گەردەلوولی جزدان

Tuesday, 16/05/2023, 19:27

3094 بینراوە


هەروەکو کە سایتەکان بڵاویان کردۆتەوە کە  کاک "زەلیل جەنگەنە" بە نیازە زنجیرەی چوارهەم لە تەمسیلی گەردەلوول" ناڵێین دڕاما چونکە لە مەرجەکانی دراما بێ  بەشە" وێنەبگرێ ، ئەو بەڕێزە ئەوەندەی گرفتی لەگەڵ پارەدا هەیە لەگەڵ توانا و شارەزایی خۆی لە هونەردا نیە ، لە دوای زنجیرەی سێهەم کە لەگەڵ کوردسات گرێ بەستی هەبوو و تووشی مقۆنقۆی پارە خواردن بوو تا کار گەشتە ئەوەی لە پرسگەی کەناڵەکە وێنەیەکیان هەڵواسی بوو کە نابێ ئەم زاتە بکرێتە ژوورەوە ، ئەمە جگەلەو کەم و کورتی و هەڵە هونەری و مێژوییەکان کە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانا هەبوو ، بەڵام ئەم برادەرە خۆی وەک دەرهێنەر ، سیناریست ، سەرپەرشتی وێنە گرتن ،  و چەندین لایەنی تر ئەبینێ ، کە لە ڕاستیدا لە هیچیانا نەئاگادارە و نە شارەزا ، بەڵام دیارە کە گیرفان خورا ئەبێ بیخورێنی ، گرنگ نیە بە چی ، گرنگ ئەوەیە خورانەکە نەمێنێ ، ئەم زاتە زۆر ئیش لەسەر هەستی خەڵک ئەکا جا چەند هونەری یان واقیعیە لە بیرکردنەوەی ئەوا نیە ، ئەمجارە بە نیازە لەسەر کارەساتی هەڵەبجە درێژە بە خوراندنی گیرفانی بدات ، چونکە ئەزانێ هەڵەبجە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر خەڵک هەبوە ، هەر ناوهێنانی چەپڵەی بە دواوەیە ، ببێ بە تەمسیلیش چەپڵە و پارەی  بە دواوەیە، کاک جلیل پێش ئەوەی بکەوێتە ژماردنی فرمێسک و پارە ئەبێ وەک دەرهێنەرێک کە ئەو خۆی بە دەرهێبەر ئەزانێ ، باک گراوندێکی هۆکارە ناوخۆییەکان بخاتە ڕوو پێش باس کردن لە تاوانەکەی بەعس ، ڕۆڵی هێنانی پاسدار وەک بیانوویەک بۆ تاوانەکە دەر بخات و ئەشتوانێ سوود لە کتێبەکانی کاک نەوشیروان و گێڕانەوەکانی حەمەی حاجی محمود و کاک حامیدی حاجی غالب وەربگرێ ، کە هاتە سەر باسی تاوانەکە وەک خۆی ، بێ لادان و ترس لەم یان ئەوباس بکات و پێمان بڵێ بۆچی پیش تاوانەکە ڕێگە لە خەڵک گیرا شارەکە بە جێ بێڵن؟ من خۆم بڕوا ناکەم کاکە جلیل ئەمە بکات ، گەر وای کرد نەک پارەی ئەم زنجیرەیە ، پارەی ئەوانەی پێشوو تریشی لێ ئەسەننەوە.. یەک شت زۆر گرنگە کە ئەبێ لە کارەساتی هەڵبجەیا نیشان بدرێ ئەویش بۆچی و چۆن "طارق عزاوی" فەرماندەی ئەو سربە فڕۆکانەی تاوانەکەیان کرد ، ئازاد کرا و بە حورمەتەوە ڕەوانەی بەریتانیا کرا و ئێستا لەوێ پەناهەندەی کیمیاوی ، ببورن سیاسیە...با کاکە جەلیل هەڵەبجە وەک ڕووداوە مێژوویەکەی بخاتە سەر شاشەکان نەک وەک فیلمێکی هیندی دوای گریان بە چەپڵە کۆتایی بێ ،،،دیارە بۆچوونی خودی خۆیشی گرنگە ، هەرچەندە کەس نازانێ ئەو بە کام لادا ئەڕوانێ ، لەگەڵ "ڕووداو" وەک پارتییەک قسە ئەکا ، لەگەڵ "کوردسات یەکێتییەکی دێرینە ، لەگەڵ کەناڵە ئیسلامییەکان سەری بچێ نوێژی ناچێ ، بۆ کەناڵ و سایتە چەپەکان ئەو ئێستاش وەک حەفتاکانی هەر "شیوعییە..هیوادارین کاک جلیل مەتەڵەکانی پشت کارەساتی هەڵەبجە و مەتەڵی هەڵوێستی سیاسی خۆی ئەخستە ڕوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە