لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێزێكى ئه‌تایستى بێ ئاین نیه‌

Sunday, 19/05/2024, 20:18

520 بینراوە


كاتێك ڕه‌وان شاد كاك نه‌وشیروان هه‌بوو زۆر ڕاشكاوانه‌ په‌یوه‌ندى خۆی به‌ئاینى پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ ئیعلان كردوه‌ نه‌یوت ئێمه‌ دژى ئاینین و هه‌میشه‌ به‌فیعلى دژ به‌و كه‌سانه‌ش بو كه‌ ئیدعای بێدینى و بێ ئاینیان ده‌كرد ڤیدۆی تۆمار كراوى خۆى هه‌یه‌ كه‌ پابه‌ند بونى خۆى به‌ئاینى ئیسلامه‌وه‌ دوو پات ده‌كاته‌وه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌ویش كاتى خۆى تاڵه‌ بانى بردوه‌ بۆ مزگه‌وتى گه‌وره‌ ئایا ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌  ده‌لاله‌ت له‌وه‌ ناكات ڕه‌وان شاد كاك نه‌وشیروانى ڕه‌حمه‌تى دۆستى ئاین بوه‌ وه‌ ڕێزى له‌ ئاین گرتوه‌ من ده‌مه‌وێت پرسیارێك له‌ڕێك خه‌رانى ئه‌و مه‌راسیمى یاد كردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆى كاك نه‌وشیروان بكه‌م بۆچى مه‌لاو مامۆستا كان حزوریان نه‌بوو؟ له‌مه‌راسیمه‌ كه‌دا خۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێزێكى دژه‌ دین نیه‌ بۆچى له‌ هه‌یكه‌لی  بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانداشوێنێك بۆمامۆستای ئاینى نیه‌؟  بۆچى ئێوه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ دژدینن وه‌ ئه‌تایستن تاخه‌ڵكى دینى جێگه‌ى نه‌بێته‌وه‌ له‌ناو تاندا له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌مى ڕه‌وان شاد دا جێگه‌ى تایبه‌تى هه‌بو بۆ كه‌سانى ئاینى ڕه‌وان شاد به‌به‌ر چاوى هه‌مو دونیاو ڕاگه‌یاندنه‌ كانه‌وه‌ قورئانى پیرۆزى ماچ كردو خستیه‌ سه‌ر سه‌رى ئه‌م پرسیاره‌ بۆیه‌ ده‌كه‌م تاوه‌كو سه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باش له‌وه‌ حاڵى ببن كه‌ ئاینو شخسی ئاینى زۆر زه‌رورن بۆناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌م باردوخه‌دا چونكه‌ هه‌ڵبژاردن نێزیكه‌و ئه‌م هێزه‌ی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێزێكى هه‌ڵقوڵاوى ناو ڕۆحى ئه‌وكۆمه‌ڵگه‌یه‌یه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش له‌سه‌دا هه‌شتاى موسوڵمانه‌وه‌ وه‌ خۆشی به‌په‌یره‌و كه‌رى ئاینى ئیسلام ده‌زانێت هیوا دارم له‌مه‌و لا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك ڕێچكه‌كه‌ى كاكه‌ نه‌وه‌ ئه‌وهێزه‌ ئاینیه‌ له‌بیر نه‌كات كه‌ 3 به‌شى كۆمه‌ڵگه‌ى داگیر كردوه‌ ده‌بو له‌و مه‌راسیمه‌ى ئه‌مڕۆ دا مامۆستای تایبتى ئاینى حزوریان هه‌بوایه‌ مه‌راسیمه‌كه‌یان به‌ قورئان بڕازاندایه‌ته‌وه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە