چۆن جەلال تالەبانی سیخوڕێکی میتی ناردە ناو پەکەکە؟
Thursday, 01/08/2024, 23:22
2182 بینراوە
لەسەر بڕیاڕی جەلال تاڵەبانی ڕەوانەی خواکوڕک کراین و بەرگی پێشمەرگەیان کردە بەرمان و سیخوڕیمان بەسەر بارەگاکانی پ.ک.ک ەوە دەکرد ...!!
لە مێژوودا خیانەتکارەکان چەند جۆرێکن بەڵام بێزراوترینیان ئەوانەن خیانەت بەرامبەر گەلەکەیان دەکەن
ئەم بابەتە له ئه‌رشیفی عه‌مید (ئه‌حمه‌د جێم ئێرسهڤهر) وه وه‌رگیراوه ، لە پەرتوکی( کورد و پ.ک.ک ) ناوبراو به‌رپرسی موخابه‌راتی سه‌ربازی و سه‌رۆکی JITIM واتا (ته‌شکیلاتی ئیستخباراتی جه‌ندرمه) بووه و ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندی نێوان ئیستخبارات و به‌رپرسانی کورد بووه له باشوری کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕێگای چوونی بۆ دادگا بۆ دۆسیەیەک لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی (ئەرگەنەکۆن) ی تورک دەفڕێندرێت و دواتر تەرمەکەی بە دەست بەسراوی و دوو فیشەک بە سەریەوە دەدۆزرێتەوە و هۆکاری کوشتنەکەشی بۆ ئەو بەڵگەنامانە بوو کە لەلای ناوبراو بوو دەگەڕێتەوە ، دوو هەفتە دواتر جێگرەکەشی بە هەمان شێوە تیرۆر دەکرێت
ده‌با ئێستاش بزانین ئێرسهڤهر چیمان بۆ باس ده‌کات
(به‌رگی پێشمه‌رگه‌یان کرده به‌رمان)
ئێرسهڤهر : سه‌رکرده کورده‌کانی باکوری عێراق هاتن بۆ ئه‌نقه‌ره چه‌ند داواکارییه‌کیان هه‌بوو ، له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه کرا ، ئه‌وان ته‌نها له‌لایه‌ن له‌شکره‌وه ڕویان پێده‌درا ، جه‌ندرمه له‌م باره‌یه‌وه که‌سانی پرۆفیشنالیان هه‌یه داواکارییه‌کانیان حه‌واڵه‌ی ئێمه‌کرد ، پێیان وتین (بڕۆن بیان بینن) منیش گووتم ده‌بێت بچین بۆ باکوری عێراق تاکو سه‌رکرده‌کان ببینین تا بزانین ئایا ڕاستۆگن که ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیمان بده‌ن دژ به پ‌ک‌ک ، ئه‌م قسانه‌م ڕاسته‌خۆ به فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه‌ی ئه‌وسا ئه‌شره‌ف بتلیسی گووت ، ئه‌ویش لێی پرسیم که ئایا من ئاماده‌م بۆ ئه‌م کاره منیش گووتم به‌ڵێ من ئاماده‌م ده‌مه‌وێت بڕۆم ، من و چه‌ند که‌سێک چووین بۆ باکوری عێراق ، له سه‌ر بڕیاری تاڵه‌بانی ره‌وانه‌ی خواکورک کراین و به‌رگی پێشمه‌رگه‌یان کرده به‌رمان و ته‌نانه‌ت چوومه نزیک ترین شوێنی که‌مپه‌کانی پ‌ک‌ک و وێنه وفلیمی که‌مپه‌کانی پ‌ک‌ک گرت له دوره‌وه ،
چوار ئیستخبارات (هه‌واڵگری)
" جەلال تاڵەبانی سیاسیەکی فاحیشە بوو "
ئێمه چوار که‌س بووین ، قسه‌وباسێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا کرد ، به‌ڕونی بۆم باسکرد که‌له تورکیا به چاوێکی باش لێی ناروانرێت ، پێم گووت که ده‌بێت ئیماجی خۆت بگۆڕیت ، ئه‌ویش ڕه‌خنه‌ی له‌خۆی گرت ، ئه‌م قسانه‌مان تاکو 2 نیوه‌ی شه‌و درێژه‌ی ده‌خایاند و پاشان کاتژمێر 6 به‌یانی له‌کاتی نان خواردن ده‌ستمان به قسه ده‌کرده‌وه له‌باره‌ی پیلان داڕشتن ، که‌ریم خانی برادۆست له‌لامان بوو ئه‌و زۆر سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژ به پ‌ک‌ک شه‌ڕ بکات ، له‌راستیدا من ده‌مزانی له هه‌موو شوێنێکی باکوری عێراقدا پ‌ک‌ک هه‌یه ، تاکو که‌ریم خانی برادۆست گووتی (بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که من هه‌من تهواوکهرنین و وه‌کو ژماره پێویسته مام جه‌لالیش هاوکاریمان بکات ، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال 1000 پێشمه‌رگه‌مان بداتێت ئێمه ده‌توانین پ‌ک‌ک ته‌واو بکه‌ین) . من له‌کاتی شه‌ڕی 1992 و 1993 دا به مه‌سعود بارزانیم گووت (ئێوه پێتان وایه که پ‌ک‌ک مریشکه کشهتان لێکرد ده‌چێته کولانه‌که‌ی خۆیه‌وه) ئه‌ویش گووتی (نا .. نا .. ئێمه پێشمه‌رگه‌ین ئه‌م کاره له نێوان دوو ڕۆژێکدا ته‌واو ده‌که‌ین ، یان ده‌بێت لێره بڕۆن یان ده‌یانکوژین) به‌ڵی له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیشدا قسه‌م کرد ، لێم پرسی که ئایا پێشمه‌رگه‌مان ده‌داتێ یان نه ، ئه‌ویش گووتی باشه ، گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره و ئه‌م قسانه‌م بۆ به‌رپرسیاران گێڕایه‌وه ، له دوایدا تاڵه‌بانی هه‌واڵی بۆناردین ده‌یگووت (من یه‌که‌م هێزنیم له باکوری عێراقدا پارتیش هه‌یه ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارتیدا بڕیار بده‌ین ، ده‌بێت هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه بکات) ، من له‌وه دڵنیا بووم که ئه‌م کاره ده‌که‌ن و دژ به پ‌ک‌ک شه‌ڕمان بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام ده‌بوایه له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمه‌دابن هه‌ر بۆیه به بتلیسیم گووت تاڵه‌بانی سیاسه‌تمه‌دارێکی فاحیشه‌یه ده‌بێت ئاگامان لێی بێت و باوه‌ڕی به هه‌موو قسه‌یه‌کی نه‌که‌ین ، من له سلێمانی له‌لای تاڵه‌بانی دانیشتبووم پێم گووت ده‌زانیت کورد له بنچینه‌دا تورانین واتا تورکن ؟ ، ئه‌ویش گووتی به‌ڵێ ڕاسته ، دوایش لێم پرسی بۆچی له‌م باره‌یه‌وه په‌رتوک نانوسیت ئه‌ویش گووتی له ڕاستیدا من کتێبم زۆر نووسیوه ، هه‌ڵساو چه‌ند په‌رتوکێکی له په‌رتوکخانه‌که‌ی ده‌رکرد گووتی ئه‌و سه‌رده‌مه مۆدێلی مارکسیزم و لینینیزم بوو من هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه نوسینم نوسیوه ، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم .
مه‌سعود بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕی عه‌شیره‌ته جیاوازتربوو به‌ڵام تاڵه‌بانی سیاسه‌تمه‌دارێکی فاحیشه‌یه .
|
تەرمی هەمان ئەفسەر بە دەستبەسراوی کە ٢ فیشەک بە سەریەوەیەتی |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست