وەک نوێنەری گەلی باکور بەفەرمی دیاری و هەناردەی،، لۆزان،، ی کرد، کەتائیستا ئاسەواری ئەوپەیماننامە دژەمرۆییە تاسەرئیسقان کاریگەری نەرێنی فیزیکی، و رۆحی و نیشتیمانی و فەرهەنگی و حقۆقی لە سەر چۆنییەتی ژیان و چارەنووسی ئەم نەتەوە داناوە ، لەولایشەوە بەڕێوەبەران و بڕیاردەری پەیمانی ،، لۆزان،، ئیدەعای مافی یەکسانی گەلان و مەنشوری حقۆقی بەشر و دابینکردنی گشتگیری بنەماکانی دیمۆکراسی لە جیهان دەکەن بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوین!
مخابن لەماوەی 100ساڵ زەبر و زەنگی بندەستی، کۆچاندن و کوشتن و بەندکرن و ئەنفال وکیمیاباران و فتوای جیهادی کوردکوژی٫
تا ئیستا سیاسەتمەداران بەتایبەت حیزبەکوردیەکان لە هەموو بەشەبندەستەکان بەهۆی بیرۆکەی بەرتەسکی حیزبی و ناوچەگەری و ناتەبایی و لێکدابڕان و خۆتەریک کردن لە پەروەردەی رۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەیانتوانیوە لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەک گەڵێکی سەربەخۆخۆاز و مافپەروەر رۆڵیکی ئەرێنی ببینن بۆ ئاوەژۆکردنی پەیمانی 100ساڵەی دژەیاسایی و نەتەوەیی
٭ لۆزان ٭
چاوی ئۆمیدی کوردستانیان لە حکومەتە فیدراڵیەکەی باشوری کوردستان بوو بەداخەوە ئەمانیش بەهۆی گڕوگولی شەڕی نێوخۆیی و ڤایرۆسی دەسەڵاتداری و هەژموونگرایی بوون بە هاوکار و هاوئاهەنگ و گوێڕایڵی وڵاتانی داگیرکاری تورک و فارس و عرب، ولەبریتی دابینکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی گەڵی کورد سەرلەنوێ وەک کەوی کرۆڵ و دەستەمۆ لە کێ بڕکێیەکی ناشەریفانە خۆیان خستەوە نێو بەرەڕەت و قەفەسی دۆژمنان،