بزوتنه‌وه‌ی هۆش، هیچ نییه عه‌کس دانه‌وه‌ی، جوڵه‌ی واقع نه‌بێت، که ترانسپۆرتی ته‌کوینی ، له ده‌ماغی مرۆڤدا کردووه.
L'IDEE N'EST LE VRAI QUE PAR LA MEDIATION DE L'ETRE, ET INVERSEMENT, L'ETRE NE L'EST QUE PAR CELLE DE L'IDEE. ENC. 133
له سه‌ر هه‌مان مه‌نزور هێگڵ لهئهنسکلۆبیدیای عه‌قڵدا ده‌ڵێت؛ بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی مارکس و هێگل، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون، به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێ، شكڵی واقیع ههزمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ری مێژوو و بزوتنه‌وه‌ن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا و داهاتوودا له پرۆسیسی دیالیکتیکیدان واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی کاملن.
ئه‌ی له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ناڵێین هۆی بوون( وجود ) دوو پۆلی دژواره، هیچ پۆڵێکییان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه