لە مەلامستەفاوە تا نەوەی نوێ

Monday, 29/05/2023, 22:05

3335 بینراوە


پێشگووتن:

هەرچۆنێک بوو ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە کۆبوونەوەی (گوادلوپ)دا شای ئێرانیان بۆ رووخاندین. ئیدی شای ئێران لە مێژبووسەردەمی تەواو ببوو. خومەینی ژێر بە ژێر دەگەڵ ئامریکاییەکان پەیوەندی هەبوو جارجاریش پارەیان دەدایە. ئەویش زیرەکانە ئەو کارەی دەکرد. حەمە رەزایشادەرکرا و کۆماری ئیسلامی لە جێی دانرا.
رۆژهەڵاتی کوردستانیش پڕ بوو لە حیزب و گرووپی جۆراوجۆر.هەر کەس ئاهەنگی خۆی دەگێڕا. کۆماری ئیسلامیش دەیزانی چۆن کات وەرگرێ ودەست بەسەر ئەو بەشە لە وڵات داگرێتەوە، بەڵام کەرەستەی پێویستیی دەدەست دا نەبوو. بە بیانووی وتووێژ دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە پەیامی چارەسەریی کێشەی کوردیی بە حیزبەکان راگەیاند و داوای شەش مانگ مۆڵەتی لێکردن، ئەو شەش مانگەش بۆ چارەسەریی کێشەکان نەبوو. بۆ خۆ تەیارکردن بوو، تا هێرش بکاتە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە چەنگ حیزبەکانی دەرهێنێ. حیزبەکانیش هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریان پێ نەبوو.
کەرەستەی پێویست لەو بوارەدا، کۆمەڵە وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو. کۆماری ئیسلامی وەک نێعمەتی شەڕ چاوی لەو دوو حیزبە دەکرد. چون ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەیهەویست ئەوان کردیان، ئەویش شەڕێکی نابەرابەر و نابەرپرسانە. بەوجۆرە بووکە هێدی هێدی هەمیسان ئەو بەشە لە کوردستان دەستی بەسەرداگیرا و حیزبەکانیش ئەو سێ دەیە زیاترە لە کەمپەکانی باشووری کوردستان چاوەڕوانی پەڕجوو یەکن کە کۆماری ئیسلامیان بۆ بڕووخێنن وئەوانیش وەک ساڵی ١٩٧٨ بێنەوە سەر حازریی.

سیاسەت پەروەردە کردنی ئەسپ نییە:

بەربەرەکانێ دەگەڵ داگیرکاری کوردستان بە سیخوڕیکردن و تفەنگی ژەنگاوی ناگاتە ئامانج. خۆنەویستیی وسیاسەت وهێزێکی باوەڕمەند و ئەقڵێکی ستراتیژییە ، کە  دەتوانێ ورە وهێز بداتە نەتەوەی کورد تا خۆی لە گۆڕەپانی دژواری تێکۆشان بدۆزێتەوە.داگیرکردنی خاکی کوردستان بە هەرهۆیەک بێ لە لایان داگیرکەرانەوە ناڕەوایە.لە داگیرکردنی خاک ونیشتمان دڵتەزێنتر، داگیرکردنی هزر و هۆش وهەست وزمان وفەرهەنگ ودابونەریتی گەلێکە کە هێمای شانازیی ئەو گەلەیە. بەو واتایە لە باکوری کوردستان وەک کەسایەتیەکی تورک / مامڵەت دەگەڵ بکەن،لە باشوورورۆۆژئاوای کوردستان وەک کەسایەتیەکی عەڕەب ولە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە فارست بچووێنن!
بەکرێگیراوەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لەو ماوەیەداکاڕێکی وەهایان کردوە کە بەشێکی بەرچاولە خەڵک کورد بون و ئاڵا و سروودیان پێ گەمەیە. ئەوان مافی خۆیانە.کۆمەڵگای هەژار و برسی لە جیاتی (نان و کار ) سروود و ئاڵا ناخوات، کەچی هەر لەو کۆمەڵگایەدا بەشێک لەوپەڕی خۆشیدا دەژین.
مەلا مستەفای بارزانی، کەرەستەیەکی باش بووە بۆد ەسەڵاتدارانی یەک بە دوای یەکی بەغدا. ئەو زاتە مرۆڤکوژە، لە کەسایەتی خۆی و بنەماڵەکەیەدا بە بیانووی رزگارکردنی کورد، هیچ جینایەتێک نەما بوو بە سەر کوردیی نەهێنن. لەوەتی ئەوانە هەن،کۆڕەو و ئەنفال و هەڵەبجە و زیندان و ئێعدام لە لایان بەغداوە بە پێی فیلانە. مەلا وب نەماڵەکەی قازانجیان بۆ بەغدا زیاتر بووە تا گەلی کورد.لە هەر بەشێکیش لە وڵات سەرهەڵدانێکی رزگاریخوازیی پێکهاتبێ، ئەو بنەماڵەیە دەستیان دەگەڵ دوژمن تێکەڵاو کردوە تا ئەو سەرهەڵدانە لە ناو بەرن.مەلامستەفا. وای دەزانی هێز لە لوولەی تفەنگی ژەنگاویدایە بۆیە لە ٢٤ کاتژمێردا شای ئێڕانی کردە باوکی خۆی و لە کەسایەتی خۆیدا نەتەوەیەکی بردە ژێر پرسیار و ئاشبەتاڵی راگەیاند و ڕایکرد بۆ لای ئەربابەکانی!

لە مەلا مستەفاوە تا نەوەی نوێ:

مەلا مستەفا،بەڵایەک بوو، کە بۆ نەتەوەی کورد نازڵ کرابوو، هەرچەند داگیر بە رواڵەت بە مەترسی دەزانی لەسەر خۆی. بەڵام لە رێگای ئەوەوە زۆرهاسان بەشێک لە نەتەوەکەمانی سەرکوت دەکرد. بەڵام دەسەڵاتداریەتی کوڕ و نەوەکانی لەو سی ساڵەدا بوو بەهۆی سەردەرهێنانی ئاڵوگۆرێکی نوێ، بە ناوی نەوەی نوێ. برسیەتی،هەژاری،زیندان،شکەنجە،نۆکەرایەتی بۆ داگیرکەر،دزی وتاڵانیی نەفت وغازی باشووری کوردستان،وایکرد ئەوجیلە لەسەر ناوی نەوەی نوێ وبە رێىەرایەتی کەسێک بەناوی شاسوارجێگای خۆی لە ناو کۆمەڵگادا بکاتەوە.لە راستیەدا ئەگەر توێکڵی نەوەی نوێ داماڵین،جگە لە بەشێکی بەرچاولە پوو پوولیزمێکی چەپ و راست چی دیکەی لێ شین نابێ.خەڵک وەزاڵە هاتوون.بۆ ئەوەی نەخنکێن دەست بۆ پەڕە کایەکیش درێژ دەکەن تا لەو بارودۆخە رزگاریان بێ.
زۆر بەئاشکرا ئامریکا و وڵاتە زەبەلاحەکانی ئورووپایی پشگیریی لە نەوەی نوێ دەکەن.لە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابوردوودالە یەكێک لە هۆلەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. پلاسخارت،نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە باشووری کوردستان گووتی:پ شتگیریی لە ئۆپۆزیسیون بکەن و لە بیریان مەکەن.ئەوەش پەیامێکی روون وئاشکرایە بە دەسەڵاتدارانی ئەو دوو بنەماڵەیە و بە جیهان وبە خەڵكی کوردستان کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن تا سەر بکەون.
بەڵگەش بۆ ئەو بۆچوونە ئەوەیە کە لە بەغدا چەند پارڵمانێکی نەوەی نوێ هەن کە دژی پارڵمانتارەکانی دەسەڵاتن لە باشوری کوردستان،زۆربەی یاسا و داخوازیەکانی پارڵـەمانتارانی نەوەی نوێ بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەکرێ. دەسەڵاتدارانی بەغدا زۆر زیرەکانە هەڵسوکەوت دەکەن. بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی عێڕاقدا دەسەڵاتی ناوەندی بۆ ئەوەی ئەو دووبنەماڵەیە بشکێنێ و لاوازیان بکا،پەنا بۆ هەڕەشە و چەک نابا.
کەرەستەیەکی شێ خەز و ئارامیان بە ناوی نەوەی نوێ لە بەردستدایە تا هەمدیسان بە جۆرێکی دیکە دەسەڵاتداریەتی خۆیان لە ڕێگای نەوەی نوێ بەسەر باشووری کوردستاندا بسەپێنن.ئەگەر زیندوو بمێنین دەیبنین کە چۆن شاری کەرکوکیان بە بێ تەقە گرتەوە،شارەکانی دیکەی باشووری کوردستانیش دەست بەسەردا دەگرن بە بێ تەقە.بەڵام ئەوجارلە رێگای نەوەی نەوێ ئەو کارە دەکەن نەک لەشکر کێشیی و بۆمباران.چون ئەوە خواستی لە مێژینەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە کە لە ژێر سایەی شەڕ و ئاڵؤزیی سیاسیدا ژیانی خۆیان تێپەڕ دەکەن.سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپ نییە.

تێبینی:

 ئەو بابەتەی سەروو نووسێنێکی زۆر هەڵدەگرێ.هیوادارم نووسەرانی بوێر و نیشتمانپەروەر بتوانن بابەتی زۆرتر لەسەر ئەو مژارە بنووسن و بۆ کوردستانپۆستی بنێرن تا بە دڵێک ئاواڵا بۆیان بڵاوکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە