بۆیە ئێستا پارتی لە حیزبێکی سیاسیەوە بووەتە کارتۆنێک بێ مێێشک و بێ روئیا کە کۆمەلێک فکر ئیفلیجی سیاسی ئاراستەی دەکەن لە ڕووداوەکاندا ، پێم سەیرە هەندێک کەس وا تێدتگەن پارتی موستەشار و شارەزایی سیاسی ئیسرائیلی و ئەمەریکی بەکرێ گڕتبێت بۆ ئاراستەکردنی سیاسەتی پارتی، تاکە شاڕەزاو راوێژکار لیفی بوو کە ریفراندۆمکێی دۆڕاوی کرد و کوردی لە رووی سیاسیەوە پەنجا ساڵ پاشەکشە پێکرد و تێی قوچاندووە ئێستا کەس نازانێ لەکوێیە!
سیاسەت ئاراستەکردنی کۆمەڵگایە لەرووی کارگێری و کۆمەلایەتی و سربازییەوە کە زانستی شیکردنەوە و لۆجیک و پلانە، مرۆڤ گەلێک کە نەخوێننەوە و گوێنەگرن و حسابی یەک نینۆک بۆ کەس نەکەن جگە لەخۆیان و دەهۆڵ ژەنەکانی دەوریان دەبێت چۆن بتوانن سیاسەت بکەن!
هەر لەپاش ۱٦ ی ئۆکتۆبەر کە دەسەلاتی زەبر و زەنگ و شەق وەشاندن نەما لە کەرکوک و نەینەوا و خانەقین و دوزخورماتوو پێگەی راستی حیزبەکان دەرکەوت و پارتی زەبڕی کوشندەی بەرکەوت لەهەڵبژاڕدنەکاندا، پێم وایە ئەو سەرکەوتنەی یەکێتی کاتیە و بەردەوامی نابێت تەنها هەڵچونی هەستی نەتەوەیی بووە و ئەو کەف و کوڵە دادەمرکێتەوە و یەکێتی دەبێت چاوەڕوانی شکستی گەورە بکات وەک پارتی.
سیاسەت بە حیکمەت و عەقڵ و مەنتیق دەکرێت نەک بەهەرەشەو خۆبەزڵزانین و هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ سەدەکانی پێشووی و گەڕانەوەی مۆدێلی کۆیلایەتی و شێخ و رەعیەت و پڵەبەندی کۆمەلایەتی.