لە تیرۆری کەسایەتی،لە پێشێل کردنی اخلاقی زانستی و چەواشەکردنی مێژو،تا پەنابردن بۆ هەڵبەستنی تیۆری پیلانگێڕی و بەکارهێنانی مناڵ و مێرمناڵ بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆژی و لەکۆتایدا کوشتن دواهێڵی بەرگرییە.
ئەمڕۆ گوتارێکی ئیسلامی بارگاوی بەڕق و تۆڵە ،دژە ئازادی و ڕۆشنگەری و دیموکراسی لەموکەبەرە کۆنەکانەوە دەگاتە گوێی هەموان،بگرە مێرمناڵ و دۆگمای وایان پەروەردە کردوە کەگوێیان لەدیموکراسی و ئازادی وڕۆشنگەری دەبێت پێدەکەنن! ،بێگومان ئەوگوتارە پڕ لە نالێبوردەیی،دژە ئینسانیەت ،دژە زانست و دژە ژیانە لە دەرەوەی کوردستان دنە ئەدرێت بۆ بە ئەفغانستانکردنی هەرێمی کوردستان !
هیچ گومانی تێدانییە کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە ژێر تارمایی و دێوەزمەی ئیسلامی سیاسیدا ڕۆژانێکی ڕەش چاوەڕوانیدەکات. سادیسمێکی ئاینی بێ قەرار چاوەڕوانی قوربانیەکانیەتی تا لەده رفەتێکدا خۆی بەتاڵبکاتەوە لە ڕێگەی کوشتن و دارکاری کردن و حەرامکردنی مۆسیقاو گۆرانی و فیلم وکتێب و هەرچی پەیوەندی بە ژاندۆستی و ئەقڵانیەت و ڕۆشنگەریی و ئازادییەوا هەیە.
ئەم سادیزمە جارجارە لە ڕێی هەندێ ئیسلامی جا مەلا یان بانگخواز یان مێرمناڵاوە بێت خۆی نمایشدەکات . هەرکەس تۆزێک هەست و شعوری هەبێت لەوەتێدەگات کە پێخۆشبونی لایەنگرانی ئەوگوتارە بەسەرکەوتنی تاڵیبان لە خەڵکی ئاسایی تا ئەندامپەرلەمانی ئیسلامی و تا سەرکردەحیزبەکان لەئیسلامی سیاسی چاوەڕوانی ڕۆژێکن تۆڵەی خۆیان بکەنەوە و بچنە سەرڕێگەی خەڵک وبەزۆر بیانخەن مزگوت بۆ نوێژی هەینی،ئامێرکانی مۆسیقا بشکێنن،مەیخوارن دارکاری بکەن،ژنان ڕەشپۆش بکەن و... هتد
بێگومان بکوژی خواناس سەرەتایی دەرکوتنی ئەوگوتارە شەڕەنگێزو نالێبوردە و فاشییەیە. گوتارێک پڕ لەتەکفیرو جنێو و سوکایەتی و تۆقاندن و تیرۆری کەسایەتی و دژە ژیان و ژنە.گوتارێک بکوژی هەموو دیالۆگێکی ئەقڵانییە،کوشتنی دیالۆگیش سەرەتایی کوشتنی مرۆڤە،هەر هێزو گروپێک و ئاینێکیش باوەڕی بەدیالۆگ نەبێت کوشتن لەلای سادەترین شتە کە دەبێت بیکات لەپێناو خۆسەلماندنی.
چونکە هەر باوەڕێک هێزی لۆژیکی لاوازبێت بەناچار پەنا بۆ لۆژکی هێز ده بات بۆسەرکەوتن .