کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


قفڵی زمان وکلتور

Thursday, 12/09/2024, 15:16


سروشت  و ژیانی  مرۆڤ ،  بە جیاوازییەکانی یەوە ، هەناسەی بە ردەومی  ژیانی کۆمەڵگە ن، جیاوازییەکان ، پرە لە ململانێ ، بۆ خزمەتی  مرۆڤ و مرۆڤایەتی و سروشت  ، بۆ  گۆڕانکاریی و نوێ بوونەوە و داهێنان .
جەنگی یەکەم ودووەم ی جیهانی  ، بوو بە وانە و ئەزموونێکی نوێی مێژوویی ،  بۆ هەموومرۆڤ و  نەتەوەکانی جیهان  .
بە بڕیاری  عەقڵی مەزاجی هێزی سوپاو و زەبروزەونگ و داپپڵۆسین  ناتوانرێت، هیج نەتەوەو جوگرافیاو وشکۆی مرۆڤایەتی لە دنیادا  بسڕنەوە.
لە ساڵی ١٩٨٥ پێشمەرگەو کادر بووم لە  یاخسەمەر ، ئەمنی سلێمانی خانەوادەکەمانیان دەسگیر کرد ،  باوکم (٤٠) رۆژ  لە زیندانی ئەمنی سلێمانی ی و سنجارو دوو برام ،دووساڵ لە سلێمانی و دیالە زیندان کران ، ماڵی  باکم و کتێبخانەکەم  تاڵان کران .
  لە یاخسەمەر بووم  ، (مەلا بەختیارو شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ)یان گرت وزیندان کران ، هەڵویستی خۆم نواند  :
-بۆیە بووم بە پێشمەرگە ، تا دەنگی ئازادی لەم شاخ و گوندانە .   کپ نەکرێ ،کەس لە سەر راوبۆچوونی جیا جیا  دەسگیرو زیندانی  نەکرێ .
لە یاخسەمەر نەمامەوە ، بووم بە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی کوردستان لە  شاخ .
لە دوای راپەڕین ، لەماوەی ئەو (٣٤)ساڵە ی دەسەڵات ،هیچ سەردانێکی مەلا بەختیارم  نەکردووە ،  بەرژەوەندیم  بە هێج کەسێک نی یە. تەنیا ئەو بەهاو شكۆیانەم خۆش دەوێت ،خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و نیشتمانەکەم دەکەن .
 دوای راپەڕین ،  دوای نەمانی سەدام و بەعس ، لە ئێوارەی ٥ی  ٢٠٢٤ئەیلوولی دا ،هیزێکی چەکدار ، دەڕژێنە ناو دەزگای چاودێر و قفڵ لە زمان و کلتووردەدەن  ،ئەو دیاردەیە ،  هەمان ئازاری ناخی   ١٩٨٥ی یاخسەمەر یان دامەوە.
 چاودێر دەزگایەکی  مەعریفی ورووناکبیریی و توێژینەوەی زانستی وکلتوویی و  ئەدەبی و هونەریی و فیکریی و رەخنەیی ورۆژنامەوانی یە ،خاوەنی ٢٦ فیستیڤاڵی گەلاوێژ و دەیان کتیىی جوارو جۆرو گۆڤاری گەلاوێژ و دەیان کۆڕو سممینارو ڤیستیڤاڵی  ئەدەبی وهونەریی و فکری جیا جیای ئازادە.
ئایا دەسەڵات دارانی کورد ، لە ئێواری ٥ی ئەیلوولی  ١٩٢٤،  بە زەبری هێز،  پەلاماری دەزگایەکی مەعریفی  وکلتوویی دەدەن  ،  چ ئازایەتی؟  وچ هونەرێکی دیموکراسی یە؟.
لە شاخ محەمەد موکری رۆمانی( سەگ وەڕ)ی چاپ و  بڵاو کردەوە ،چەند کەسێک بە زمانی نەشیاو دوور لە بەهای کوردەواری ،قسەی نەشیاویان پێ دەوت ، نیازیان بوو ،پەلاماری بدەن و بە توندوتیژیی هەڵسوکەتی لە گەڵ دا بکەن ،  مام جەل  بەیەک رستە، بەوانەی وت :
-محەمەد موکری ،نووسەرو رۆمان نووسە، بە وشە ، شەڕێکی روناکبیریی ،لە گەڵ سەردەمەکەی دا کردوە ، ئێوە کەستان توانای  ئەو شەڕەتان  نی یە .
ئەو )  دەمی هەموو( ئەوانە) ی داخست ، کە دەچوون  بە گژ موکری و سەگوەڕەکەی دا.
ئێوارەی  (٥ ی ئەیلوولی  ٢٠٢٤) ، دوای( ٩٤) ساڵ ،بەسەر٦ی ئەیلوولی  ١٩٣٠ی راپەڕینی شاری سلێمانی دا  .
ئەمجارەیان کورد .  قفل لە زمان و کلتوورو  دەزگایەکی  مەعریفە  وهوشیاریی و رە خنە یی وکلتویی رو ئەدەبی و هونەی و ئازادی و زمان  شاردەدن،   
ئێستا هەموومام  گوێمان ، لە سەگوەڕەکەی موکریی - ە .
قۆڵتێردەڵێت :
- رام لە گەڵ راتان جیاوازە ،بەڵام لەسەر را دەربڕینتان  ،ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە