KURDISTANPOST
ئیلهام مورادی
بۆ باوەشت
Saturday, 27/07/2024, 20:32
1204
بینراوە
چاوەکانم وەک زامێکی ساڕێژ نەبوو
بیرت ئەخەمەوە
جاڕێکی دیکە لە ڕێگا وێڕانەکانی دڵم
قەپات ئەکەم چاوەکانم
لە گوناح
بۆت ئەگێڕمەوە
نهێنیەکانی بزەی لێوەکانم
دووبارە لێ ئەدزمەوە
خۆم.
خۆم دوا گوناهی ئەم گەردوونەین
کە ئیتر ساڕێژ نابین لە تاوان
تاوان موناجاتێکی شیرین بوو
لە ژێر ساباتی داگوێزێ نەخەوتن.
دووبارە ماچت ئەکەم پتر تر لە پێشوو
بانگ ئەکەم خۆشم دەوێی
ئەم جار بەجۆرێ ڕا ئەوێستم
کە هاتنەوم دوایین سەفەر
بۆ باوەشت بێ.
ئیلهام مورادی
© 2019- Kurdistanpost