عەوداڵی مهرجهع
Wednesday, 28/08/2024, 8:58
107 بینراوە
له شەڕی چاڵدێرانهوه ،ئەم نیشتمانە کراوە بە دووبەشەوە ، دەوڵەتی عوسمانی سونی و دەوڵەتی سەفەوی شیعە ، یاریان بە عەقڵی ئەمیری ئەمارەتەکانی کورد کردوە و شەڕی یەکتریان پێ کردون .
داگیر کەران ، ئەم نیشتمانەیان ،کردووە بە گۆڕەپانی شهڕ ، سەرەک خێڵەکانی کورد پاشکۆی ئەو دوو داگیر کەرەبوون .
بە بەدرێژایی مێژوو ،بە پێ ی پیلان و بەرنامەو نەخشەی جیا جیا ، کۆمەڵ کوژی کوردیان کردووە، لە دەیان ،سەدان ،سیناریۆدا ، کوردیان بە کورد ، بە کوشت داوە .
ئەوان بجوکترین مافیان ، بە مرۆڤی کورد ، بە رەوا نەبینیوە ، مرۆڤی کورد بە درێژایی مێژوو ، لە هیچ زەمە نێک دا ،، مافی هاوڵاتی بوونی نە بووە، به سیناریۆی جیا جیا هەڵسوکەوتی مێگەلی لە گەڵ کراوە .
له جهنگی یهکهمی جیهانی و سەفەر بەلەکەوە ، کورد جینۆساید کراوە ، هەموو مێژوەکەی ، نەهامەتی و قات و قڕیی و دەربەدەری وکوشتن و بڕین و بێ سەروشوێن کردن بووە .
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ، زلهیزەکانی دنیا ، لە سیناریۆکی نیو دەوڵەتی بە هاوکاری مستەفا کەمال ئەتاتورک ، مادەی ٦٢ ،٦٣ ،٦٤ی سیڤەر یان . لە ٢٤/ ٧ / ١٩٢٣ لە کۆنگرەی لۆزان دا سڕییەوە .
گەر بڕوانینە مێژووی کۆن و نوێ ، لە ئەمیری ئەمارەتەکانە وە،بۆ سهرکرده ی سیاسیی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، لە ناو مێژووی تراژیدیای جینۆسایدی کوردا ، ئەوانیش بە هەمان سیناریۆیی لۆزان ، هەمان سڕینەوەی لۆزان یان کردوە بە کلتوور و یەکتری یان سڕیوەتەوە .
گەر توێژەران و نووسەرانی خاوەن هەڵوێست ، بڕواننە زنجیرە رووداوە مێژووییەکان ،دەیان ،سەدان .هەزارەها ،تاوانی جەرگ بڕ دەبینرێت . لە سەر بڕیارو سیناریۆی ئەو سەرکردانە ی کورد بەرپا کراوە.
بەڵام توێژەرو نووسەرو رۆژنامە نووسە دەربار و ئینتیهازی و ماستاوچییە . لەب لەبانەکان ، بە درۆ ی باق و بریقە ، بۆ مشتێ پارە ، هەر مەدح و سەنایان کردوون .
میژوویەکی پر لە درۆ ی وایان ،تۆمارکردوە ، هەموو وێستگەکانی ئەو سەرکردانەیان کردوە بە ئازایەتی و قارەمانی و سەرکەوتن و داستان و ئەفسانە و دەست کەوتی گەورە کەورە.
زۆربەی ئەو سەرکردانە ،دەروێش و سوفی و تەریقەتی کورسی و پۆستی دەسەڵات بوون ، هەموو خەونەکانیان بۆ پلهو پایهی رهنگاو ڕهنگ بووە ، تینویتینان ، بە سامانی نیشتمان و نەوت و کۆمپان دەشكێ ، قوتابی قوتابخانهکهی میکافیلی ین .
دوای ئەو رووبارە خوێنەی مێژووی شەهیدان ،دوای ئهو ههموو کاول کاریانه ی نیشتمان ، دوای ئهو ههموو زنجیره کۆمهڵ کوژیانه ی کورد ، دوای رهشهبای ژههر و ئەنفال و گۆڕهبهکۆمهڵهکان.
تا ئێستا هاوڵاتی کورد، لە مافە سەرەتاییەکانی بێ بەری کراوە ، لە ژیانێکی نەهامەتی ، بێ بژێووی وئاڵۆزو قورسا ،رۆژو مانگ و ساڵ بە رێ دەکەن ، سەرکردەکان وەک ، میوانێک هەڵسوکەوت لە گەڵ تراژیدیاکان دا دەکەن ، (لویس ئاسا )، هیچ هەست و نەستێکیان نییە ، عەوداڵی مەرجەعن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست