زاراوەی نەزانینی پیرۆز( جەھلی موقەدەس) بەپێی ئەو چوارچێوەیەی کە تێیدا بەکاردەهێنرێت، و کێ بەکاری دەھێنێ؟ کاردانەوە و لێکدانەوە جیاوازەکان دەورووژێنێت دەتوانێت لە چوارچێوەیەکی بیروڕای تاک حیزبی ( دکتاتۆری) یان ئایینیدا (دینبازی) واتایەکی ئەرێنی و باشی هەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دکتاتۆرەکان و خێزانەکانیان و بەرژەوەندی دینبازەکان !
بەڵام ھەمان زاراوە لە چوارچێوەیەکی عەلمانی و زانستی و ڕەخنەگرانەی تردا ، واتایەکی نەرێنی دەبێت واتە سنوردارکردنی ئازادی ڕادەبڕین و ئازادی تاکەکان و شەفافیەت لە کۆمەڵگەدا بەوەش دادپەروەری و ئاسودەیی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە و بەھرە و توانا و لێھاتویی تاکەکانی کۆمەڵگەش بۆ دواڕۆژێکی وێران دەبن