سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌سپی سه‌رشێتى ده‌سه‌ڵات وه‌ره‌ خواره‌وه‌ تانه‌گلاویت

Tuesday, 06/08/2024, 17:45

1330 بینراوە


كاتێك سه‌رۆكى حكومه‌ت یان سه‌رۆك وه‌زیران ده‌چێته‌ هه‌ورامان خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانى شتى باشی لێده‌كه‌ن .چاوه‌ڕێى پرۆژه‌و به‌ردى بناغه‌ دانان پرۆژه‌ى خزمه‌ت گوزارییان كردوه‌ یان كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ده‌كه‌ن كه‌چى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ كه‌ى ئێمه‌ كاتێك ده‌چێته‌ هه‌رشوێنێك گه‌راو پیسایی له‌دواى خۆى جێده‌هێڵێت ئه‌م سه‌رۆكه‌ كاغه‌زیه‌ كۆیله‌یه‌ى ئێمه‌ چوته‌خورماڵ ده‌عمى سه‌یاره‌و تێهه‌ڵدانى گه‌نجانى له‌دوى خۆى جێهێشتوه‌ هێنده‌ى تر سیماو ده‌موچاوى خۆى ناشرینو بێزراو تر كردوه‌  خه‌ڵكى هه‌ورامان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ بچێته‌ ئه‌وێ خزمه‌ت گوزارى ده‌ستى ئاوه‌دانى له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێت كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچو ئاخر ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌ كه‌ى سیماى سه‌رۆكو لێپرسراوى پێوه‌یه‌ هه‌ر چاوه‌ڕێى جه‌لادو پیاو كوژه‌ كانى لێده‌كه‌ین به‌رى بداته‌ وێزه‌ى گه‌نجه‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌ كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ تۆكه‌ وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت قه‌یدى چیه‌ باگه‌نجێكى توڕه‌ هێلكه‌ت تێبگرێت ٍخۆ كفرى نه‌كردوه‌و كاعبه‌ى نه‌ڕوخاندوه‌ نه‌ده‌كرا به‌گه‌وره‌ی خۆت لێی ببوریت بیهێنیته‌ پێشه‌وه‌ بزانیت گرفتى ئه‌و هه‌مو گه‌نجانه‌ى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چیه‌ تاوه‌كو بۆى چاره‌سه‌ر بكه‌یت به‌ڵام نا تۆى بوكه‌ڵه‌ چۆن ده‌بێت خوایه‌تیت بڕوشێت وچۆن ده‌بێت جه‌لاده‌كانت به‌رنه‌ده‌یته‌وێزه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ خێر له‌خۆنه‌دیوانه‌ ئێوه‌ى بوكه‌ڵه‌ هه‌میشه‌ واتان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ جه‌لاده‌كانت به‌رده‌یته‌ وێزه‌ى ئه‌و ڕه‌شو ڕوته‌ چونكه‌ به‌وێنه‌ پێشینانى خۆت خه‌ڵكى به‌خزمه‌ت كاره‌ كۆیله‌ ده‌بینیت پێتان وایه‌ خه‌ڵكى خزمه‌ت كارو مه‌سینه‌ هه‌ڵگرتانن له‌و وه‌همه‌ وه‌رنه‌ ده‌رێ چونكه‌ ٍكۆمه‌ڵێك گه‌نج په‌یدا بون باكیان به‌ كۆیله‌ى و خزمه‌ت كارى ئێوه‌ نیه‌ ئێوه‌یان له‌لا خودا نیه‌ ئیوه‌ ئه‌و وه‌همه‌تان بۆخۆتان دروست كردوه‌ پێتان وایه‌ خودان كه‌س بۆى نیه‌ ڕه‌خنه‌تان لێبگرێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە