ئاینی عەشق

Wednesday, 22/11/2023, 19:22


هۆکارەکان لەسەر ژیان و بیر و فەلسەفەی مەولانا کاریان کردووە :

-------------------------------------------------.
مەولانا جەلالەدینی رۆمی وفەلسەفەی یۆنان.
فەلسەفەی هندستان و چین.
هۆکارەکانی جوگرافیا، جێگۆرکێی باوکی.
پەروەدەی خێزانەکەی
(باوەرم هانی، برژام و سوتام تا سنوری خۆڵەمێش).
مەولانا لە ساڵەکانی ١٢٠٧- ١٢٧٣ لە بەڵخ لە خۆراسان، ئەفگانستانی ئەمرۆ لە دایک بووە. 
خۆراسان واتە وڵاتی خۆر یان وڵاتی رۆژ نیشین. "سان" رەنگە هەروەها بەمانای خەڵک یان قەوم گەل بێت. واتە کەسانێک خۆرسیفەت بن، یان خۆر قەوم گەلێک. چونکە لە زمانی کوردیدا. سان بە واتای شوێن و هەروەها کۆمەڵێک خەڵک دێت.
خۆراسان لە کۆنەوە جێگای عیرفان و زانیاری بووە. پێش هاتنی ئیسلام ناوچەیەکی گرنگی ئیمپراتۆری ساسانێکان بووە. بە لخ پێشتر ناوه ندییکی فرە ئایینە جیاوازەکان بووە، وە بەتایبەت ئاینی بوودەی تێدا بووە. دواتر لە سەردەمی مەولەوییدا ناوەندێکی تەسە ووف بووە.  
لە باکورییەوە ئەو رۆ " تورکومسیتان Turkménistan ، ئۆزبەکستان Ouzbékistan و تاجیکستان Tadjikistan هەیە.
کاتی خۆی جێگای شارستانی گەورە بووە. لەشارە هەرە بەناوبابگانەکانی، هاوکات جێگای زانست خوێندنبوون وەک سەمەرقەند Samarcande ، بووخارا Boukhara ، قازانی Ghazni ، خۆر hor ،بەڵخ Balk ، پەروانە ,Parwan وکابولKaboul و زۆر شاری بەناوبانگیتر.
 کۆمە ڵیک زاناو عارفی بە ناوبانگ هی ئە و شارو ناوچە یە بوون.  وەک : ئەبی سینا، روناکی، دەقیقی، ئەنساری وعەتار و زۆری زانای بە ناوبانگی جیهانی. تا ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری لەورا وانەی زانست و عیرفانیان خوێندووە.
بە هائە ددین وه لەد(باوکی مەولانا) لە بەر ناخۆشی نێوان  دە گەڵ خارەزم شادا و ترسی مە غوول لە ساڵی 1213 -ی زایینی باروبنە ی تێکەوە ده پێچێتەوە، بە تەمای حە ج و بە غدادا تێپەربێت، دەگە ڵ کۆمە ڵیک مرید و مەولانای مێرمنداڵی لە شاری بەڵخ دەرێ دەکەون، رێکەوتنێک هەرگیز گەرانەوەی بەدواوە نە بێت. 
بابی بە خاو خێزانەوە  خۆراسانی لەترسی هێرش و کوشت وبری مەگۆل ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە. بەکاروان لەورا کەوتونەتە رێ. مەغۆل کاتێک وڵاتی خۆراسانی داگیرکردووە، کوشتار کوژییەکی تێدا ئەنجام داوە تاقی دەرنەکردووە  کاروانە کەیان بەرێدەکەوێت، کاتێک له به غداد نزیک دەبنەوە، ئاسایشی شار وخەڵکی شار لەورا بەرەو  پیریان دەچن. پرسیاردەکەن:  ئایا ئێوه چ خەڵکانێکن و له کوێوه دێن بۆ کوێ دەچن؟ 
بەرێز بەهاوه وەلەد سەری لەکەژاوەکەیەوە دەردەهێنێت هێژێت، له لامه کان دێین و بۆ لامه کان دەچین.
عه ره بەکان سه ریان دەسوڕمێنێ. که سێک دەنێرنە لای خه لیفە، حاڵەکەی بۆدەگێرنەو. کۆمەڵ گەلێکی خوێنەواری گەورە هاتوون، گەلێک  زۆرن بە زانا وعیرفان دێنە پێش چاو لە خوراسانه وه هاتوون... خه ڵیفه یه کێک دەنێرێتە خزمەت شێخی مە شایخی زەمان، (شەهابه ددینی سۆهره وەردیی)، شێخ کاتێک ئه و حه کایەته لە قاسیدی خەلیفە دەبیستێت دەفەرموێت : ما هذا الا بهاالدین الولد البلخی، 
 وە ها گفت گەلێک بەم شێوەیە لەم سەردەمەدا بکات، چ کەس نەیگووتووە، مەگەر بەها وەلەد گووتبێتی. 

بەها وەلەد (ئەفلاکی ل ٧١)

بابی مەولانا کەسێکی فرە بەئەزموون بووە، مەترسی مەغۆلی دوربینی کردووە، بۆیە لە شاری بەڵخی خۆراسان لە ترسی کوشتارکوژی مەغۆل وتەتەر بەخێزانەوە  کۆچیان بۆکۆنیای وڵاتی ئەناتۆڵی ئەوسا کردووە. 
مێژوو دەڵێت پاش؛ کۆچی بابی مەولانە بە ماڵ و خێزانەوە، مەغۆلەکان وڵاتی خۆراسانیان تەواو وێران و ئەنفال کردووە، خوێنەواریان تێدا نە هێشتووە.
لە ساڵی ١٢٢٢ی زایینی کاروانەکەی لەگەڵی هاتبوون دەگاتە ئاناتۆلی. دایکی هەر لەورا کۆچ دوای دەکات.
رۆمی دوای ماوه یەک دەگەڵ کیژێکی بە ناوی گەوهەرخاتوون زەماوەند دەکات، لە ساڵی 1226ی زایینی یە کەم منداڵی بە ناوی سوڵتان "وەلەد" دێتە دونیاوە. 
ساڵی ( ١٢٢٨-ی زایینی) کاروانەکەیان لە ناوچەی کۆنیای ئەنەزۆڵی ئەوسا بەتەواوی جێگیر دەبن. دوای چە ند ساڵانێک باوکی هەروەها کۆچی دوایی دەکات. لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا واتە لە ساڵی (١٢٣١ ی کریستیانی)، وەک زانایەکی بە توانا لە سەر جێگەی باوکی دە ست وەکار دەبێت، ڕێبەرایەتی و شارەزای زانستی وەئەستۆ  دەگرێت. 
باوکی مەولانا کتێبێکی بە ناوی زانیاری هەیە، کۆکراوەی بیرو باوەری خودی خۆیەتی. مەوڵانای کوری هەمیشە کیتابەکەی بابی خوێندۆتە، شوێن پە نجەی بەشێک لە تەسویره کان وبیر و ئەشقی باوکی دەنێو غەزەلەکانی مەسنەوییدا دەبیندرێت. بورهانەدینی مەهەقیق تەنانەت ناچاری کردووە، بەسەدەها کەرەت بخوێنێتەوە .  
کۆنیا ئەو دەمە پێیان گوتوە "ئیمپراتۆری رۆمای رۆژهاڵاتی" یان " دەوڵەتی بێزەنتی رۆژهەڵاتی" لە ژێر هۆکاری زانست وفەلسەفەی یۆناندا بووە، پێش ئەوەی حوکمی دەوڵەتی ئیمپراتۆری عوسمانلی ئیسلام لەو ناوچەیەدا بێتە دامەزراندن. زووتر سەلجوقێکان لەورا ژیاون بەو هۆیەوە کۆنیا جێگای زاناو عیرفانەکانی ئەو دەمە بووە، لەبەر ئەوەی سەلجوقێکان فرەتر رێگایان بە بیری جیاواز داوە.  بۆیە  کۆنیا بۆ خەڵکانێکی زۆری ئەو سەردەمە جێگایەکی فرە هێمن و ئاسودەی بووە. شوێنی خەڵکانی عیرفان، زانست پەرست ونارازییانی ژێر جەوری بیری ئاینە توندرەوەکان وتەیار وقووتابخانە ئاینییە ئیسلامییەکان وجووە دواکەوتووەکانی ئەو دەمە خۆیان لەورا دەربازکردووە. هەر ئەم هۆیە بووە بابی مەولانا چۆتە کۆنیا، تا بە ئاسودەی سەرقاڵی زانست و عیرفان بێت.
پێنج کەس دەپێگە یاندن و پێگەبینی مەولەویی دا ده وری سەرەکیان هەبووە.
یە کەم: بەهائەددین وەلەدی باوک، عەلامەی سە رده م و یەک لەگەورە  سۆفییەکان بووە،  نازناوی سوڵتانی زانایانی پێدرابوو:  زەوییە کی شیاوی کانیاوێکی مە زنی بە مەولەویی بە خشیوه.
دووهەم: بورهانەددینی موهەقیق لەسەردەمی منداڵی مەولەویدا، مریدی خۆشەویستی بەهاوەلەد، هەروەها لالەی مەولەویی بووە. لەدۆستایەتی دەگەڵ مەولەویی داڕشتووە. لەسەر
 شانی خۆی گێڕاوییەتی و هەتا دوایین پلەکانی زانستی سە رده می خۆی گە یاندووە: 
 وەک ئاوێک ژێرزەوییەکەی لیپاولیپ و پڕ لە ئاو ی زانست کردووە .
سێەهم: شەمسی تەورێزی قەلەندەر و دەروێشێکی ڕووت بووە،  دوای مەرگی بورهانەددین 
گەیشتۆتەسەری: قوڵینگی بەقەوی لە توێژی رەقەنی زوییەکەی کێلیوە و کوتاوه و کانیاوی 
 عەشقی مە ولانای بەگوێگرتن لە غەزەل ومۆسیقا، خرۆشاندوە وڕێخستووە .
چوارەم: سەلاحەددینی  رکوب؛  مرید وخەلیفەی بورهانەددین، پیاوێکی ئوممی،تەواو ڕووحانیی کە دواین غەیبەتی شەمس وەک دەشتێک باوه شی بۆ  تەولمی  سێڵاوی خرۆشانی کانیاوی مەولەویی کردۆتەوە، هەتا ئارام و هێدی  ڕێگەی ببڕێ و کەف و کوڵی دامرکێنێ
پێنجەم: حیسامەددینی چەلەبی کوڕەلاوێكی خەڵکی ورمێ ڕووباری مەولانا  ناسناوی"رۆمی" وەرگرتووە، چونکە لەکۆنیا ژیاوە و لەژێر هۆکاری فەلسەفەی یۆناندا بووە. هەروەها بەهۆی باوانێوە لە ناوچەی بەلخی خۆراسانی ئەوسادا ژیاوە. لە ژێر هۆکاری بیری هندستان و چیندا بووە. لە گەڵ ئەوانەدا خویندنی لە شام، تەبرێز و بۆخارادا بووە. خودی خۆی وەک بابی مامۆستای ئەدەب و فەلسەبووە. لە ساڵی (١٢٧٣ی زاینی) هەر لەکۆنیادا کۆچی دوای کردوە.
مەزارەکەی ئەورۆ هالەوێیە.
لە کۆنیادا کاتێ ژیاوە دەوڵەتی عوسمانی تا ئەو کات دانەمەزرا بوو. دەوڵەتی عوسمانی هەشتا ساڵ دوای کۆچی دووایی مەولانا لەژێر دەستی عوسمانی یەکەمدا دادەمەزرێت. قوستەنتینۆپڵ لەپایتەختی بیزەنتییەوە دەکرێتە (١٣٤٣ی زاینی) پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامەکان. نێویی دەگۆرنە ئەستانە، دوواتر لە سەدەی بیستا ناوەکەی دەکەنە ئەستەنبوڵ.

پەروەردەی ئاینی ئیسلامی بەگشتی؛

 دەورو تەسلیمیان لەگەڵ قیامەت و بەهەشتدایە. بۆ گەیشتن بە یەکبوون(توحید) ی(عەقڵ وعەشق)(لای ئیسلامەکان تاقە خوای وتاقە خەلیفەی).
مەنزلگەی کۆتای بەرێگای ترسی جەهەنم و دەم شیرینکردنی بەهەشتەوە یەک بوون حاسیل دەکەن. رێگای یەکبوونیان بە شەریعەتێکی چەقیوو ئیلاهی دەوڵەتی خەلیفەی ئیسلامییەوە دەهێنە دی. خانمان بە جنسێکی کەمتر لە پیاوان دەناسێنن.
مرۆڤ بۆی نییە بیر لە دروست بوونی ژیان وکۆسمۆس لە دەرەوەی بازنەی بیری قورعان بکاتەوە. بیری قورعان بیری یەزدانە و ئاسمانییە و بڤەیە دەستی تێوەردرێت. بیرۆکەی  ئاین و بەتایبەتی ئاینی ئیسلام دژی فەلسەفەیە. 

فەلسەفە و بیری مەولانە:

چونکە بیری بەدواچون، پشکنین، شیکردنەوە وکۆنسێپت دۆزینەوە ودانەنە، بە پێچەوانەی بیری چەقیوی  ئاینەکانەوە، هەروەها بیری کیتابی پەیمانی یەکەمی ئاینی براهیمیەکانەوە، خودای تاقانە و دوڵەتی خەلیفەی سێبەری خودای ئاسمانە، لە سەر زەوی.
کاتێک دەبێژین ئاینی خودای تاقانە، لەژێر ناوی خودای تاقانەدا، پاشای تاقنە و خەلیفەی تاقانەی سێبەری خودای سەرزەوی شاراوەتەوە، واتە ئاینە مۆنۆتییەزمەکان( ئاینە کانی باوەریان بە خودای تاقانە هەیە)، بەبێ شک باوەریان بەسێبەرەکەی خەلیفەی تاقانە هەیە. دەوڵەتی ئاینی بە بێ دەوڵەتی خەلیفەی یان ئیمپراتۆری ناتوانێت بوونی هەبێت.
مەولانا سێ هۆکاری گرنگ کاری لەبیرورای کردووە. بە حوکمی شوێن و کات تێاژیاوە، 
یەکەم لە خۆراسان لە ژێر هۆکاری فەلسفەی هند و چیندا بووە. 
دووهەم لە ناوچەی کۆنیا لە ژێر هۆکاری فەلسەفەی یۆناندا بووە.
سێهەم بابی شێخ و مامۆستای ئەدەب و فەلسەفە بووە، حوجرە و قوتابی هەبووە.
تێرۆنینی لەسەر درووست بوونی وجود، بە گوێرەی ئەو نوسراوانەی لە بەردەستان، لە دووشوێنی جیهاندا  سەر بەفەلسەفەی کۆنی یۆنانی پێش سوکرات و فەلسەفەی هند و چینی کۆن بووە.
شۆرشی بیرکردنەوە یان فەلسەفە لەهەمان کاتدا لە دوو شوێنی دنیادا لە نیوان(٤٠٠- ٧٠٠ پێش کریست ) هاتۆتە مێژووی بیرکردنەوە، سەدەی حەوتەمی پێش هاتنی کریست (مەسیح) لە دوورگەکانی یۆنان، دەریای ئیجەوە دەستی پێکرد. 
 لە وڵاتی چین و هندستاندا لە هەمان کاتدا ئەم شۆرشە بیردۆزییە دەستی پێکردووە. شۆرشی بیر و فەلسەفەی یۆنان، پێش سەدەی پێنجەمی زاینی وهاتنی سوکرات بە سێ ٣ قووتابخانەدا تێپەریوە.
١) قوتابخانەی فیزۆلۆگ.فیوزیست یان سروشتیست.
٢) قوتابخانەی فیززاگۆرس.
٣) قوتابخانەی زەلیاتیس
یەکەم قووتابخانە " فیزۆلۆگ " بوون، بە واتایەکیتر بەدواچون و تێروانینیان وجیهانناسیان لەسەر بەردە پێیەکی بیردۆزی زانستی فیزیایی داناوە. فەیلەسوفی هەرە بەناو بانگیان تالیست "Talést" بووە. بە گوێرەی بەدواچونەکانیان، ئەسڵی کۆسمۆسیان گەراندۆتەوە بۆ (ئاو، هەوا، خۆڵ وئاگر). کۆسمۆس لە ئاو لە دایک بووە.
قوتابخانەی یەکەمی فەلسفەی یۆنان ( ٦٠٠ پێش کریست) هاتوونەتە دنیاوە وبوونیان هەبووە.  یۆنانێکان جیهان ناسییان وتێروانیان بە حووکمی ژیانیان لەسەر رۆخی دەریا بوون. ئەساسی بوون و وجود یان بۆ(ئاو) گەراندۆتەوە. بۆیە مەولانا دەڵێت:  
ئێمه لە باڵاین و بۆ باڵا ده چین
ئێمه لە ده ریاین و بۆ ده ریا دەچین
ئێمه هی ئەم لاو ئو لایانه نین
قالبی وه ک کێومان گەر نەگرێ ڕێ
ئێمه بۆ قاف و بەرە و عەنقا دەچین.
مەولانای رۆمی لە تێروانینی و حوکمی ئاینی ئیسلامەوە بە مولحید لە قەڵەم دراوە. یان زۆربەی شارەزایانی ئاینی ئیسلام بە سۆفی ناوی دەبەن.  بەڵام ئەم بۆچوونانە  دوورە لە راستێووە. بەدەلیلی ئەوەی زانیاری مەولانا تەنیا قورعان و کیتابی ئاینی ئیسلامی نەبووە، بگرە هەموو قۆناغەکانی بیری یۆنانی زانیوە، هەروەها لە ژێر بیر وفەلسەفەی چین وهندستاندا بووە. دەراسەتی کردوون بە هۆنراوەکانیدا لەرووی روانگەی بیرەوە یان فەلسەفەوە بەئاسانی دەردەکەون.
سەربەقوتابخانە فەیلەسوفانەی باسمان کردن بووە.
ئەو کەسانەی لە بیر و فەلسەفە وژیانی سوکرات و ئیفلاتون دەزانن، یەکەم تێبینیان  شەمسی تەبرێزی و رۆمی بە سوکرات وئیفلاتوون ئەشوبهێنن.
هەرچەندە لە رووی تێروانینی بۆ جیهان، سەر بە قوتابخانەی فیزۆلۆگی قۆناغی یەکەمی بیری یۆنان بووە. ئەسڵی گەراندۆتەوە بۆ ئاو یان سروشت (ئاو، هەوا، خۆڵ وئاگر). بەڵام لە رووی شێکردنەوەی بیری کۆمەڵایەتێوە سەربە قوتابخانەی  سوکرات وقوتابییەکەی ئیفلاتوون واتە ئاینی یەکبوون "تەوحید" لە عەشقدا بینیوە، عەشق لای رۆمی ئامانجی کۆتای و یەک بوون بووە. 
هەروەها سەر بە فەلسەفەی مۆراڵی هندستان و چین بووە. لە هۆنراوەی "موسا و شوان " دا بەتایبەتی بە رۆشنی دیارە. 
شوانەکە دەیەوێت لەگەڵ سروشت و مەرەکانیدا بەدوای خۆشەویستەکەیدا کە خوایە (عەشق) یان بە واتایەکیتر عەشقە بگەرێت. 
شوانکە دەڵێت: 
من نە لە شەیتان، نە لە ئیمان ناترسم، 
نە لە ئاگر نە لە بە یانی و نەلەمردن ناترسم
وە نە لەشەراب خواردنەوە ئەترسم،
بە موسا دەڵێت:
خوا لەوە باشترە تۆ ئەی کەیت،
خوا جێاوازتر لە تۆ بیر ئەکاتەوە.
خوا هەرگیز نایەوێت خوا بێت.
خوا نایەوێت بە بووکەشووشەی دەستی تۆ بێت،
خوا هەرگیز ئیلهام بە خشی ترسی ناوێت.
من هەرگیز ترسم لەو بیرکردنانەوەیەت نییە.
هۆ خوایە، تەنها ترسم: یەکێکیتر ئازار بدەم.
پێم بڵێ موسا:
تۆ یان من !! کێ سەری سورماوە.
نە شەرم لە گەڵ کەس هەیە،
نەکەس جەنگی لە گەڵم هەیە.
من لە گەڵ خوای خۆم ئەخۆمەوە.
دژی دەسەڵاتی تاکرەوی و دیکتاتۆری ئیسلامی و ئیبراهیمی کاتی خۆی بووە. هۆنراوی 
زۆری لەم بارەیەوە نوسیووە. کیتابی پەیمانی یەکەم لە پێش هاتنی کریستەوە واتە (٢٠ سەدە) لەمەو بەر، کەوتۆتە ژێر گفتوگۆی فەیلە سوفەکان. بە تایبەتی ئاینی عەشق و خۆشەویستی بەرجەستەکردووە، یەکێ لە هۆکارە گرنگەکانە بۆتە هۆی هاتنی کیتابە کانی (پەیمانی نوێ)ی کریست. کنیسە کیتابی پەیمانی کۆن یەکەم لە زۆر کنیسەدا پشت گوێ خراوە، 
یەکبونی ئاینی ئیبراهیمی لەبەر ئەوەی لەسەر بنەرەتی ترس لە ئاگر و دۆزەخ دێتەدی. 
یەک بوون لە فەلسفەی ئیفلاتووندا لەسەر عەشق بنیات نراوە، دواکات کاری لە ئاینی مەسیح کردووە وکریست وەک ئاین وبیر لەدایک بووە.
مەوڵانا: بەمەرجێ بیری سوکرات وقووتابیەکەی ئیفلاتوونی بە هۆنراوەی عەشق دەربریوە.
فەلسەفەی یۆنان بەگشتی، لەسەر بیری دیموکراسی و خۆشەویستی و عەشق دامەزراوە، تیۆریەکانیان دەربارەی
سیاسەت،  دژی دەسەڵاتی " تیرانی"  ودیکتاتۆری تاکرەوی، مەولانا  کردویەتی بە شانۆگەری شیعری. لە هۆنراوەی شوان و ئیبراهیمدا دەڵێت:
ئەی خودا تۆ لە کوێیت؟
دەمەوێت ببم بە خزمەتکارت.
ئەتوانم جلت بۆ بچنم، بیکەیتە بەرت،
جلەکانت بۆ بشۆم، 
تا ئەسپێکانت لێ دوورکەونەوە.
شوێنی نوستنتان بۆ ئامادەکەم، 
بەهیووام، هەموو بزنەکان ببن بەهی تۆ
شیری بزنەکانت بۆئامادەکەم.
تا بیخۆنەوە. 
مەرەکانتان بە قوربان دەکەم،
ئەی خودا تۆ لە کوێیت؟،
ئەی خودایە تۆ لەکوێی لە گەڵت بخۆمەوە.
من لە گەڵ خوا ئاشناکەی خۆمم.
من لە گەڵ خوای مەرە سپێکانم، 
لە گەڵ خوای گورگەکانم، 
کە مەرەکاننی خودا دەخۆن.
دەگەڵ خواکەی خۆمم...دەخۆمەوە. 
ئەم هۆنراوەیەی" شوان و پێغەبەر ئیبراهیم دا دەردەکەوێت، دژی کیتابی پەیمانی یەکەمی ئیبراهیمی بووە، لەگەڵ سۆرشی بیردۆزی فەلسەفەی یۆناندا بووە.
بە هۆنراوەکانیدا دەردەکەوێت، شارەزای فەلسەفەی یۆنان وهندستان بووە.
لە کاتێکدا بە یەزدان دەڵێت: تۆ یەزدانی لە هەمان کاتدا تۆ یەزدانیت. ئەم بیرە کتوومت بیری سوکراتە.
سوکرات لە کاتێکدا بابەگەورەی بیری دیالیکتیک لە قەڵەم ئەدرێت. خوای کردۆتە عەشق و عەشقی کردۆتە حەقیقەتی مرۆڤ. ئەو حەقیقەتە ئامانج و عەشقە، مرۆڤ دەبێت بۆی بگەرێتەوە. ئەوین رێگایەک نییە وەک ئاین تا بەبێ گوناح لای خودا بمان گەێنێت، بگرە بە پێچەوانەوە عەشق ئاکەمە، ژیانی نەمری مرۆڤە کە عەشقە. 
مەولانا کاتێک لە ناوچەی کۆنیادا لە ئەنەزۆڵ ژیاوە، هاورێی کردیستیانی هەبووە. بیری فراوان بووە. هەوڵیداوە شارەزایی لەسەر ئاینەکانیتر جگە لە ئیسلام هەبێت. 
لە وڵاتی خۆراسانی ئەوکات کە جێگای زانیاری وعیرفانی بووە، رووی لەفەلسەفە و قوڵبوونەوە لە بیر وزانیاریدا وفەلسفەی هند دا بە هۆی بابێوە هەبووە.
عەرەبەکان نوسراوەکانیان لەسەر مەولانا بەگشتی باس خواپەرستی و سۆفیزمی مەولانا دەکەن، بەدەلیلی ئەوەی، قوڵی بیری مەولاونای رۆمی لە فەلسەفەی یۆنان و لە دیالیکتیکی یۆنان و هندی لای خەڵک و لە بەرچاوی خەڵکی دووری بخەنەوە. بیکەنە سۆفی و مریدێکی ئاینی ئیسلامی. جولە کەکان قورعانیان بەدەسکارێوە لە پەیمانی یەکەم و تەوراتەوە نوسێوە و کۆپیانکرد تا خەڵکی لە بیری سوکرات و ئفلاتوون دوورخەنەوە. باشترین رێگا بۆ بلۆک کردنی بیر و را تەنیا رێگە ئاینی ئیبراهیمیە، هاوکات تەورات قورعان سەربەو قوتابخانەیەن.
مەولانا موتەمەریدە بە عەشق و شیعر، تەرجومەی بیری سوکرات، ئیفلاتون و ئەرستۆی کردووە.
لەسەر زاری فەرەنسێکانی بە ئەسڵ فارس زمانن، مەولانام کەمێک ناسی، بۆم دەرکەوت مەولانا ناتوانرێت بۆ سەر زمانی عەرەبی تەرجومە بکرێت، چونکە بیری مەولانا بیری فەلسەفەی یۆنان، هند وچینە. بوون دەگەرێنێتەوە بۆ عەشق، لە کاتێکدا عەشق چ نییە وجوودە" بوون؛ بوون لە عەقڵ و سوروشتا نەبێت نایەتەدی، مرۆڤ دەبێت لەم زیندانەی ژیانی ئەمرۆی خۆی رزگار بکات تا بگاتەوە ژیانی لێ دابراوی. 
عەرەبەکان لە فەلسەفەدا کۆڵەوارن و تاقیکردنەوەی قوڵبوونەوەی بیردۆزیان زۆر کەمە. ئاینی ئیسلام پەروەدەی قوڵبوونەوە بەدواچونی مرۆڤ نەیان هێشتووە.
- زبانی عەرەبیان کۆڵەوارکردوە، چونکە بەگشتی سەرقاڵی دەورو تەسلیمی حیسابی 
دنیا وقیامەت بوون.
مرۆڤی پەروەردەی ئاین، بەتایبەتی ئاینی ئیسلامی بەگشتی ناتوانن لە مەولانای فەیلەسوف بگەن، چونکە ئەرستۆ باوکی زانست، وئفلاتون بابی هارمۆنی وعەشق ناوەرۆکی بیرکردنەوەیە.
ناوەرۆکی بیری رۆمی فەلسەفە و ئاینی عەشقە، بیری خۆرسکی دژی جیهاد ئەگەر مەولانا عەرەب بوایە و بەعەربیی بۆ هەموو خەڵکی بنوسیبایە، بەزمانێکی فرە ئاسان هۆنراوەکانی دەربریایە، هاوکات مرۆڤی ئیسلام پەروەردە یەک پیتی تێنەئەگەیشتن. هەر ئەم هۆیەیە وایکردووە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا  زۆربەی خەڵکی دەیناسن و نوسراوەکانی بەخەزێنەیەکی گەوهەری دەبینن و دەی خوێندنەوە. بابەتەکان بیری قوڵی فەلسەفەییە لە هەموو کات وشوێنێکدا جێگای گرنگی لە بیری مرۆڤدا دەکاتەوە. نوسرا و هۆنراوەکانی سەر بە بیری
 فەلسەفەی یۆنان، چین و هندستانە. بۆ زیاتر تێگەیشن لە بیری مەولانا پیوست ئەکات سوکرات و ئیفلاتون و ئەرستۆ بخوێنینەوە. چونکە لە بیری مەولانادا چەوتی راستی لەیەک ژیاندا ئەبینێت و لێکیان جوداناکاتەوە. عەشق یەک بوونە (توحید) لە ئاکامی زۆرانبازی خێر وشەر یان خۆشەویستی و رق وکینەدا دێتە ئاکام، خۆشەویستی رێگا نییە بگرە ئاکامە.
شەیتان خودایە و خودا شەیتانە، بۆیە بەرزی هەیە چونکە نزمی هەیە. بۆیە شەیتان بوونی هەیە چونکە رەحمان وچودی هەیە، ئەمەیە بیری: 
تەوحیدی و هارمۆنی !! جوانی عەشق وهارمۆنی کۆسمۆسی بۆ دروست کردوین. 
ناشرینی و جوانی لە یەک بووندا عەشق( یەزدان ) بەرهەم دێنێ، ئاکام مەرجی جوانی و هارمۆنی بەرهەم دنێت.
لەخۆرانییە: هێراکلیت، ئەرستۆ، ئیفلاتوون و بەدەیانیتر تا دەگاتە هێگڵ بەرهەمی بیری مرۆڤن، لە خۆرا نییە بە سەدەها شۆرشی بیردۆزی لە کن ئاینی کریستیانییەکان روویداوە. پەیمانی نوێی کریستییانییەکان ئازادی بیرکردنەوەی حەڵاڵکردووە تا سنوری باوەرت بە خودی کریست و خودا نەبێت.
لە ئۆپەرێتی موسا و شۆندا دەڵێت:
موسا دەڵێت:
بۆچی شوانە.....
بۆچی شوانە؟ زۆر کوفر دەکەیت؟
ئایا تۆ خوا لە پێش چاووەکانتدا ئەبینی؟
هۆ شوانە خوا لە هێنانە بەردەم چاوەکانتدا ئەیبینی.
گفوگۆ لە گەڵ خودادا شێوازی تایبەتی خۆی هەیە
لە گەڵ خودادا پەیوەندی کردن رێگای خوی هەیە.
لە نهێنێ کانی دونیا تێبگە، هەی بێ ئاگا 
قسە بێ هەستەکانت کەم کەرەوە،
تۆ وادیارە زۆرت خواردۆتەوە و 
زۆر سەرخۆشی.
شوان:
شەورۆژ لە گەڵ خوای خۆم بەسەر بردووە، 
چیرۆکەکانم بۆ گێراونەتەوە،
زۆر نهێنیم لە گەڵ باس کردون،
شمشاڵم بۆ لێداوە وگۆرانیم بۆ چریوە.
کووپەیەکی پڕ مەی لێرە هەمە،
لەوکاتەی لە گەڵ مەرەکان دەخۆمەوە،
لە گەڵ خوای خۆم هەروەها دەخۆمەوە.
بە داخەوە!! عەرەب و ئیسلام زۆریان ماوە بێنە ناو دنیای عەقڵەوە.
بیر و هونەری مەولانا خۆی فەرزکردووە تا ئەو حەدەی هەموو خوێندەوارانی جیهان بەقووڵی بیخوێندنەوە.
فرە لە خوێنەوارە عارەبەکانی نزیک لە بیری ئیسلامەوە، تێبینی دەکەن بیری مەولانا بیری ئیسلامە بەزمانی خۆشەویستی و ئاشتەوانە، وەلێ ئەم بیرۆکەیە بەرای من راست نییە، بگرە، مەولانا شۆرشگێر و بیر ئازاد خوازی دژی بیری چەقیوی سەردەمی خۆی بووە. ئازاد پەرست وبیری فەلسەفەی یۆنانە، بیری یۆنان یان فەلسەفەی یۆنان لە سەر عەشق لەنگەریگرتووە، یەکێ لە پایە هەرەگرنگەکانی ئەم فەلسەفەیە، سوکرات و ئیفلاتوون وهاوەڵەکان وقووتابیەکانیانن.
مرۆڤ بە دواچون بۆ ئەسڵی لەدەستچوی خۆیان بکەن، (ئۆریژینالی فیزۆلۆگی)، لە ئەوینا خۆیان بدۆزنەوە. مەولانا لەم بارەیەوە، لە مەثنەویدا لە هۆنراوەی نامەی نەیدا بە جوانی دروستی ئیماجینۆسی بۆکردووە. مرۆڤی کردۆتە قامیشی شمشاڵ، لە قامیشەڵانەی تێدا گەورە بووە، هەڵکەنراوە. بەئاوازی خرۆش ئەشقی گەرانەوەی بۆ یەکبوون (تەوحید)دەرئەبرێت.
بەپێچەوانەی بیرۆکەی ئاینەوە، بەتایبەتی ئاینی ئیبراهیمی و ئیسلامەوە، هاوکات لەسەر تۆڵە وقین لەنگەریان گرتووە. 
جەهەنم وبەهەشت، سوتاندن، خێر و بەزەی، پارانەوە و زەلیلی، خۆ بە کۆیلە و خزمەتکاری نادیاری بۆ تەوحید وگەرانەوە بۆ ئۆریژیناڵی مرۆڤ ویەک بوون وتەوحید فەلسەفەکەیان یان باشتر بیرۆکەکەیان ئۆقرەی گرتووە.
بە پێچەوانەی فەلسەفەی یۆنان و هندەوە، خۆشەویستی و قینی لەیەکداوە، شەر وخێری کردووە بەیەک، تێشکان وسەکەوتنی بەیەک چاو دیوە، خۆ بەپیر ومناڵ لەهەمان کاتدا زانیوە، لەجیهان بینینا سوکراتی بووە. بیری ئیسلامی، هەرگیز بەحوکمی پەروەردەیان ناتوانن لەرۆحی
نوسراوەکانی مەولانا بگەن، واتە خۆشەویستی لە قینا نادۆزنەوە.
خۆشەویستی وقین لەیەکبدەن وعەشق، کۆسمۆس وخودای هارمۆنی بخولقێنن.
مەولانا بەهۆنراوە ئاوا بیری عەشق دەردەبرێت:
من نەلەئەهریمەن، نەلەرەحمان ناترسم،
نەلەکفر ونەلەئیمان نەلەئاگر ناترسم، 
نەلەقوربەسەری ئەو دنیا ونەلەبەیانی،
نەلەمردن ونەلەشەراب خواردنەوە،
ناترسم،
خودا هەرگیز ئیلهام بەخشی ترسی ناوێت.
بۆ تێگەیشتن لەمەولانا بەبێ شەمسی تەبرێزی وخەلافەتی ئیسلامی ئەوسەردەمە حەرامە ومەحاڵە.
هیوادارم کوردە رۆشن بیرەکانمان هەوڵبدەن مەولانا وفەلسەفەکەی دور لە هەموو ئاینێک خوێنەوەی بۆبکەن. ئەوکات چێژ لە هۆنراوە وبیری مەولانا وەر ئەگرن.
مەولانای موتەمەرید وشۆرشگێرە. بەحوکمی فەلسەفەی یۆنان.

فەرەنسا جەنیوەری ٢٠١٧


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە