KURDISTANPOST
جەعفەر کەریمی
مێژوو و ژیاننامە و رووناکبیر
Tuesday, 30/07/2024, 12:49
4244
بینراوە
ئەگەرگۆی زەوی مرۆڤ وگیانلەبەرودارستان وچواروەرزیی ساڵی تێدا نەبایە وئاسمان بێ خۆرو ئەستێرە بایە،من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئەوکات وئەو سەردەمەش بابەتێک بەناوی مێژووبونی نەدەبوو.مێژوو دەستکردی مرۆڤەکانە.پیش مرۆڤیش خولگەی زەوی هەر هەبووە،پێش مرۆڤیش خۆر وئەستێرەکان هەرهەبون.وەتی مرۆڤ سەری هەڵداوە وزمانی ئیشارەوئاماژە وەرگەڕاوەتە سەر زمانی ئەلفوبێ وزمانی نووسین،ئەوە مرۆڤەکان بون کە دەستیان داوەتە پێنووس ودیرۆکیان تۆمارکردوو.پرسی گرینگ ئەوەیە مێژووچۆن تۆمار دەکرێ؟بە دەستی كێ وکام دەسەڵات وکام نەتەوە دەنووسرێتەوە؟با قەڵەمبازێکی مەزن هەڵگرین ویەکسەرخۆ بگەیەنینە نەتەوەکەمان،کە ناوی نەتەوەی کوردە.لەوە دەگەڕێن چۆن خاکمان داگیر کراوە وچۆن بۆ خۆشمان دابەش بوین.مژاوری هەری سەرەکی ئەو پرسەیە کە تاک بە تاکی کورد دەبێ لە خۆی بپرسێ ،چۆنمان رزگار دەبی؟
ئایا حیزبەکان توانای رزگارکردنی نەتەوەی کوردیان هەیە؟ ئایا نووسەرورووناکبیروشاعیری کورد ڕۆڵی نەتەوەیی وئەرکی دیرۆکیی خۆی بە جێ گەیاندووە؟ئایا کورد نەتەوەیەکی هوشیارە؟ئەگەر جوابی ئەو چەند پرسیارە ئەرێنی بێ ،ئەدی بۆ ئەوە حاڵورۆژمانە؟
مێژووئەو مژارە گرینگەیە کە بە دەگمەن هەڵدەکەوێ مرۆڤەکان شآنی وەبەر بدەن وبی خوڵقێنن،مێژووئەو رێگوزەریە کە بە تێکۆشان ورەنجێکی بێ وێنەی بە دەستی نەتەوەی هوشیاردەگاتە ئامانجی خۆی.
ژیاننامە ئەو مژارەیە کە هەر کەس وناکەس وسەرکردەوبنکردە وحیزبی ماڵوێرانکەر دەتوانن دەست بدەنە پێنووس ولاپەڕەکانی پێ ڕەش کەنەوە.زۆر جاریش سەرکردە یان بنەماڵەی حیزبیی هەیە ژیاننامەی خۆیان بە دانی پارە بە کەسێکی نفس نزم دەنووسنەوە وخۆیان پێ هەڵکێش داکێش دەکەن.یەک لەو بنەماڵانەی کە لە وەتی هەن خێروبێریان بۆ نادۆستی کورد زیاتر بووە تا نەتەوەی کورد،بنەماڵەی بارزانین.
بەتایبەت دوای رووخانی سەددام،بوونە ساماندارێکی مەزن وپاشی ٣٣ساڵ لە زەبروکوشتن ورفاندن وتڕۆرونۆکەرایەتی بۆ بیانی وداگیرکردنی باشووری کوردستان،بنەماڵەی بارزانین.ئێستێ ئەو بنەماڵەیە وەک بازەرگانێکی ناونەتەوەیی دەرکەوتون،ئەوەی کە فڕیان بە سەرەوە نییە چارەسەرکردنی کێشەی کورد وپرسی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی کوردە.چەکداری بەکوژ،مێدیای زەبەلاح،زیندانی ترس هێنەر،درۆودەلەسەی رۆژانە،بۆتە ئاکاری رۆژانەیان.لەوەها بارودۆخێکدا ئەرکی روونابیری کورد وپێنووس بە دەستی کورد دەبێ چۆن بێ؟
رووداوتیڤی وشیکردنەوەی مێژوو
لە لایان بەڕێز سۆران حەمەرەش:
لە پشتی سەری مێدیایەکی ئازاد وسەربەخۆوباوەڕمەند دێمۆکڕاسی،دەسەڵاتێکی دێمۆکڕاتیک وکۆمەڵگایەکی هوشیار هەیە.ئەو رۆژانە لە سەر شاشەی رووداوتیڤی / سەربە نێچێروان بارزانی/،زۆر بەرێز سۆران حەمەڕەشم بینی کە باسی مێژووی سۆمێریەکان وبارودۆخی نەتەوەی کوردی دەکرد،ئەو بەڕیزە لە سەر ئەو باوەڕەیە کە مێژوومان شێوێنراوە وبیانی بۆی تیف تیفە داوێن وزۆرینەی رووداوەکانی دیرۆکیمان جێگای متمانە نین / بە باوەڕی منیش ئەو بۆ چوونەی راستە/.
هەروەک دەزانی ئەرکی رووناکبیر ئاشناکردنی کۆمەڵگایە بە مافەکانیان وئەو مافانەی کە دەسەڵات بە زەر لێی هەستاندوون.رێکاری دووهەمیش نیشآن دانی ئەو رێگوزەرەیە کە چۆن کۆمەڵگا بگاتە مافەکانی.
هەر رووناکبیرێک یان نووسەرێک یان شاعیرێک خۆی لە راستیەکان لابدا دەبێتە ئامرازێکی بێ کەڵک دەدەست دەسەڵاتدا.رووناکبیر یان مێژوونووس رووداوەکانی رۆژانەی ناو کۆمەڵگا نە بێنێ تووشی هەڵەی مەزن دەبێ کە قەرەبووکردنەوەکەی زۆر دژوارە.
بنەماڵەی بارزانی لە نۆکەرایەتکردن بۆ داگیرکاردەستی هەر دەسەڵاتێکی دیکەیان لە پشتەوە بەستووە.کاتێک کە کار دەگاتە پرسی کورد وپرسی ناوخۆیی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان،ئیتر زەبروزەنگ وکوشتن وزیندانی کردن ودزی وتاڵانە سامانی ئەو بەشە لە وڵات دەست پێدەکا!
مێدیای رووداوە،خراپترین رۆڵی گێڕاوە بۆناوخۆی وڵات وباشتری قازانجیشی بە داگیرکەری وڵات دابین کردوە.زۆر جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە دەگەڵ/تەڕەتە شەشی/سەربە ئەردۆغان کە لە ژێرفەرمانی ویدا لە باکوری کوردستان وتورکیە وەشآنی رۆژانەی هەیە.
من لە بەڕێز سۆران حەمەرەش دەپرسم،بەڕێزتان نازانن رووداوتیڤی لەو ماوەیەدا کام رۆڵی بۆ کورد گێراوە وکام ڕۆڵی بۆ دژبەرانی نەتەوەی کورد گێڕاوە؟بنەماڵەی بارزانی هیچ لە مێژوو تێدەگەن؟لە ژیانیاندا ناوی سۆمێڕوسۆمێڕیەکان بیستووە؟پەرەپێدان بەو کاناڵە ودەوڵەمەند کردنی ئەو کاناڵە،زۆرمەترسیدارترە لەو مژارەی کە بیانی مێژوویان بۆ کورد تۆمار کردووە.هێشتا دەستنووسی بیانی باوەڕپێکراوترە لە وەی کە بنەماڵەی بارزانی لە سەر ناوی مێژوو وژیاننامەی خۆیان دەرخواردی خەڵکی ساویلکەی دەدەن.
هیوادارم،قەت جارێکی دیکە لە سەر شآشەی رووداوتیڤی نەتبینمەوە کە باسی نەتەوەیەک بکەی کە زیادترین خەسارلە لایان بنەماڵەی بارزانییەوە لێی دراوە.وەکی دیش بۆ خۆت ئازادی چۆن بیر دەکەیەوە،بەڵام بریندارکردنی هەستی نەتەوەکەمان لە لایان نووسەرورووناکبیرەکانمان کارێکی ناشیاوە.
https://www.facebook.com/100010084274775/videos/1430607698341253/
جەعفەر کەریمی
© 2019- Kurdistanpost