KURDISTANPOST
گۆران هەڵەبجەیی
مووچە... دەسکەوتە مەزنەکەی کابینەی مەسرور بارزانی
Saturday, 08/06/2024, 13:01
2751
بینراوە
- وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاری کرا [ئین ،ئار،تی]
- عەتوان عەتوانی: بە بانکی کردنی مووچەی هەرێم لە بانکە حکومییەکانەوە دەکرێت .[ئن ،ئار، تی]
- پێشمەرگه و هێزه ئهمنیهكان نیگەرانن له دواكەوتنی مووچەكانیان .[ریگای کوردستان]
- پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا .[هاوڵااتی]
- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: دەستپێیکردنی تەوتین، قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات .[هاوڵاتی]
- وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم كۆتایی هات .[ئاوێنە]
- نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن بڵاوکرایەوە .[ئاوێنە]
- لێدوانی راوێژكارێكی سودانی لەبارەی موچەو تەوتین. [ئاوێنە]
- وەزارەتی دارایی هەرێم: بانكی TBI یەكەم كۆمەڵە كارتە بانكییەكانی رادەستی تیمی هەژماری من كرد. [ئاوینە]
- هەواڵێكى گرنگ لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوه[ شارپرێس]
- پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.[ سپی میدیا]
- پەرلەمانتارێك: دەستپێكردنی تەوتین، قەیرانی موچه كۆتایی پێدەهێنێت .[خەندان]
- دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە.[ لفین]
- وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر: پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران دابەشدەکرێت .[ئین ئار تی]
- قوباد تاڵەبانی: بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری كێشەی موچه جدین.[ لڤین]
- وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج راگەیەندرا.[باس نیوز]
- وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەنرا.[درەو میدیا]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند.[وتەبێژی حکومەت]
- جەنابی سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە بەر لە جەژن مووچە دابەش بکرێت،بەمەش چەژنەکە دەبێتە دووجەژن.[پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم]
----------------------------------
ئەم هەواڵانەی سەرەوە کوردواتەنی {مشتێکە لەخەروارێک}،کە لە مەسەلەی مووچەدا کوورت دەبێتەوە. چەند ساڵێکە دەسەڵاتی شکستخواردوو خەڵک و میدیاکانیان بەم باسەوە سەرقاڵ کردوە.کارگەشتوەتە ئەوەی حکومەتێک بەسەرۆک وەزیرانە بێباکەکەیەوە،هاتنی مووچە لەبەغداوە بکاتە دەسکەوت و بەجەژنی بزانێت و بیکات بەمنەت بەسەرخەڵکەوە،کەواتە ئەوە حکومەت نیە ،بەڵکو بەڵایە بەسەرهاوڵاتیانەوە . دەی دەسەڵاتی ئەوها سندان لێی بدات و بەنەفرەت بێت.
کەی و لە چ وڵات و سیستەمێکدا مووچە بووەتە کێشە؟ئایا کارێکی سرووشتی نیە لەپای ماندووبوونیدا مووچەخۆر لەکۆتایی مانگدا مووچەی خۆی وەربگرێت؟
باوەڕناکەم لەهەژارترین و دواکەوتووترین وڵاتی دنیادا بەم شێوەی هەرێم سوکایەتی بەمووچەخۆران بکرێت و کەرامەتیان بشکێنرێت.باوەڕناکەم دەسەڵاتێک خۆی بەخەمخۆری خەڵک بزانێت و ئامانجی ئاسودەکردنی
هاووڵات بێت ،بەم جۆرەی یەکێتی و پارتی بیان چەوسێنێتەوە و سادیانە ئازاری دەروون و جەستەیان بدات.
دەسەڵاتێک نەتوانێت سادەترین و شایستەترن ماف کە مووچەیە چارەسەری بکات،کەواتە دەسەڵاتی ئەوها نەبوونی زۆر باشترە لەبوونی.
دڵنیام ئەوکاتە خەڵکی هەرێم ئاسودەدەبن دەمێک لەم چەتەو مافیانە ڕزگاریان دەبێت.
گۆران هەڵەبجەیی
© 2019- Kurdistanpost