لە وتارێکی پێش چەند ساڵێکم دا بە درێژی باسی ئەو دەرفەتە نوێیەم کردووە کە دوای کوشتنی/ خنکاندنی جۆرج فلۆرید لە هاتۆتە پێشەوە. ئەو روداوە وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و سیاسی و کولتووری دروست کرد؟!..
بەشێکی زۆر سیمبۆلەکانی مێژووی کۆلۆنیالیزم کەوتنە بەر هەڵمەتی پەلاماردان و شێواندن و پایتەختەکانی لەندەن و پاریس و بەرلین و واشنتۆن و زۆر شوێنی تر هاتنە لەرزین و ناچاری بەخۆدا چوونەوەی مێژووی خۆیان و سیاسەتی ئێستای دەوڵەتەکەیان کردن!...
لە ئەڵمانیا بۆ نموونە: هەڵمەتی دژە کۆلۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستی گەیشتە ئەوەی پەیکەری گەورە فەیلەسوفێکی وەک کەنت بەر شاڵاوی شێواند بکەوێ.. ئیدی لەم مەیدانەدا دەستکرا بە گۆڕینی ناوی دەیان شەقام و مەیدان و بنکە و شوێن کە سیمبۆل و ناوی کۆلۆنیالیزمیان لەسەر بوو..
حکومەتی ئەڵمانیا ئەگەرچی مێژووی درێژی لەگەڵ کۆلۆنیالیزم نییە، بەڵام لەو وڵاتەی کۆلۆنیالی کردبوو( نامیبیا) داوای لێ بووردنی کرد و بە پارە قەرەبوویان کردەوە و دەیان پرۆژەشیان لەو وڵاتە بە نێتی هاوکاری و گەشپێدان خستە گەڕ.
کوردستانیش وەک وڵاتێکی کۆلۆنی گەورە و ستراتیژی ئینگلیز و فەڕەنسا، دەییتوانی کەیسێکی تێروتەسەل لەسەر قوربانی و زیانەکانی ئامادە بکات و یەخەی ئەو دوو وڵاتە بگرێ و داوا بکات پشتیوانی بکەن بۆ سەربەخۆیی یان هەر نەبێ گوشیارێ بۆ دەوڵە دەستکردەکانی خۆیان( تورکیا، ئێران،عێراق، سووریا)... بهێنن دەستبەرداری سیاسەتی کوشت و کوشتاری کورد و کاولکردنی کوردستان بن و مافە نەتەوەیی و سیاسی و دیموکراتییەکانی کورد بسەلمێنن.
کورد دەرفەتی هەبوو و ئێستاش ماویەتی و دەتوانێ گازندەیی نەتەوەییمێژوویی و یاسایی و مرۆیی خۆی بگەیەنێتە دەسەڵاتداران و پەرلەمانی ئەو دەوڵەتانە و دادگا و پەرلمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر ناوەندی تریش؟!...
ئەم کارەش زۆر ئاسانە لەڕێی دەستەیەک لە شارەزایانی دۆزی کورد و یاسای نێودەوڵەتی و پارێزەران و دبلۆماتکار و لۆبیستی لێهاتوو و کارامەوە..سەرکردایەتی و بەتایبەت حکۆمەتی هەرێم دەتوانێ بەو کارە هەڵسێ و پشتیوانی بکات!...
دیارە هەر کەمتەرخەمیەکیش دەبێتە بەرپرسیارییەکی گەورە و دەچێتە ملیانەوە!..