بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
L'IDEE N'EST LE VRAI QUE PAR LA MEDIATION DE L'ETRE, ET INVERSEMENT, L'ETRE NE L'EST QUE PAR ELLE DE L'IDEE. ENC. 133
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی هێگل، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون، به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێ، شكڵی واقیع ههزمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ری مێژوو و بزوتنهوهنی بوونن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا و داهاتوودا له پرۆسیسی دیالیکتیکیدان واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی کاملن.
له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ئەڵێین هۆی بوون( وجود ) دوو پۆلی دژواره، هیچ پۆڵێکییان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه