له جهنگی یهکهمی جیهانی و سەفەر بەلەکەوە ، کورد جینۆساید کراوە ، هەموو مێژوەکەی ، نەهامەتی و قات و قڕیی و دەربەدەری وکوشتن و بڕین و بێ سەروشوێن کردن بووە .
بەڵام توێژەرو نووسەرو رۆژنامە نووسە دەربار و ئینتیهازی و ماستاوچییە . لەب لەبانەکان ، بە درۆ ی باق و بریقە ، بۆ مشتێ پارە ، هەر مەدح و سەنایان کردوون .
میژوویەکی پر لە درۆ ی وایان ،تۆمارکردوە ، هەموو وێستگەکانی ئەو سەرکردانەیان کردوە بە ئازایەتی و قارەمانی و سەرکەوتن و داستان و ئەفسانە و دەست کەوتی گەورە کەورە.
زۆربەی ئەو سەرکردانە ،دەروێش و سوفی و تەریقەتی کورسی و پۆستی دەسەڵات بوون ، هەموو خەونەکانیان بۆ پلهو پایهی رهنگاو ڕهنگ بووە ، تینویتینان ، بە سامانی نیشتمان و نەوت و کۆمپان دەشكێ ، قوتابی قوتابخانهکهی میکافیلی ین .