٣١ی ئاب

Saturday, 31/08/2024, 18:50

149 بینراوە


هەڵەیە تەنیا ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی لە ٣١ی ئابدابنرخێنین.بنەڕنە سەراسەریی ژیانی ئەو بنەماڵەیە لە ئاست کێشەی کورد.هەرتاکێکی کورد کە لە خۆی ڕآببێنێ ولە خۆی پرسیار بکا کە ئایا ئەو بنەماڵەیە تاقە هەنگاوێکیان هەڵێناوەتەوە بۆ ئەوەی دۆزی گەلەکەمان بەرەو چارەسەریی هەنگاو بن؟ئەڵێن کۆمەڵگایەک خەوی لێکەوتبێ وەخەبەر هێنانی هاسانە، بەڵام کۆمەڵگایەک خۆی دەخەوخستبێ،وەخەبەرهێنانی دژوارە.بنەماڵەی بارزانی کەڵکی چاکیان وەرگرتووە لە سەر کۆمەڵگایەک کە خۆی دەخەوکردوە.
یەکێک لە پێناسەکانی خەیانەت بە خاک ونیشتمان ئەوەیە کە حیزب یان سەرکردەی حیزبیی بە ئاشکرا سپای دووژمن بێنێتە سەرخاکی بابوباپیران بۆئەوەی لایەنی بەرابەریی خۆی کە هاورەگەزوهاوزمان وهاووڵاتی خۆیەتی لە ناو بەرێ.لەدوای ٣١ی ئاب ئەگەر خەڵک هوشیار بایەن دەبوا بنەماڵەی بارزانی بدرانە دادگایەکی خۆماڵی وسزای خۆیان وەرگرتبایە.
با چەند سالێک بگەڕێنەوە بۆ دواوە،ئەو سەردەم کە مەلامستەفای باوکیان رووی لە شآری مهاباد کرد تا قازی محەممەد پەنای بداتێ ودڵسۆزانەش ئەو کارەی کرد.رۆژگاری سیاسەت وەرسووڕاوکۆماری مهاباد رووی لە کزیی کردوبەرەو رووخان هەنگاوی نا.ئەوە کاتێک بووکە مەلا مستەفا بانگ کرابوو بۆ تاران.لە گەڕانەوەدا لێیان پرسی ئەدی پرسی رووخانی کۆماروزیندانی کردنی قازیەکان وکارگێڕانی کۆمار چی بەسەردێ؟
مەلا مستەفا لە جوابدا ئەلی،ئەو کەسانە لە لایان دەوڵەتی ئێرانەوە بە خایین ناسراون وئەبێ سزای خۆیان وەر بگرن.وادیارە مەلای ناکورد باوەڕی بەوە هێناوە کە قازی وهاوبیرەکانی خایینن وئەبێ لە دار بدرێن.
ئەوەش لە ئاست بنەماڵەی بارزانی ٣١ی ئابێکی دیکەیە.ئەو بنەماڵەیە فێرن نۆکەرایەتی بۆ دووژمنی کورد بکەن.لە هەر قۆناغێکی مێژووییدا کە هەلێک بۆ کورد رەخسابێ لە یەکەمین هەنگاودا بەربەستی سەرەکی خوڵقێنەرەکانی بنەماڵەی بارزانی بون کە هۆی شکستی یەکەم بون لە ئاست کێشەی گەلەکەمان.
دووبابەتی خەم هەژێن بەرۆکی باشوری کوردستانی داپۆشیوە وبەو رۆژگارەی گەیاندووە.یەکیان،ئەو چەکدارانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە ی خاك ونیشتمان،لە راستیدائەو چەکدارانە شەریکی راستەوەخۆی تەواوی ئەو جینایەتانەن کە بە دەست بنەماڵەی بارزانی کراوە.بێ دەنگی وبێ موڕاڵی ئەو چەکدارانە هەردەم تڕاژیدیای بە دووی خۆیدا هێناوە،ئەوانە چەکیان پێ نییە بە بەرگریکردن لە نیشتمان،چەکیان پێیە بۆ پاراستنی سەروەتو سامانی چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی.
بابەتی دووهەمیش،ئەگەڕێتەوە بۆ چین وتوێژێک کە بە خۆیان ئەڵێن نووسەروخامە بەدەست ومامۆستای زانکۆ.ئەو چین وتوێژە مەترسیدارترن لەو چەک بە دەستانەی کە پارێزەریی دەسەڵاتێکن کە تا بینە قاقا لە خەیانەتی نیشتمانی تێوەگلاوە.لە راستیدا بەدیهێنەریی ٣١ی ئابەکان ئەو دوو چین وتوێژەن کە بۆ بژیوی ژیانی خۆیان چاوپۆشیی لە خەیانەتەکانی دەسەڵاتێک دەکەن کە خەڵکی بەوجۆرە داماو کردوە.
لە٣١ی ئابدا باشە یادێک لە هەڵوێستی ناجوانمێرانەی جەلال تاڵەبانی بکەین کە گوند بە گوندوشار بە شار دەگەڕابۆزیاترسەپاندنی مەسعود بارزانی بە سەر خەڵکداودەیگووت:بە کوێرایی چاوی ئەو کەسانەی کە مەسعود بارزانیان خۆش ناوێ وڕقیان لێیەتی،بۆیە دەبێ کاک مەسعود بۆ هەتا هەتا ببێتە سەرۆکی کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە