لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن

Tuesday, 14/05/2024, 22:48

2118 بینراوە


بۆ ئەوانەی دوژمنی خۆیان ناناسن و ئەچنە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستانبول
 سەبیحە ئەم ژنە دڕندە فڕۆکەوانەیە، لە کاتی جینۆسایدی دێرسیم لە ١٩٣٧ ، ئەرکی تیــ.رۆرستانی تورکی جێبەجێ کرد، بە کوشتنی ١٤ هەزار هاوڵاتی کوردی سڤیلی جینۆساید کرد. خۆی ئەیگێڕێتەوە: ئەڵێ لە کاتی بۆردومانەکەیا وروژام هەستێکی زۆر خۆش دایگرتم، بە لە ناوبردنی هەموو شتێک، مریشک و بزن و مرۆڤ و هەموو شتێک...هتد ئەم فڕۆکەخانە هاوڵاتی خۆمان زۆر سەردانی ئەکات ئەڵێ : سوکایەتیمان پێ ئەکرێت، بەڵێ هەقی خۆیانە سووکایەتی بکەن ، چونکە ئێمە تاێستا دوژمنی خۆمان ناناسین ، ئەو فڕۆکەخانە لەژێر دەستی مەهەپە دەوڵەت باخچەلییە، لە خۆشەویستی ئەو کورد کوژە ئەو فڕۆکەخانە ناونراوە(sbiha gokcen) سەربازێکی تر لە سەرزەوی ئەو جینۆسایدەی دێرسیم ئەگێڕێتەوە ئەڵێت: مرۆڤ بە پێ ڕۆشتووە بە ساتوور لە ملی دراوە لاشەکەی بە بێ سەر هەڵپەڕیوە سەرەکەی لە شوێنێ تر، ئەو دیمەنە بخە پێش چاوت هاوڵاتییەک هاوخوێنەکەت بە بێ سەر بڕوات!! توركەكان پەنجا ساڵ زیاترە ئیدیعای ئەوە ئەكەن كە هەولێر شارێكی توركمانە، ئێستا پارتی بەم كارە ئابڕوبەرەی لەچەند رۆژی رابردوودا کردی قسەكەی ئاغاکانی سەلماند. مانگێک ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستانمان دانا بۆئەوەی ئاڵای کوردستانمان بۆ دەرچێ، کەچی ئاڵای تورکیامان بۆ دەرچوو! شاری هۆلاکۆ بەزێن؛ لە پێشوازیی هۆلاکۆی ئەم چەرخەدا ئەوپەڕی بێڕێزی بەرامبەر بەهەستی نەتەوەیی‌و بەرامبەر بەخەڵکی هەولێریش. پارتی و بنەماڵەی بەرزانی بۆ جارێکی تر جاشایەتی خۆیان بۆ ئەردۆغان و تورکیا سەلماند. پارتی هەولێری بێ تەقە ڕادەستی تورکیا کردووە! پێشوازیكردن. لە سەرۆكی هەر وڵاتێك كە دوژمنیش بێت لە سیاسەتدا جێگای ئەبێتەوە، بەڵام خۆ بچوككردنەوەی لەمشێوە كارەساتە. ئێستا پارتی بەئاشکرا ڕەمز و سونبولی میلەتێك بە ئاڵای دەوڵەتێك سواخئەدەن كە بونی كوردی پێ ڕەفزە، ئەمەش نەك بە حەیاچونی نازانن، بەڵكو بیانوشی بۆ ئەهێننەوە. هەر لە کاتی دروست بونی کۆماری کوردستانیشەوە مەلامستەفای باوکیان پشتی کردە قازی محمدو ئاش بەتاڵی کرد و بەرەو ڕوسیا ڕای کرد قازی محمدی بەلەسێدارە دان دا دواتر مسعود چووە کەرج و نۆکەری فارسی ئەکرد ھەر کەخەڵکەکە دەستیان بەشۆڕش کردەوە لە کەرەجەوە گەڕانەوە کۆنترۆلی خەڵکە کەیان گرتەوە دەست و دژی عەرەب کەوتە شەڕ لەپێناو بەدەست ھێنانی پۆست و پارە لەدوای دەست بەکاربوونی پەڕلەمان ھیچ نەما ئاودیوی ئەو دیوی نەکەن کەحوکمەتەکەی سەدام ئەی نارد بۆ میلەتی کورد، ھەر کەزانی حیزبێکی تر لەو باڵا دەست ترە چوو دەبابەی ھێنایەوە سەر کورد لەکاتێکا بەعس ھەقی بەکوردەوە نەمابوو، ئەمانە خۆیان کوردیان کردەوە ژێر دەستی بەعس دەستیان کرد بە شەڕی ناوخۆ و شەڕی پەکەکەو بۆڕازی کردنی تورک دواتربەفەرمانی مەسعود برازاکەی ناردە تورکیاو نەک ھەر نەوت بەڵکو خاک و خوێنی کوردیشی پێفرۆشن تورک لە ١٩٨٩ شەڕی پە کەکە ئەکات نەی توانیوە بەقەدەر ئەم چەندساڵەی ڕابردوو ڕۆڵە ی کورد شەھید بکات بەچاوساخی مەسرور کەئەوکات سەرۆکی دەزگای سیخوڕی تورک بوو توانیان عەفرین و کۆبانێ و چەند ناوچەیەکی ڕۆژ ھەڵات تەسلیمی تورک بکات بەسی خوڕی بەسەر پەکەکە و گەریلاوە لە باشوریش ئیبراھیم خەلیل و پارێزگای دھۆکی ڕادەست کرد و ئێستاش بەتەوا وەتی ھەولێریان ڕادەست کرد سەلماندیان ھەر لە باپیریانەوە خیانەتیان بۆماوە تەوە نەک کوردایەتی فەرقی ھیچ شارێک و ھیچ پارچەیەکی کوردستان نیە لە ناو میلەتی چاونەترسا ھەر ناوچەو شارێکیش خەڵکە کەی ژێر دەستەو ترسینۆک بوون ئاقیبەتیان باش نابێ هەتاکەی بەدەست دوو بنەماڵەی خاین و خۆفرۆش خاک و سامان و خوێنی شەش ملیۆن کەس بفرۆشرێ و ھەراج بکرێ هەر خەریکی ئەزبەنی کردن بن بۆ دوژمنانی کورد …

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە