ئەوە من کوردستانم
Tuesday, 06/08/2024, 21:31
915 بینراوە
بۆ یادیی کارەساتی شەنگال کە بە دەستی تیرۆرستی داعش و ئەردۆغان و بنەماڵەی بەرزانی کۆمەڵکوژکران و وەک کۆیلە لە بازاڕەکان هەڕاجکران.
ئەوەمنم کوردستان جەستەم پارچە خوێنی لێدێ
لەگەل ھەر وەیشومەیەک پارچەیەکم دادەبڕێ
ئەوەمنم ئەوەتەی ھەم سوتەمەنی گڕی نەوتم
دوکەڵ و سوتانەکەی لەسەر جەستەم جۆش دەدرێ
جگەرگۆشەی باوەشمی پێ دەخنکێنرێ و دەسووتێنرێ
کچە پاکیزەی باوەشم فرۆشراوی ئاڵای ڕەشن
لە شەنگالدا جارێکیتر کچەکانم کۆیلەکران ھەڕاج کران
لەسرودی ئەی ڕەقیبی کوردا نۆکەری بۆ دوژمن دەکرێ
بەناوی من لاوەکانم بۆ نۆکەری خەلیفەیان گۆشدەکرێ
دارزەیتونی عەفرینەکەم دەسووتێنرێ و تاڵان دەکرێ
لە پاریسی بوکی جیھان خوێنی پەرێکانم دەڕژێ
لە تاراوگە بێباوەشم کەیا و یەڵماز چەندانیتر مەزارکران
لە قوڵایی دەریاکاندا هەزارانم نووقم بوون و بێ مەزارمان
لە کوچەی باوەشی خۆمدا لاوەکانم برسی دەکرێن
بۆ پێی کورسی باڵای خۆیان لە شەقاما خۆێنیان دەڕژن
بە فەقیانەی ئاخوندەکان ھەر ڕۆژ گەنجم لەپەتدەرێێ
لەسووری ئامەدم جگەرگۆشەم بە زیندوی ژێرخۆڵ دەکرێ
وا سەدساڵە ڕۆژێک نییە پارچەیەکم هەنجن نەکرێ
ئەوەتانێ عەفرین و کەرکووکەم جارێکی تر دادەبڕێ
سەیربکەن و بڕوانن کەواکێشی سورجامانە لە
پێشەوەی داگیرکەران بۆ لووتکەی پیرۆز دەڕوانن
بۆ لەتێک نان پێی کورسیەک پیرۆزی خاک دەسووتێنن
سەیربکەن بڕوانن هێشتاماون نەوەی زەردەشت و ماد
سەیربکەن و بڕوان هێشتاماون کچو کوڕی چەلەنگ
لاوەکانم هەڵۆئاسا بۆ ئازادی لە لوتکەدا شەھید دەکرێن
لە کەناری فورات کۆبانێ ڕووی سوورم وەک بورکان گڕدەگرێ
لە مێژوودا لوتکەی زاگرۆس و قەندیلم وەک خۆی ماوە
داگیرکەران لەدوورەوە دەڕوان جۆشداماو چۆک شکاون
من کوردستان خاکی پیرۆز بۆ دواجاری سەدەی ڕەشم وەک هەموو کات لووتی دوژمن نۆکەرانی تێکدەشکێنم.
تێبینی:
ئەم پارچە هۆنراوەیەم دوور لە شڕۆڤەی سیاسی، تەنیا لە هەست و ناخی خۆمەوە نووسی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست