Tuesday, 02/07/2024, 15:24
2712 بینراوە
++ شاری مەککە و مەدینە ، سەرچاوەی داھاتن بۆ سعودیە چونکە ئەو دوو شارە پیرۆز کراون بۆ موسڵمانان!!!
++ یاریەکانی ئەوروپی و جیھانی ، سەرچاوەی داھاتن بۆ ئەو ووڵاتانەی کە ئەو یاریانەی تێدا دەکرێت و ووڵاتانی تریش !!!! چونکە عەقڵی بازرگانی و وەرزشیان ھەیە !!!
++ تۆبڵێی ھەڵەبجەی شەھیدیش نەبێتە قبلەگا و پەرستگایەکی نەتەوەیی بۆ کوردستانی گەورە و سەرچاوەی داھات بۆ کوردستان؟؟؟ بەڵێ ، بۆ ئەبێت نەبێت ؟؟؟
++ ئەگەر عەقڵی سیاسی ھەبێت ، ئەوا ھەڵەبجەی شەھید و ئەشکەوتی شانەدەر و شوێنە مێژوییەکانی تریش پیرۆز دەبن!! وە دەبنە پەرستگا ، بۆ ھەستی نەتەوایەتی کورد و کوردستانی گەورە و شوێنەواری مێژویی جیھان !! ئەوکاتەش ئەو جێگایانە دەبن داھاتێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان !!!
++ وانەیەکیش لە شەیتانەکانی سعودیەوە با وەربگرین !!! دەتوانرێت، ڕەجم کردن و بەرد گرتنە پەیکەرەکانی دکتاتۆرەکانی دژی مێژوو ی کورد و زاڵمەکانی کورد و کوردستان لەو شوێنانەدا وەک شەیتانەکانی سعودیە ڕەجم بکرێت!!! ئەوەش جۆرێکی تر و جارێکی ترە لە داھات ، بۆ کوردستان !!!
+ (حەج) یەکێکە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەکان بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان و سەرچاوەیەکی بەرچاوی داهاتە بۆ سعودیەش!! زیارەتى ساڵانە بۆ مەککە ، ملیۆنان موسڵمان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و ئەوەش کاریگەری بەرچاو و گرنگی ئابوری ھەیە بۆ سعودیە !!
+ عەقڵی سیاسی کوردیش (ئەگەر ھەبێت) دەتوانێت ھەمان کار بکات بۆ پیرۆزکردنی مێژووی خۆی !!
+ لێرەدا چەند وردەکارییەک دەربارەی ئەو داهاتەی سعودیە، کە لە حەجەوە بەدەستی دەهێنێت:
١ - خەرجی حاجییەکان : بە ملیۆنان حاجی لە سەرانسەری جیهانەوە لە کاتی مانەوەیان لە سعودیە پارە بۆ گەشت و شوێنی نیشتەجێبوون و خواردن و پێداویستییەکانی دیکە خەرج دەکەن. ئەمەش هۆتێل و گواستنەوە و خواردن و دیاری و یادگاریەکان دەگرێتەوە.
٢- شوێنی نیشتەجێبوون : خواست لەسەر هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوونی تر لە مەککە و مەدینە لە کاتی حەجدا زۆر زیاد دەکات !!! زۆرێک لە هۆتێلەکان نرخێکی گرانتر و تایبەتیان بۆ ئەم کاتە هەیە !!! ئەمەش لە ئەنجامدا داهاتێکی زۆرە بۆ ئەو دوو شارە و بۆ سعودیەش.!!
٣- ھاتوو چۆ و گواستنەوە : زیارەتکاران شێوازی گواستنەوەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن !! لەوانەش فڕۆکە و پاس و تاکسی ناوخۆیی. هێڵی ئاسمانی سعودیە و خزمەتگوزارییەکانی تری گواستنەوەی سعودیە لە کاتی حەجدا ڕێژەی سەرنشینەکان زیادییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.
٤ - کرێی ڤیزە : بە پێدانی ڤیزەی تایبەتی حەج بۆ حاجیان، سعودیە پارە و ڕسوماتی سەرنج ڕاکێش کۆدەکاتەوە !! ئەم پارەی ڤیزا حاجیانە، بەشداریەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لە داهاتی ساڵانەی نیشتمانی سعودیەدا !!
٥ - چالاکیە بازرگانیەکان : لە کاتی حەجدا چالاکییە بازرگانییەکان لە شارەکانی مەککە و مەدینە زیاد دەکات. خاوەنکارە ناوخۆییەکان بە فرۆشتنی کەلوپەلی ئایینی و کەلوپەلی دیکە کە لە ووڵاتی( چین)ەوە ھاوردە دەکرێت، کاتێکیش وەک دیاری دەدرێت بە کەسێکی موسڵمان ، ماچی دەکات ،ھەرچەندە دیاریەکە لە ووڵاتێکی کافر دروستکراوە ، بەڵام ئەو بە پیرۆزی دەزانێت (ئەوەیە ھێزی بڕوا بوون بە شتێک ) . بەو بازرگانیش سعودیەکان سوودمەند دەبن لە لێشاوی حاجیەکان !!!
++ ژمارە تایبەتەکانی داهات
هەرچەندە ڕەنگە ئامارە وردەکان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر جیاواز بن و بەندە بە چەند هۆکارێکەوە وەک ژمارەی ڕێ پێدراوی حاجیەکان و تێچووی ئاسانکارییەکان، بەڵام کۆی داهاتی حەج زۆرجار بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێندرێت!!
بەپێی خەمڵاندنەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەر، حەج ساڵانە لەنێوان 5 بۆ 12 ملیار دۆلار بۆ ئابوری سعودیە دەستدەکەوێت. ئەم بڕە پارەیە بەپێی ژمارەی وەرگیراوانی حاجی و بارودۆخی ئابووری جیاوازە.
بۆیە حەج تەنها ڕێوڕەسمێکی ئایینی گرنگ نییە، بەڵکو بزوێنەرێکی ئابووری چارەنووسسازە بۆ سعودیە
++ ئای عەقڵی سیاسی کوردی و ھەستی نیشتمانی و نەتەوایەتی و بەرژەوەندی بەرزی باڵای کورد و کوردستان ، ئێوە لە کوێن ؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست