رووەکه خۆرسکه کان له هه رە شه ی که م بوونه وەو له ناوچوونان.
Wednesday, 12/07/2023, 21:34
3340 بینراوە
به هۆی گۆرانی که ش و هه و ا، فراوان بوونی یه که کانی نیشته جێ بوون بێ گوی دانه پێوستی بوون ، وە ژینگه ی جۆرەکان ، زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان وە هه روە ها فراوان بوونی سه یرانگاو شوێنی پشوودان بۆ قە دپاڵی گردو چیاکان وە هه تا لووتکه ی گردو چیاکانیش،فشار له سەر ژینگه ی ڕوان وگه شه ی رووکه کان به م هۆکارانه ی که له سه رە وە باس کران خۆر بووە ، وە هه رەها که م بوونی یا هه ر نه بوونی رۆشه نبیری ژینگه یی و گرنگی پاراستنی هه مه جۆری زیندوو یا جۆراو جۆری زیندو
Biodiversity
چ له سەر ئاستی تاک به شێوە یه کی گشتی وە کۆمه ڵگاو دامه زراوەکان بۆته هه ڕە شه ی ڕاستی له سەر که م بوونه وەی به رچاوی رووەکه خۆرسکه کان وە هه تا نه مانیان . مه به ست له پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ پاراستن و بەرزکردنەوە ی ئاستی بەڕێوەبردنی جۆراوجۆری زیندوو بۆ بەدەستهێنانی سوودی بەردەوام بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو *.
هه مه جۆری زیندوو که به گویرەی بایوجوگرافیا رە چاو ئه کرێن وە خاله گرنگه کانی بریتین له
پارستنی سەر چاوەکانی ئاو وە به کار هێنانی ته کنیکی تازە له گه ڵ سیاسه تیکی گونجاو بۆ به کار هێنا ن و به ڕێوە بردنی ئاو، که م کردنه وەی به کار هێنان وە کرینی ئه م به ر هه مه رووکیانه ی که هه رە شه ی له ناوچونیان له سەرە ، چونکه نه بوونیان یا نه مانیان هه مه جۆری زیندو /ژیان تیک ئه دات ، وە هه روەها به کار نه هینانی ناوچه ی رووەکه سروشتیه کان بۆ مه بستی بازرگانی ، گه شتیاری بێ ڕینمایی زیان نه گه یاندن به رووک و ژینگه ی روە ک وە پیشه سازی کرنی ناوچه ی روەکه خۆرسکه کان.
له سه ر ئاستی دامه زراوە دە وله تیه کان یا ن حکومیه کان به تاتیبه ت ئه و دامه زراوانه ی په یوەندن به رووک وەک وەزارەتی کشتوکال، به رێوە به رایە تیە کشتوکالیه کان وە ئه مجار دامه زراوە کانی توێژینه و فیر بوون وەک زانکۆو په یمانگاکان له ریگه ی هه ندی کاری کرداری و رینمایی یاساییه وە پێویسته چه ند هه نگاوی سترتیجی بنرێت .
له سەر ئاستی پیشه یی وە ئه کادیمی گرنگه هه رچه زووتر ناوەندیک وەک بانکی تۆوو دابمه زرێت له گه ڵ مه ڵبه ندیکی توێژینه وە به ئامانجی پاریزگاری کردن و زۆر کردنی تۆۆی ئه و رووەکانه ی کە له ژێر هه رە شه ی نە مانان به چاودیری وە رێنمایی وەزارەتی کشتوکال .
هه رەوها رینمای بدریت به هاولاتیان له ڕێگه ی میدیاو مه لبه ندە کانی فیر گه، وە ناوەندە کۆمه لایه تیه کان له سەر چۆنیه تی مامله کردن له گە ل روەکه خۆرسکه کان ، بۆ نمونه یاساخ کردنی هه لکه ندی روەکه کان له رەگه وە وە ک نمونه وە دیاری کردنی بوونی بزنه گەل له ناوچه ی روەکه خۆر سکه کان.
وە له سه ر ئاستی دە وڵه تی وە حکومی پێویسته به پرۆژه یاسایه ک پاراستنی جۆری روەکه خۆرسکه کان په سند بکریت وە په یرەو بکریت. زۆرێک لە گەلان و دەوله تان یاسای ناوخۆیییان دەرکردووە بۆ پاراستنی ئه م جۆرە روەکانە ی مەترسیان له سەر که له ناو بچن . بۆ نمونه له ساڵی ۱۹۷۳ حکومه تی ئه مریکا چه ند یاسایه کی دەر کرد بۆ پاراستنی جۆری ئه و روەکانه ی هه رەشه ی له ناوچونیان له سەرە٠
له دوا سەردانم بۆ ناچه کانی راپه رین /سه نگه سە ر له مه ر با س پرسی پاراستنی رووەکه خۆرسکیه کان له گه ل خه ڵکی ناوچه ،بۆیان باس کردم که ئه مسال خه ڵکی هه ندی گوندی پال شاخه کانی بناری قە ندیل له ترسی نه مانی رووەکه خۆرسکیه کان وەک کنگرو ریواس و ..هتد رێگایان نه داوە خه لک بچیته ئه م شوینانه ی ئه م رووەکه خۆرسکانه ی لێ یه وە هه ستیان به مه ترسی له ناوچونی ئه م روەکانه کردوە، هه لبه ته ئه مه زەنگی ئاگادار کردنه وەیه که دە سالاتی په یوه ند دارئە بێ له ریگه ی یاساوە هه لسێ به پاراستنی شوێنی رووەکه سروشتیه کان وە سەردانی خە ڵک بۆ ئه م شوینانه ریک بخات نه ک خه ڵک بۆ خۆی هه ڵسێ به م کارە بۆئه وەی گرفتی کۆمه لایه تی دروست نه بێت.
هه ڵبه ته ئه مه ی له سەر روەکه خۆرسکه کان باس کرا بالندە و ئاژە ڵه کیویه کانیش ئه گرێته و که پارستنیان گرنگ و پیوسته بۆ پارستنی هه مه جۆری زیندویی له کوردوستان، بۆیه پێویست ئه کات وە داوا کارم له دە سەلاتی پی یوەند دار له هه ریم یا عێراق به پرۆژە یاسایه ک پاراستنی هه مه جۆری زیندویی په سند بکریت . له کاتی ئێستادا که په رله مان نیه له هە ریم ،ئه توانری له ڕێگه ی وەزارەتی کشتووکال به دەر کردنی هه ندی رینمای بۆ ناوەندەکانی په یوەندارئه م کارە ئه نجام بدات وە ببێته سە رەتایە ک بۆ کاری یاسا دانان و رینمای کردنی یاسیای بۆ په رله مان هه ر کاتیک که په رله مانی تازە درووست بوو .
له کوردوستان باشوور له ماوەی ئه م ۲۰ساله ی رابردودا به هۆی فراوان کردنی شوێنی نیشته جێ بوون که تا ئێستا ش به ردەوامه ، شوێینی زۆری جۆرەکانی روەک ، بالندە وە ئاژەڵه کان ویران کران که به داخە وە قە رە بوو ناکریته وە، وە به مه ش ژیان و ژینگه ی هه مه جۆری زیندوو له زۆر شوین له ناو چوو، بۆیه پێویست ئاکات هه موان چالاکانه به شدار بن له وەستاندن و راگرنتی نه مانی ژینگه ی هه مه جۆری زیندو بۆ هه موو جۆرەکانی روەک، بالندە وە ئاژەڵه کانی وەلات تا ژینگه ی سبه یه کی جوان و ته ندروست رادەستی نه وەکانی داهاتوو بکه ین بۆیان شانازی بین نه ک شه رم ونه فرەت ئاوەر.