کوردستانپۆست پێی ناساندن بەڵام ئێوە باوەڕتان نەدەکرد

Tuesday, 23/07/2024, 19:12

2563 بینراوە


سیاسەت لە باشوری کوردستان بۆتە گاڵتەجاڕیی لە نێوان ئەو دووداگیرکەرە لە سەرناوی زۆنی زەردوسەوز.ماوەیەکی دوورودرێژ جەلال تاڵەبانی لەسەر درووشمی یا کوردستان ویان نەمان منداڵی کوردیان بە کوشتدەداوخەڵکیان پێ هەڵخڵەتاند.زۆر جار دەگووترا یەکێتی، نا، نیشتمانی دەگەڵ پاڕتی نا دێمۆکڕآتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی جودایە.جەلال تاڵەبانی خۆی گیف دەکردەوە ودەیگووت ئێمە حیزبێکی ئەنتڕناسیونالیستین وبنەماڵەیی نین وجیاوازین دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی،تا ئەوکات کردیانە سەرۆککۆماری عێڕاقی عەڕەبی،ئیتر پشتی لە داخوازیەکانی کورد کردو لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شآری سلێمانی گووتی: کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمی کوردستانەو بۆ دەوری داهاتووش هەر دەنگ بدەن بە کاک مەسعود.
بەو جۆرە مەسعود بارزانی دەگیانی خەڵک بەرداوبۆ خۆی روویکردە بەغدا تا لەو رێگایەوە زیاتر نۆکەرایەتیی بۆ داگیرکاری کوردستان بکا.پێش ئەو سەردەمانە زۆرن سیاسەت مەدارونووسەروشاعیروپێنووس بەدەست ئەیانگووت،جیاوازیی هەیە لە نێوان سیاسەتەکانی یەکێتی وپاڕتی.ئەوە نییە یەکێتی حیزبێکی چەپەو دژی تورکیە وەستاوەتەوەتە.تەنانەت دەگووترا نیوەی رۆژئاوای کوردستان بە چەکی کوڕەکانی تاڵەبانی رزگار بووە.ماوەیەکیش لاهورشێخ جەنگیان لێ کردینە چێگوارا،چون چۆتە رۆژئاواو وێنەی دەگەڵ بەرپرسانی ئەو بەشە لە وڵات هەیە.
لە چەند رۆژی رابوروودا خەڵک لە شاری سلێمانی ویستی کۆبوونەوە ناڕەزایەتی دژی لەشکر کێشیی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجام بدا،کە چی بەعس ئاسا کەوتنە بەرهێرشیی چەکدارەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی وبێرێزیەکی زۆریان پێکرا!
مەبەست لە هەڵبژاردنی ئەو سەردێڕە بۆ ئەو وتارە،تاریف وپێداهەڵاگووتن نییە بە کوردستانپۆست.بەڵام کاتێک ئاڕشیوی ئەو سایتە دەبینین دەردەکەوێ بە سەدان وتاروبەڵگە لە سەر بارودۆخیی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووریی باشووری کوردستان هەیە کە پێویستە مرۆڤی دڵسۆزیی کورد سەرنجی بداتێ.ئەو سەردەم کە ئەیانوت ئەو دوو بنەماڵەیە خایینن بە دۆزیی کورد زۆر کەس باوەڕی نەدەکرد.بەڵام دەرکەوت ئەو دووبنەماڵەیە لە نەهامەتی زیاتر بۆ کورد هیچی دیکەیان پێ نییە.ئێستێ باوەڕ دەکەن دەسەڵات لە باشووری کوردستان جگە لە تاقمێک چەتەی سیاسیی هیچی دیکە نین.
ئەوەی کە مایەی شەرمە ئەو چەکدارانەن کە لە سەرناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ دەشآن ئەکەن.ئەوانە ناتوانن مووچەی مانگانەی خۆیان لەو دەسەڵاتە وەربگرن،چۆن توانای رزگارکردنی نیشتمانیان هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە