا نەچووبوولای سەددام،کەچی مەلا عەوڵای حەیاکی پاشناوی:جاشە پیرەو سەرقافڵەی جاشآنی پێدابوو!
ئەرێ ئەو تۆمەتانە شیاوی هێمنن؟
هێمن بەتەنیا بە باتەتەقای هەموویان خزمەتی نەتەوەی کوردو زمان وئەدەبیاتی کوردیی کردوە.بەڵام ئەو کەسانەی کە خۆیان بە میراتگەری کۆماردەزانێ تەنانەت بستە قەبرێکیان پێ رەوا نەدەدیت.یادی هیمنی نیشتمان پەروەر هەردەم پیرۆزبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە