کێ بەرپرسە لە سیستەمى تەندروستى

Tuesday, 09/05/2023, 15:49

3807 بینراوە


سیستەمى تەندروستى وەک هەمووسیستەمەکانى ترى ئەم وڵاتە توشی پەتای گەندەڵى بوە مرۆڤ گەلێکى بەرهەم هێناوە دزو توجارن بەتایبەتى چینى دکتۆر،هەڵبەت ئەم سیستمە هەموو دکتۆرێک ناگرێتەوە بەڵکو سەرجەم سەرمایەدارو بازرگانانە دەگرێتەوە کەبە کارو کەسابەتى دەرمانەوە خەریکن کردویانە بەسەرچاوەیەک بۆپارە پەیداکردن جاران تو دەچویتە لاى دکتۆرێک دواى هاتنە دەرەوەت ڕەچەتەیەکى پێدەدایت کەناوى چەند عیلاجێکى لەسەر بوو  تۆش بەئیختیارى خۆت دەچویتە دەرمان خانەیەک دەرمانەکانت دەکڕى بەڵام ئیستە وانیە هەمو دکتۆرێک دەرمان خانەیەکى  تایبەتى هەیە کەداهاتەکەى بۆخۆیەتى یان شەریکە لەگەڵ ئەو سەرمایە دارەدا کاتێک نەخۆش دەچێتە لاى ئەو ڕەچەتەکەت ڕاستەو خۆ ناداتێ بەڵکو پسوڵًەیەکت پێدەدات بەئیمەیل ڕەچەتەکە ڕەوانەى دەرمان خانەکەى خۆى دەکات تاوەکو نەخۆش بچێتە لاى بەئیجبارى دەرمانەکە لەو دەرمان خانەیە بکڕێت کەجەنابی دکتۆر هی خۆیەتى یان شەریکە لەگەڵیاندا ئەمەش ئازادى نەخۆش ناهێڵێت وە گیرفانى نەخۆش هەڵدە تەکێنن شتەکانى بەدوئەوەندەو سێ ئەوەندە پێدەدەن ئەمەى من باسم کرد مشتێکە لە خەروارێک لە گەندەڵى و گەندە خۆرى سیستمى تەندروستى ئەمە جگە لە بەجێمانى لەفاف مەقەست لەجەستەى نەخۆشدا وەجگە لە تەعداکردن لەکچ و ژنى خەڵککەنەخۆشن و دەچنە لایان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە