تیرۆری حەقیقەت...

Wednesday, 28/08/2024, 8:50

86 بینراوە


تیرۆری ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنبیران لە لایەن سوپای داگیرکەری ئەردۆغانەوە تەنیا سنووردار نییە،بە سەردەمی شەڕ،چونکە سوپای داگیرکەری تورک بەدرێژایی مێژووی داگیرکاریی خۆیان،بەردەوام ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد ـ یان،لەناوخۆ و دەرەوی وڵات کردۆتە ئامانج.بەڵام یەکێک لە خراپترین دەرئەنجامەکانی شەڕ تیرۆری نووسەر و ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە بە شێوەیەکی گشتی دەوڵەتی تورکیە لە دژی ئەوەیە،بە شێوەیەکی دروست ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار بکرێنەوە لەو تاوانانەی لە بەرەکانی شەڕدا لە کوردستان ئەنجامی ئەدەن.بە درێژایی مێژوو چەندین ڕۆژنامەنووس لەسەر ئەم ڕێگایە گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش هەمیشە پەڵەیەکی ڕەش بووە لەسەر ئەو کەسانەی هاوکاری و چاوساغی بۆ سوپای داگیرکەری تورک دەکەن لە کوردستاندا و ترسیان لە گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی بەرەکانی شەڕ بۆ ڕای گشتی هەیە.سوپای داگیرکەری تورک و چاوساغەکانیان لە کوردستان ناتوانن بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان، گێڕەرەوە و وێناکارانی حەقیقەت دەنگدانەوەکانی هاواری چەوساندنەوەی گەلی کورد لە ویژدانی بێداری جیهاندا بێدەنگ بکەن.
تورکیە و هێزە داگیرکەرەکانی بەهاوکاری مێلشیا و چەکدارانی زۆنی زەرد بەدرێژایی 40 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و ڕۆژانە لە ڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە بۆمبارانی شاخ و ژینگە و گوند و مووڵک و ماڵی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات.و بە سەدان گوندی لەبەردەم پاسەوانی سنوورەکان و جاشمەرگەکاندا وێران کردووە، بەڵام کەس دەنگی بەرز ناکاتەوە؟ئایا ئەمە مانای ئەوەیە خوێنی کورد بێ نرخە؟هەر ئەمرۆ دوو چاڵاکڤان و ڕۆژنامەنووسی کوردی بەناوەکانی (گوڵستان تارا )و (هێرۆ بەهادین)لەڕێگەی درۆنەوە لەناوچەی سەید سادق کردە ئامانج و شەهید بوون..دوو رۆژنامەنووس و دوو قەڵەمی بوێر و ئازا و تیکۆشەری ڕێگەی ئازادی،دوژمنانی ئازادی دەیانەوێت دەنگی مافخوازی لە وڵاتی ئێمەدا بێدەنگ بکەن.
بەڵام سەیرە ئێستاش پارتی لە ڕێگەی بەغداوە هاوکاری و لۆبیگەری دەکات بۆ ئەوەی شەرعییەت بدات بەهێرش و بۆمبارانەکانی تورکیە لەژێر ناوی شەڕ لەگەڵ پەکەکەی..پارتی بەدرێژایی مێژوو لەشەڕی بڕاکوژیدا بەشداری کردوە و پێشەنگی خیانەت و چاوساغی بووە، بۆ هێنانی سوپای داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان..بەڵام هیچکات سەرکەوتوو نەبووە و هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە،جگە لە شەرمەزاری..
بەداخەوە لەو هێرشەی ئەمرۆ بۆ سەر گروپی رۆژنامەنووسانی دەزگەی میدیایی چەتر دوو هەڤاڵی ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و چەندین رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوونە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە