بڕیارم دا کە ببم بە مەسیحی و بە شانازییەوە

Sunday, 28/05/2023, 20:43

6468 بینراوە


١- لە ڕووی ئیمانەوە. مەسحیییەت ئازادی ئیمانت ئەداتێ و شتەکە بۆ دڵ و ناخ و دەروونی خۆتە. بەڵام ئیسلام ئازادییت زەوت ئەکا و بڕوابوونەکە بە زۆر ئەسەپێنێت.
٢- لە ڕووی ئازادییەوە. مەسیحییەت نایەتە ناو ژیانی تایبەتی کەسەکان و لێیان ئەگەرێ، کە بە دڵ و ئازادیی خۆیان ڕێگای کەنیسە و ئیمان هەڵبژێرن. بەڵام ئیسلام بە توندوتیژی و شمشێر و بە پێشێلکردنی ژیانی شەخسی و بە سەپاندنی جلوبەرگێكی تایبەت، خۆی فەرز ئەکات.
٣- لە ڕووی هەڵە و تاوانەوە. بۆ نمونە لەبری ئەوەی پەروەردەی ڕۆحیت بکات و لە تاوانی دزیی پاشگەزت بکاتەوە، دێت دەستت ئەبڕێت، کە لێرەدا تۆ جگە لەوەی ڕۆحت چارەسەر نەبووە، جەستەشت ئەشێوێ و دەروونیشت خراپتر ئەبێت.
٤- لەڕووی توند و تیژییەوە. ئەگەر تا سەدەکانی ناوەڕاست کەنیسە سوپا و شەڕکەری هەبووبێت و باوەڕی بە سەپاندنی دین هەبووبێ، بەڵام ئەمڕۆ و لە دوای ئەوەوە شۆڕشی فیکری و چاکسازیی دینی ڕووی دا و ئیتر کەنیسەش چۆتەوە دۆخی ڕۆحی و ئاشتیخوازیی. بەڵام ئیسلام توانای گۆڕان و بەخۆداچوونەوەی نیە و هێشتا لە قۆناغی شەڕ و توندوتیژییدایە.
٥- لە ڕووی مافی ژنەوە. لە دنیای مەسیحیدا تەواو هەست بە ژیانێکی ئاسایی و یەکسانی ژن و پیاو ئەکەیت و گەیشتوون بە قۆناغی مرۆیی. بەڵام کۆمەڵگای ئیسلامی هیشتا لە قۆناغی جیاکارییدایە و ژن پلە دووە.
٦- لەڕووی هاوسەرگیرییەوە لە مەسیحییەتدا فرەژنیی نییە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە یەکسانیی ژن و پیاو. بەڵام لە ئیسلامدا فرەژنیی هەیە، کە ئەمە جۆرێکە لە کۆیلەکردن و بە موڵک کردنی ژن.
٧- لە ڕووی دین گۆڕینەوە. لە ئیسلامدا سزای دینگۆڕین، کوشتنە. بەڵام لە مەسیحییەتدا ئەوە نیە و ئەمەش جۆرێکە لە مرۆڤدۆستی و ئازادی و ڕیزگرتنی بڕیاری مرۆڤەکان.
٨- لەڕووی سیستەمی سیاسییەوە. کۆمەڵگا ئیسلامییەکان گیرۆدەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵن و نەیانتوانیوە دەسەڵاتێکی دادپەروەر و ژیانێکی بەختەوەر دابین بکەن، بەڵام کۆمەڵگا مەسیحییەکان توانیویانە دەسەڵاتی دیموکرات و عادل و کۆمەڵگای بەختەوەرو سەروەریی یاساو مافی مرۆڤ دابین بکەن.
وەک بەڵگە بڕوانە ئەو دەوڵەتانەی کە ئیسلامن و ئەوانەش کە مەسحین، یان ئاینی ترن جگە لە ئیسلام.
٩- لە ڕووی پەنابەرەوە. کۆمەڵگا موسوڵمانەکان ئەوانەن کە خەڵك لێیان ڕا ئەکات و پەنا ئەهێنن بۆ کۆمەڵگا مەسیحییەکان. کە ئەمە نیشانەیەکی ڕوونی جیاوازی ئەم دوو کۆمەڵگایەیە. مەسیحییەکان باوەش بۆ پەنابەری موسوڵمان ئەکەنەوە. کەچی موسوڵمانەکان خۆیان باوەش بۆ یەکتری ناکەنەوە و  ناتوانی لە مەکەو مەدینە پەنابەربیت. کە ئەمەش نیشانەی پەروەدەیەکی باشی دینی مەسیحییە.
لەبەر ئەم هۆکارانەو زۆر خاڵی تریش، بڕیارم دا کە من ئاینی خۆم بگۆڕم و ببم بە مەسیحی و بە شانازیشەوە، چونکە دینی ئاشتی و ئازادی و ئارامی ڕۆح و هاوکاریکردنی یەکترییە. هیوادارم هەرکەسیش ئەم وتارەم ئەخوێنێتەوە، ئەویش واز لە دینی شەڕەنگێزیی بهێنێ و دینی ئاشتی بدۆزێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە