KURDISTANPOST
نووسەرێک
بەرکوڵێکی وەبیرهینانەوەی مێژوویی چڵ ساڵی ڕابردوو
Monday, 29/07/2024, 20:32
3986
بینراوە
پێداهەڵگۆتنی بژی بابی ئارینی، هەنگاوێکە بەرەو گەڕانەوەی دیکتاتۆریت و تاکڕەوی زووی صەدام حوسێنی...
هاتنی صەدام حوسێن بۆسەر کورسی حوکمڕانی ساڵی١٩٧٩ و ئەو مەرگەساتانەی بەسەر عێراقیەکانی داهینا لەو سی و چوارساڵەی حوکمی تاکڕەوی بەعس، بەگۆرانی صدامنا الغالی کە لەنەشیدی فرقەی غالی ئیتیحادی نیسائی عێراقی مەنال ئالوسی بوو. کەدواتر لەساڵی نەوەدەکان دیسان قەیسەری گۆرانی عارەبی عێراقی کازم ساهێری دۆستی عودەی کوڕە گەورەی صەدام غالی بەڕەنگێکی دی گۆتەوە.
لەچاولێکەری ئەو سروودە، هەرزوو تاوانبار خالید خۆشناو بەرگێکی کوردی هەولێریانی لەبەرکردو، کۆمەڵێک کیژۆڵەی هەڵخەڵەتاوی ئیتیحاد نیسائی لقی هەولێرێ پێی هەڵسان و بەهەمان نەزمی غالی عارەبی، ئەوانیش بەسەرۆکمان زێڕە لەتەلەڤزیۆنی کەناڵی کەرکوکێ بەڕەنگاوڕەنگی تۆمارکراو ڕۆژانە بێ ویستی خەڵک وەک ژەهر دەرخواردیان دەکرا.
دیارە بەزمانەکانی تورکمانی و دیانی(مەسیح)یش تۆمارکرا.
جگە لەوەی ئەو بەناو سرووودە بووە نەنگیەک لەبۆ هەولێرێ و سلێمانیەکان لەبۆماوەیەکی زۆر بەزێڕە سەرکۆنەی هەر هەولێریەکیان دەکرد ئەگەر ڕێگای بکەوتبا سلێمانی و بەزاری هەولێرێ بدواباو نوکتەی گاڵتەجاریان لەسەر دروست دەکردن.
سەیرو سەمەرە، کابرای خۆشناو لەجیات ئەوەی وەک کابرای با لێبەربوو، حەفت گوند بڕواو سەری کەپوی خۆی ڕەش بکا. کەچی لەولا ڕا بەڕوتبەیەکی بەرزی سەربازی بەهەمان تاس و حەمامی جاران لەمەسیفی بەوێنەی کەمال مەزهەری بووە مامۆستای وانە گۆتنەوەی ئەمنی قەومی کوردی لەمەسیف سەلاحەدیینی.
دیارە، مێژووی پیا هەڵگۆتنی میرو سەرۆکە کوردەکان هەر لەزووەوە هەر هەبووە، لەدەمی عەلی بەردەشانیش وەک شایەرەک بەسەر عەبدلڕەحمان پاشای بابانی داهەڵگۆتیەو لەدەمی مەلا موستەفای بارزانیش، بەتایبەت لەکاتی بەدەست هینانی حوکمی زاتی بەیانی یازدەی ئازاری ساڵی حەفتا، دروشم و سروودی پێشڕەوی کورد پارتیە سەرۆکمان بارزانیەو ئەوە هاتە خوار دووکوڕەبارزانی و دەیان بەندوبالۆرەی تر، کەهەندێکیان خۆڕسک و ئاسایی خەڵکی سادە لەخۆسەویستی مەسەلەی حەقی کورد بەسەر بارزانیان دادەگۆت و هەندێکیشیان ئاڕاستە کراو بوون، بابەت لێی تەقدیس کردن بوون، کەماڵی کوردی بەقوڕ داگرت و هەژار موکریانی شاعیر، شیعرەکانی دەهۆنیەوەو کەسانی دی وەک بارزانی مەلا خالیدی بێژەر، دەنکێکی حەماسی پێوە دەلکاندو گۆڕانی بێژەکانی ئەودەمیش لەوێنەی فوئاد ئەحمەدو تەحسین تەهاو شێرزاد عەبدولڕەحمان لەتەمەنی منداڵی گۆرانیان بەسەر دادەگۆت و لەڕێزی ڕاوەستانی بەیانیانی قوتابیان لەمەکتەبەکان دەگۆترایەوە.
دیارە ئەسعەد عەدۆش، بەمەبەست هەندێک لەو بەندو بالۆرانەی زیاتر لەقەبارەی خۆی گەورە کردیە وەک لە تێکستی عەمەراغا باسی لێوەدەکات.
لاوک بێژی ڕەسەنی بادینانیش لەموسڵێ عیساحوسێن بەرواری لەهەربژی بابێ عودێ و دەیانی تریش،
ئێستا، ئەو بەسەر داگۆتنانە هەموو سنورێکی ناشیرینی بڕیوە، کە لەمێژووی دەمی صەدام و قادسیەشی تێپەڕاندیە، لەوێش دیارە سوارچاکی خۆی هەبووەو دەکرێت هاشم جەباری و ئیسماعیل گەیلانی جەمال بەرواری سەرەتاکانی بێزاری بووبن لەڕادیوۆ و تەلەڤزیۆنی کەرکوک و ئێستگەی کوردی بەغدایێ لەدەستەواژەی سەرۆکی قوماندار.
کە لەئەلحان، هەر سەرۆک جاشەکی تاوانباری دەمی ئەنفالەکان و هی گەرمکەری شەڕی ناوەخۆش، بەپارە پەلکێشی نمونەی چاوەشەکانی وەک ئاوات بۆکانی و جەلال پەرێشانی دەکەن. بەڕێکخستنی ووشەی قۆڕو ئاوازی ناساز بەسەر شێخایەتی و دیوەخانانەیان هەڵبرێن.
دیارە، ئەو بەزمانە یەکێتیش گرتبۆوە، لەوێش کۆمەڵێک بەندبێژی گەعدەکان لەوێنەی سەردار کەرکوکی لە پێهەڵگۆتنی یەکێتی یەکێتی و کەدوایێ ئۆتۆماتیکی کرا بەپارتی پارتی و ئەوە هات لەبۆکۆسرەت ڕەسولیش گۆترا.
هەموو، ئەو دیمەنە ڕووداوانەی بەشێوەیەکی ناسروشتی لەفەترەیەکی زەمەنی چوویتە ناو فۆڵکلۆری ستران و گۆرانی دەوڵەمەندی کوردی، دەبێت کەسانی پسپۆڕ توێژینەوەی لەسەر بکەن، لەهۆکارەکانی بکۆڵنەوە.
نووسەرێک
© 2019- Kurdistanpost