ئاگاداری خوێنەرە بەڕێزەکان دەکەینەوە، کە هەڵەیەکی تەکنیکی لە ژمارەی کلیک و خوێندنەوەی نووسینەکاندا هەیە و لە هەوڵی چاککردنیداین.


سێ داگیرکەری بیانی ودووی خۆماڵی

Tuesday, 23/07/2024, 20:12

4103 بینراوە


خاکی پیرۆزی کوردستان بە بێ ئەوەی پرس بە کورد بکرێ لە نێوان فارس وتورک وعەڕەبدابەش بەش کرا.لەوەش گرانتروتڕاژیدیاترئەمەیە کە زمان وکولتورودابونەریتیش بەهۆی زەختوزۆریی ئەو داگیرکارانەداتارادەیەکی زۆر خەریکە بەرەولاوازیی هەنگاو دەنێ.نەتەوەیەک خاوەن مێژووی خۆیەتی،بەڵام لە هەر بەشی داگیرکراودالە ناچاریی لە فێرگە سەرەتاییەکانداتا دواقۆناغی خوێندن دەبێ بە زمانی ئەو داگیرکارە درێژە بە فێربون وخوێندن بداوخۆی پەروەردەبکا.دەوڵەت نەتەوەکانی سەردەستی خاکی کوردستان تەنیا زەبروزۆرداریان کردۆتە سیاسەتی سەرەکی خۆیان بۆ سەرکوتکردنی کورد.
کاتێک کورد دەستەواژەی داگیرکەربەکاردێنێ ئیترپێویست بە لێکدانەوە وشڕۆڤە نییە.هەرشت ئاشکراوروونە.ئەوەی کە دەبێ مێژووی بەرخۆدانی بۆتۆمار بکرێ نەتەوەی کوردە وئەو رێکخراوانەن کە بۆ ئازادیی کوردوکوردستان قۆڵیان هەڵماڵیوە وقوربانیی بۆ دەدەن.سەرکردەی حیزب ومیزبیشمان هەیە کە سەریان بە ئاخووڕی دووژمن بەندە ولێی ئەخۆن.پێویست بە ناوهێنان نییە هەر کوردێک تۆزێک دڵی بۆ نیشتمانەکەی لێ بدا ئەزانێ کێ بەرپرسە لە حاند کیشەی کورد.
سەددام کاتێک هەڵەی مەزنیی کرد کە ئەلقاعیدە بە ڕیبەرایەتی ئۆسامە بێنلادەن هێرشی کردە سەرئامریکاوپاشآنیش سەددام گووتی:ئەوە شەپڵاغەیەک بووکە لە ئامریکا درا.بۆیە ئەو قسەیە سەری خۆی خوارد و لە کۆتاییدالە کونێکی بچووکدادەریان هێناوودواییش لە داریاندا.
بەنەمانی سەددام وحیزبی بەعس لە عێڕاق وباشوری کوردستان بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەک حازرخۆری بن سێبەر گەڕآنەوە باشووری کوردستان وئەوەی کە سەددام نەیتوا نی بیکا،ئەوان بەسەر خەڵكیان هێنا.بە برسی کردنی خەڵک ودەوڵەمەند کردنی خۆیان ئەنفالێکی نوێیان بەسەرخەڵکدا داسەپاند.

جیاوازیی داگیرکەری بیانی وخۆماڵی:

باشووری کوردستان لە حیزبی بەعس وسەددام رزگاریی بوو،بەڵام ئازادی بە خۆیەوە نەدیوە.کاتێک نەهامەتیی دەستی پێکرد کە شەڕی ناوخۆیی روویدا،ئەو شەڕە لە کۆتاییدا بۆ دابەشکردنی ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان بووکە ئەو دووبنەماڵە بێ ویژدانە ناوی زۆنی سەوز وزەردیان پێوە لکاند!ئیترفرۆشتن نیشتمان بە تورک وفارس ودەسەڵاتی ناوەندیی بەغدادەستی پێکرد.باس نە فیدڕاڵی بووە نە حکومەتی خۆجێیی.باسی سەرەکی تاقمێک کەمتیارخۆ ماڵییە کە نیشتوونە سەر جەستەی ئەم خاکە بریندارە تا دوایین هەناسەی لێ ببڕن ورادەستی دەسەڵاتی ناوەندیی بکەن،رووداوەکانی ئەو ماوەی دوایی وهەڵوێستیی دادگای فیدڕاڵی بۆ خۆی شآهیدێکی  زیندوویی کە پێمان ئێژێ چمان بەسەردێ.
کورد دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆی بکا،جیاوازیی داگیرکاریی بیانی وخۆماڵی لە چیدایە؟بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە کوردیی قسە دەکەن وبە کوردیش داگیرمان دەکە ن وبیانووش،ئاڵاو،سروود،نیشتمان وشەهیدە کە پێمان ئەفرۆشنەوە.بەڵام داگیرکاریی بیانی بە بێ پێچ وپەنا دژایەتیت دەکاو خاکت داگیردەکا!من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دووژمنی راستەوراست لە دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی باشترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە