هەچ کاتێ باڵۆنەکەی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ڕوو لە فش بوونەوە کرد بێ بە پەلە پروسکێ و بێ گوێیانە باجەکەی ویستوویانە پڕی کەنەوە لە هەوا و مەسەلەی کورد و برایەتی !! و خاک !! و خەباتی سەد ساڵە !! و دروشمەکانی تریش و هەمووی سەر لە نوێ ئەبنە قوربانی بە زۆر زل کردنی حیزبەکە و هەر فشبوونەوەکی باڵۆنەکە ترس و لەرزی لە ڕووتبونەوە و دەرکەوتنی قەوارە و درێژیی و پانی ڕاستەقینەی ئەو بنەماڵە و پاشکۆکەی ئەهێنێتە هەلەکە سەما...
ساڵی ١٩٩٦ کە پارتی چیتر نەیتوانی بەو هەوا کەمەی ناو باڵۆنەکە بەرگەی وەزعەکە بگرێ ، زۆر بە ئاسانی سی و یەکی ئابی دروست کرد و بە هەوای حەرەس جمهەری و کاکە" زێڕه" باڵۆنەکەیان پڕ کردەوە لە هەوا..