حکومەتی هەرێم و ئاغای جوتیاران!

Monday, 29/05/2023, 22:20

4387 بینراوە


بە داخەوە لەسەدەی ٢١ دەژین و جوتیارانی کورد تا ئێستاکەش لە ژێر دەستی ئاغا کانیان دەچەوسێندرێنەوە، بەڵام خۆشبەختانە بە درێژایی مێژوو جوتیارانی کورد و رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست کۆڵیان نەداوە لە کارکردن ئەگەر بێدەنگیش بوو بن، بەڵام بەو مانایە نەبووە کە ڕازینە بە یاساو زوڵمی ئاغاکان ، بەڵکو لەسەر بنەمای بێ هیوانەبوون و دەست بەردار نەبوونیان لە هیوای شۆڕشی کشتوکاڵ، دەستیان هەڵنەگرتوە لە کارەکەیان و کۆڵیان نەداوە. چونکە یاساو ئایدۆلۆژیا و ژینگەی جوتیاران پڕە لە مێژووی هەڵبەز و دابەزی ئابوری و سیاسی و کەش و هەوا ،وە هەروەها بایەخ دانی جوتیاران بە سۆز و وەفا و مرۆڤایەتی و سوپاس گوزاری بۆتە قوتابخانەی شۆڕشی فکری و پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئاینی و ئابوری لە جیهان و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان کە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا وەك جوتیاران ناتوانن ئەو ڕۆڵە گەورەی وان بگێڕن ئەم ڕۆڵە گرینگە سروشتی کارەکە پێی بەخشیون . ئەگەر سەیری مێژووی گۆڕانکاریە سیاسیەکان بکەین مێژوو شاهیدی ئەدات کە بە هاوکاری هێزی جوتیاران سیاسیەکانی عێراق گۆڕدراون، وە هەروەها لە مێژووی گۆڕانکاریی سیاسی عێراق جوتیارانی کورد قازانج و زیانیان بینیوە لە گۆڕینی حکومەتە یەك بە دوای یەکەکان. شەش دەیە لەمەوبەر بە هاتنی حوکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدول کەریم قاسم بە دامەزراندنی دەستورێکی نوێ لە ساڵی ١٩٥٨ بە یاسای کرداری جوتیارانی کورد سودیان وەرگرت و ئازاد کران لە ژێر دەستی ئاغا زۆڵدارەکانی کورد,مێژووی دیکتاتۆرکردنی ئاغاکان و بەرهەم هێنانی ئاغای دیکتاتۆر ئەو کاتە دەستی پێکرد، کاتێك جوتیارانی عێراقی ویستیان ئینگلیزەکان دەرکەن لە سەر خاکی عێراقی نوێ ، ئینگلیزی داگیرکاریش پشتی بە جاشەکان بەستی دژی شۆڕی جوتیارانی عەرەبی عێراق ، لەسەر دەستی جاشە عەرەبەکان بۆ ماوەی چەندین دەیە جوتیارانی سەرکوت کرد کە جاشەکان دەورێکی باڵایان هەبوو دژ بە سەرکوتکردنی جوتیارە عەرەبەکان دوای سەرکوت کردنی شۆڕشی جوتیاران ئینگلیزی دڵ پڕ لەقین جاشەکانیان کرد بە ئاغا و ، زەوی جوتیارە شۆڕشگێڕەکانیان لەسەر تاپۆکردن و ئاغاکانی کوردیش سودیان لە یەك سنوری عێراق بینی و بە زەیان بە جوتیاران نەهاتەوە و بوون بە ئاغای زاڵم و دیکتاتۆر بەسەر جوتیاران و هێزیان لە جوتیاران بڕی چەندین دەیە زەوییەکانیان لێ داگیر کردن ، وە هەروەها لە شۆڕشی نوێی بنەماڵەی کوردیش دا دژی حزبی بەعس حکومەتی هەرێم لەسەر پشتی جوتیارانی کورد و ماڵ وێران بوونی گوندەکان بووە خاوەنی حکومەت و دەسەڵاتی گرتە دەست ئێستاکەش حکومەتی هەرێم بە فۆڕمێکی تر بویتە ئاغا، بەسەر جوتیاران و خاکی بەپیتی کوردستان ، کە لەم خاکە بە پیتە دا داهێنانی کشتوکاڵ سەری هەڵداو بە لە دایکبوونی چەندین زانای جوتیار شۆڕشی کوشتوکاڵ بەرپا بوو ، کە جوتیاران دەورێکی باڵایان گێڕاوە بە درێژایی مێژوو لە پاراستنی ژینگە و سەوز پۆش کردنی بەرگی زەوی بە هاوبەشی لەگەڵ وەرزەکاندا ،جوتیارانی ناوچەی جودی و دەورو بەری بە پیتی خاك و کەش و هەوایان قۆستەوە و لەسەر ئەم خاکە بە پیتە کە لە سەدەی نەتەوە گەری ئێمە دەڵێین خاکی کوردستان شۆڕی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لێرە دەستی پێکرد ، بە پیتی خاکەکە و کەش و هەوا و سەرەتای مێژووی نیشتەجێبوونی نەوەکانی ئادەمی هۆکارێکی گەورە بوو لە ناوچەکەمان تا ئەو مێژووە پڕشنگدارەمان بە دیاری بۆ بمێنێتەوە لە باو باپیران مانەوە ، وە ببینە جێنشین لەسەر بەپیت ترین خاکی جیهان. سوپاس بۆ خودای گەورە ئەم کەش و خاکە لەبارە بووە هۆکاری ئەوەی بۆ یەکەم جار لە خاکی پیرۆزی ماد ئاریاکان ، لە خاکی میزۆپۆتامیا شۆڕشی کشتوکاڵ بونیات بنرێت، ئەم کارە مەزنە بووە هۆکاری ئەوەی مرۆڤەکان تەنها پشت بە ڕووەکی سروشتی و ئاژەڵی کێوی و باڵندە نەبەستن و لە ناویان ببەن و سروشت وێران بکەن بەڵکو بە شۆڕشی کوشتوکاڵ جوتیاران بەرگی زەویان سەوز پۆشتر کرد ، شۆڕشی ئاژەڵ داریش لە پاڵی دا بەردەوام بووە ،بۆتە هۆکاری ئەوەی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان کەمتر ببنە قوربانی دەستی مرۆڤەکان ئاژەڵە ماڵیەکان بە دەست و بازو و چاودێری ئاژەڵ داران زیاد کران و لە دەستی ئاژەڵی گۆشت خۆرەکان دورخرانەوە ، وە هەروەها تۆی ڕووەکە سروشتیەکانی خودای گەورەش کە لەسەر هەسارەی زەوی بۆی ڕواندوین لە لایان جوتیارانەوە تواندرا سەرکەوتوانە بەرهەمەکەی زیاد بکرێت و لە ڕێگای بە پیشە سازکردنی کشتوکاڵ و گرتنەوەی بنە تۆیەکان و زیاد کردنی تۆیەکان و پاراستنیان لە هێرشی ژینگەیی لەسەر دەستی زێڕینی جوتیاران ڕێگری کرا لە ناو چونیان . هەر لەبەر کارە مەزنەکانی جوتیاران خودای گەورە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزێکی گەورەی لە جوتیاران گرتوە و لەکاتی بانگدا بانگی جوتیاران دەکات و بە تایبەتی ناویان دەهێنێت وەك ڕێزێك بۆ جوتیاران تا بێنە ماڵە پیرۆزەکەی و ببنە میوانی ماڵە پاك و ئارامەکەی تا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و پێنج پشووی ئاسودەی ڕۆحی وەرگرن ، ئەگەر زانستیانە تێبفکرین ئەبینین تا ئێستاکەش جوتیاران دەورێکی شۆڕش گێڕانە دەگێڕن تا گەدەمان تێرکەن و کەمتر جێگا بهێڵنەوە بۆ پێکهاتە گۆشتیەکان ، وە هەروەها نابێت لێکۆڵینەوەی زانستی نەکەین و ئاوڕ نەدەینەوە لە مێژووی مرۆڤایەتی و گۆڕانکاری جەستەیی و ژینگەی کە نزیکەی دە سەدەیە تەمەن و هێز و باڵای مرۆڤەکان لە کورتی داوە لە چاو مرۆڤەکانی پێشوتر بەتایبەت مرۆڤی سەدەی بیست و بیستویەك، کە گەدەی بێ هێزیان و بچوکبونەوەی گەدەو کەمبوونەوەی زراو بە گوێرەی بچوکبونەوەی قەبارەی مرۆڤەکان و لە کورت دانی تەمەن و گۆڕانی کەش و هەوا هۆکاری سەرەکیە بەرگەی گۆشت خۆریەکی زۆر ناگرێت مرۆڤەکانی ئێستا لەچاو مرۆڤەکانی سەدەی ڕابردوو، وە هەروەها داهێنانی جوتیاران مرۆڤەکانیشی لەسەر هەسارەی زەوی لە قەیرانی برسیەتی ڕزگار کردوە بە ڕێژەی سەتا نەوەت لەژێر ڕەحمەتی باران و خاك ، هەر بۆیە دەوری جوتیارەکان لە سەدەی بیست و بیستویەك دا پێشەنگی هێزە بۆ وڵاتە زلھێزەکان بۆیە وڵاتان گرنگیەکی یەکجار گەورە بە سێکتەری کوشتوکاڵ و کەش و هەوا ئەدەن و بە بایەخەوە لە جوتیارەکانیان دەڕوانن و گرنگیەکی بێ وێنەیان پێ ئەدەن، کە لە سایەی خۆڕاگری جوتیاران ئەو وڵاتە زلھێزانە ئێستاکە بوونەتە ئەفسانە لە گەشەپێدانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. کە نزیکی پێنج سەدە پێش ئێستا نەیان ئەتوانی لەو خاك و کەش و ھەوایەی هەیانە چوار وەرزە کشتوکاڵی تێدا بکەن بەڵام ئێستاکە ناوچە بێ پیتەکانیان گۆڕیوە و بوونەتە پێشەنگی وڵاتان بەهۆی پەینی کیمیایی و پەرەپێدان و داهێنانی گەورە زانایانی جوتیاران لەپاڵ زانایانی تر دەست لە نێو دەست چوار وەرزەی بەیتی پلاستیکیان داهێنانکردوە و بۆتە کۆشکی شاھانەو هەشت ملیار مرۆڤ لە لایان جوتیاران و ئاژەڵ دارانەوە بەخێ و دەکرێن، وە هەروەها پێشکەوتنی کشتوکاڵ پێگەو ئابووری جوتیارانی زیاتر بە هێز کردوە لە نێو کۆمەڵگا و حکومەت بۆیە حکومەت دەستی بەخشندەیی هەمیشە کراوەیە بۆیان هەرچەندە لە جیھاندا جوتیاران بێ کێشە نینە وەك پیشەسازیەکانی تر ڕووبەڕووی نشێوی دێن . بەڵام بە داخەوە ئێمەی جوتیارانی کورد کە داهێنەری کوشتوکاڵین هەرگیز نەمان توانیەوە خۆمان ڕزگار بکەین لە دەستی کێشەیەکی گەورە ئەویش ڤایرۆسی دژە جوتیارە ئێمەی کورد ئەڵێن ئاغاکان کە گەورەترین کێشەیە بۆمان ، ئەگەر پەنجا سەدە پێش ئێستا لە سەردەمی ئیمپراتۆرەکان چەوسێن درابینەوە ئەوە لەسەدەی بیست دا ئاغاو دەرەبەگەکان بوونەتە بەڵا بەسەر جوتیارانەوە وە لەسەدەی بیست و بیست و یەك شۆڕشی پارتیزانی و حکومەتی هەرێم و دابو نەریتی بەشە ناشرینەکەی کۆمەڵگا بونەتە بەڵا بۆ بێ بەها کردنی ئەو سێکتەرە گرنگەی ژیان کە ڕاستەوخۆ جوتیارانی کورد بە کشتوکاڵ میلەتی کوردی لە برسیەتی ڕزگار کردوە لە کاتی شەڕ و ئاشتی بەرامبەر دوژمنان ،بۆیە لەم ڕووە وە جوتیارانی کورد پێویستە لە پاڵ شۆڕشی کشتوکاڵ شۆڕشی خۆپیشاندان پەرە پێبدەن لەگەڵ هاتنی هەروەرزێكی ساڵ ئەگەر یەك داواکاری سەرەکیان جێبەجێ بکرێت بە ماوەی هەشت ساڵ پێشکەوتنێکی گەورەی کشتوکاڵی لەسەر باشترین خاکی جیهان تۆمار دەکەین ،کە جوتیارانی جیهان بۆ داوا کاریەکانیان هەمیشە خۆپیشاندان دەکەن کە چەندین جار بینیومە جوتیارانی فەڕەنسا خۆپیشاندانیان کردوە ئامێرەکانی شیان هێناوەتە سەر شەقامەکان کە لە چاو جوتیارانی کورد ئەگەر سەیری کێشەکانیان بکەین وەك ئەوە وایە هیچ کێشەکیان نەبێت ،سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی پێداویستیەکانیان لە لایان دەوڵەتەوە بۆ دابین کراوە بەڵام ساڵانەش خۆپیشاندانی زانستی ئەنجام ئەدەن تا حوکومەت ناچار بکەن باوشێکی گەورەیان بۆ بکاتەوە بێئەوەی داوا لە حیزبەکان بکەن ڕاستەوخۆ داواکاریەکانیان دەگەێنن بە حکومەت، تا شۆڕشی کشتوکاڵ پەرە پێبدەن و چەق بەستو دەستە وەستان نەبن و دوانەکەون و هاوشانی برا جوتیارەکانی جیهان بەردەوام مێژوو تۆمار بکەن بەرامبەر خزمەت کردنی میلەتەکەیان ، من وەك مناڵە جوتیارێك و نوسەرێك بە گرنگی ئەزانم داوە لە کابینەی حکومەتی ئێستای هەرێم و کابینەکەی داهاتوو بکەم ئەگەر ئیرادە هەبێت زۆر بە ئاسانی ئەتواندرێت یارمەتی زانا جوتیارەکانی بدرێت لەم نێوەندە هەموو لایەك سودمەند ئەبێت وە ئێمەش ناتوانین پێتان بڵێین بونەتە ( ئاغا )بەسەر جوتیارانەوە ، وە جوتیاران شایەنی زۆر لەو خاڵانەی خوارەوە زیاترن بۆیان جێبەجێ بکرێت تا هەنگاوێکی مێژووی تۆمار بکەن بۆ هەرێم و نەتەوەکەمان.
یەکەم :بە پێدانی کارەبای بیست و چوار کاتژمێری بە پارەیەکی زۆر کەم و ڕەمزی . دووەم: پێدانی گاز بە پارەیەکی زۆر کەم.
سێیەم:دروستکردنی زۆرترین بەنداوی بارانی و ڕوباری 
چوارەم:هەڵگرتنی سەتا هەشتای باج لەسەر گومرگی پەینی کیمیایی و ئامێرەکانی کشتوکاڵ و تراکتۆر و ئۆتۆمبێلە کشتوکاڵیەکان و تۆی ڕوەک و درەخت و پلاستیکە کشتوکاڵیەکان وە هەروەها چاودێری کردنی بازاڕی پێویستی جوتیاران تا بازرگانە چاو چنۆکەکان هیچ هەڵێکی نا مرۆڤانە نە قۆزنەوە لە فرۆشتنی پێداویستی کشتوکاڵ
پێنجەم: دۆزینەوەی بازاڕی نێو خۆی و بازاڕکردنی بەرهەمەکان لە وڵاتە عەرەبی و ئەوروپیەکان. شەشەم: دامەزراندنی چەندین کۆمپانیای حکومی بە بازاڕ کردن بۆ دەرەوەی وڵات. حەوتەم کردنەوەی کارگەی لە قوت و نان و ژووری ساردکەرەوە.
هەشتەم: وەزیری کشتوکاڵ لە لایان جوتیارێکی نمونەی و خاوەن شارەزای ئەندازیاری بەڕێوە ببرێت مەرجی سەرەکی ئەو بێت وەزیر پێشتر جوتیاری کردبێت تەنها کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو نەکردبێت 
نۆیەم : خانەنشین کردنی جوتیاران لە تەمەنی ٦٥ ساڵی ئەوەش زیاتر جوتیاران هاندەدات دانەبڕێن لە شۆڕشی کوشتوکاڵ و وە گرنگی و پێگەو خزمەتی خۆیان وەردەگرنەوە لەبەرامبەر ئەوەی خزمەتێکی گەورەی وڵاتیان کردوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە