ئاستەنگی قەرەزەکانی ئەمەریکا بەرەو هەرە بلاترین

Friday, 26/05/2023, 13:45

6449 بینراوە


The debt ceiling crisis in America


بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکانی ئەمەریکا بۆ نادیار،کە یەکێک لەهەرە گەورە زلهێز وئابووری جیهان، گەیشتۆتە لووتکە، یان بەرە و هەرەس، یان هێورکردنەوە و کۆڵنج شێلانی گیرفانەکان، ڕۆژ نیە کە دەیان بیربۆچوون نەدرێت بەگوێی گەلانی جیهاندا، دەشبینن و دەشیبستین لە ڕۆژنامە و تێڤیەکان ئینتەرنیشتیشدا، هەواڵە هەرە سەرەکەیەکە، هەروەکوو باسیشمان کرد، کە هەواڵەکە بۆتە هەواڵێکی جیهانی و گاریگەری لەسەر هەموو جیهان دادەنێت بە نەرێنی، بەڵام لە ڕاستیدا نەکۆماریەکان، نە دیموکراتەکانیش ڕاستگۆ نین، چ لەئامانجی هەواڵەکەیان، چ لەئەنجامی هەواڵەکەیان،لەڕاستیدا هەردووکیان چەواشەکاری دەکەن، بۆ بەرژەوەندی پەرتەکەیان و تاکە کەسیەکان.
نموونیەکی ئیجگار سوک وئاسان، کە هەردووکیان بەرژەوەندی کۆمپانیا خوێنخۆرەکان دەپارێزن، دیموکراتەکان داهۆڵکیان بەرز کردۆتەوە، کەلە قەرزی قوتابیان خۆش بن، کۆماریەکان دن، ئەگەر دیموکراتەکان لەخەمی ئەمریکەیکاندان، بۆ نزیکەی ٦ هەزار ئەمەریکیان لە عێراق و ئەفغانستاندا بەکوشتدا، خۆ بەڵگەکان گەواهی دەدەن، کەلە هەردوو ووڵاتی عێراق ئەفغانستاندا درۆیان کرد،یان لە شەڕی ڤێتنامدا٣٠٠٠٠٠ هەزار ئەمریکیان بەکوشتدا، چ پەیوەندیەکی بەئەمەریەکانەوە هەبوو؟ نە ڤێتنام هەڕەشە بوو بۆ ئەمریکا نە ئەفغانستان و عێراقیش، ئەمە کورتە نەمونەیەکە ئەگینا ووڵات نیە، کە خوێنێ ئەمەریکی تێدا نەڕژابێت، کە هیچ دوژمنایەکی ئەمریکیان نەکردووە.
جەوهەری باسەکە بەکورتی و کوردی باس لەبەرهەم دەکات، کەچی بەرهەم بەش ناکات، کە بەرهەمیش بەشی نەکرد، ئەوا ناچار دەبێت کە پارە قەرز بکات،کە شیر بۆ منداڵەکانی دابین بکات، بەڵام قەرزەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، با وای دابنێن کە کەسێک دوکانێکی هەیە، دوکانەکەی پارەی کارەباو کرێ دەکان و حەق دەستی کرێکاری پێویستە، باوای دابینێن، کەحەق دەستی کرێکار و کارەبا و کرێ دوکان هەرهەمووی١٠٠٠ دۆلارە، بەڵام بەرهەم یان دەست مایەکەی ٨٠٠ دۆلارە، ئەمە گەوهەری باسە ڕەسەنەکەیە، ئەو لینکەی داشمناوە ئەنجامی دوکانەکەیە، کە چرکە و ژمارەیەکی تۆقێنەر هەژاری پەرە دەستێنێت، لینکەکە بکرەوە ببینە، کە چەند ترسانەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم گۆی زەویەمان دەتوانێت دەهێندەی ژمارەی ئێستای گۆی زەوی بە جوانی و ئاسوودەی بەخێو بکات.
https://worldpoverty.io/headline
ئەمەش پێوەری ئاستی قەرزەکانی وولاتانی جیهانە بەگشتی، بەدیدی خۆت ببینە، کە
https://www.usdebtclock.org/index.html
زیادبوونی قەرزەکانی، بەتایبەت وولاتانی پیشەسازی، یان زل هێزەکان، چۆن شێتانە بەرز دەبێتەوە، هەروەها وەک کە دەیان جار باسمان لیوە کردووە، کە وولاتێکی زل هێزی وەک ئەمەریکا تاڵانی لەهەر هەموو جیهاندا ئەنجام دەدات، تەنات کە هەر هەموو جیهان "ئیگیلا میرکل" بە فریشتە دەجوێنێت، لە نهێیەکان بێئاگایە، ئەوا لە قۆناغی دەسەڵاتدارێتی ئنیگلا ئەفەریقا تاڵانکراوە.
https://www.kurdistanpost.nu
سەرجەم دیاردەکان گەواهی دەدەن کە قەرەزەکان زیاتر و زیاتر دەبن، لەگەڵ ئەوەی ووڵاتانی پیشەسازی و وولاتانی دیکەش تاڵان دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمەکە بەشی هەرهەموو دەکات،بێگوومان.

کەی کەواتە هەڵکە لەکوێدایە؟

پێشتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی "هاریس فرێدمان" پسپۆڕ و ئابوری ناسی بەریتانی، لەزمانی داتاکانەوە باس لە داڕمانی ئابوری ئەمریکا دەکات، ئەوەیش
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=90453&authorid=247
ووتەکانی تیۆری زانستین، نەک گوومان، هەروەها "نایل فێرگسۆن" نیش دیسان بەژمارە و داتا باس لە تێکشاندنی ئابوری بەتایبەت ئەمەریکا دەکەن، نەک گۆترە
https://www.facebook.com/photo.php?
ناچینەوە سەر ئەوباسانە، چوونکە پێشتر بە ووردی باسمان لێوە کردوون، ئەوەی کە ئێستا شایەنی باسە، وەک زانرا کە بایدن بەپەلە گەڕایەوە لەکۆبوونەوەی ٧ زل هێز، بەو هیوایەی لەگەڵ کۆماریەکان و سەرۆکی گۆنگرێس "کیڤن ماکراتی" کۆبێتەوە، کۆبونەوە، داواکاری کۆماریەکان بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکانە بەمەرج، بەلام دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی بادین، داوای ڕێکەووتنی کرد بەبێ مەرج، ئاستی قەرزەکان بەرز بکرێتەوە، بەڵام لەکۆتایدا ڕێک نەکووتن، کارەساتەش لێرەوە دەست پێێدەکات، بۆ نموونە ئەگەر دیموکراتەکان بەمەرجەکانی کۆماریەکان قایل بن، ئەوا دەبێت، کەلە قەرزی قووتابیان خۆش نەبن، هەروەها خەرجکردنی خزمەت گوزرایەکان کەم بکرێتەوە، جائەگەر هەتا یەکەم ڕۆژی مانگی شەش نەگەنە ئەنجام، ئەوا کارەساتە دەگاتە ماڵ بەماڵی دانیشتوانی سەرگۆی زەوی، کاریگەری بۆ سەر پاڵپشتەکان ( سنادات مالیە) بۆ نموونە ژاپان و چین نزیکە بە بەهای ٣ ترلێۆن پاڵپشتیان لەئەمەریکا هەیە، بۆیە ترسکە کارەساتە جیهانیە، لەلایەکی دیکەشەوە،دەبێتە هۆی هەڵاوسانێکی ترسناک کە ئەگەری سەرهەڵدانی ترسی بێکاری دەبێتە هەڕەشەیەکی بێگوومان، هەرکە بێکاریش گەیشتە ئاستی ترسناک، ئیتر هەڵاوسانە ترسناکەکە هەر هەموو جیهان دەگرێتەوە.
https://sv.wikipedia.org/wiki/Obligation
بۆیە بەدڵنیای دیموکراسی و مافی مرۆڤ سەراپای داهۆڵە، ئەمەش گەواهیە، تەنها چارە کۆمەنیزمە بێشک.
ئەمەش هێشتا بریسک نەگەیشتۆتە قۆناغی کارە هەرە گرنگەکانی و جێپێی خۆی نەچەسپاندووە، بەڵام هیچ گوومانی تێدانیە کە جێپێی خۆی دەکاتەوەو جیهان ڕزگاری دەبێت، لەکەڵگای دۆلار و ڕاوڕووتی سەرمایەداری.
پاڵپشت یان سەنەدات، واتا ڕێکەوتنێکی فەرمی دەسەڵاتدارانە،لەگەڵ هاوڵاتیانی وولاتەکەی خۆی بەتایبەت سەرمەیەدارەکان، یان هاوڵاتی بیانی و دەوڵەتەکانی وولاتانی جیهان، وەک ووتمان کە چین وجاپان نزیکەی پاڵپشتی ٣ ترلێۆن دۆلاریان لەئەمەریکادا هەیە، هەتا ئەم چرکە ساتەش لەدوای شەڕی جیهانی یەکەمەوە بەشە پشکی پاڵپشەتەکان هەمیشە بەرەو بەرزتر چووە، بەڵام لە دوای یەکەم ڕۆژی مانگی شەشی ئەمساڵەوە ٢٠٢٣، ئیتر پاڵپشەکانیش بەهیان دادەبزێت،دۆلاریش بەرەو خوارد ڕێگا دەگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە