بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


جه‌ژنی ٣١ ئاب

Wednesday, 18/09/2024, 18:39


ئێمه‌زۆرده‌مێكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڕاهاتوین كه‌هه‌رهێزێك یادی دامه‌زراندنویادی له‌دایك بونی ده‌كاته‌وه‌ ،به‌ڵام تائیسته‌ نه‌مدی وه‌ هێزێك یادی خیانه‌تێك بكاته‌وه‌و ناوی بنێت جه‌ژن !به‌ڕاستی مایه‌ی پێكه‌نینو گاڵته‌ جاڕیه‌ ده‌ستی دوژمن گرتن یاد بكه‌یته‌وه‌و له‌ئه‌ده‌بیاتی خۆت ناوی بنێیت جه‌ژن ،هێنانی دوژمن بۆكوشتنی براكانت ته‌سلیم كردنی خاكت وه‌ك ته‌سلیم كردنی شه‌ره‌فت به‌بێگانه‌ وه‌هایه‌ ،له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می ماده‌كانه‌وه‌ تائیسته‌و دواتریش هه ركه‌سێك له‌ژێرهه‌رپاساوێكدا خاكو نیشتمانی خۆی بفرۆشێت دوژمن ‌بهێنێته‌ سه‌رخاكی خۆی دژ به‌براكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ دایكی به‌رێت بۆ بێگانه‌كه‌ئه‌ مه‌لوتكه‌ی به‌دڕه‌وشتیه‌ ئه‌وپه‌ڕی فه‌سادو ئیفلاسی ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لای سه‌رانی حیزبو ده‌روێشه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێكانیان ئه‌م ڕه‌وشته‌ ناشرینه‌ ناوده‌نڕێت( جه‌ژن) كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ڕی ئیفلاسی سیاسی وئفلاسی ئه‌خلاقیه‌ كارێكه‌ به‌س هێزه‌ كوردیه‌كان به‌ڕه‌وای ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ئه‌نجامی بده‌ن مێژووی ٥٠ساڵی ڕابردوی خه‌باتی شاخیان ئه‌وهه‌موو شه‌ڕه‌ بڕاكوژیه‌ ئه‌وهه‌موو خوێن ڕشتنه‌ كه‌خۆیان له‌بیره‌وه‌ریه‌كانیان ده‌ی گێڕنه‌وه‌ به‌بێشه‌رمانه‌ ،ئه‌وه‌ پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی خه‌باتیان له‌شاخ خاڵی نه‌بوه‌ له‌ململانێی ناشه‌ریفانه‌خاڵی نه‌بوه‌ له‌ خۆفرۆشی چجای به‌دڕه‌وشتی و به‌د كرداری كه‌ مه‌سئولی وایان هه‌بوه‌ ئه‌وپه‌ڕی كاری به‌دڕه‌وشتی كردوه‌و ڕه‌وایه‌تی پێداوه‌ له‌ژێر شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیدا له‌هه‌مو دێیه‌ك ده‌ست درێژی كردوه‌ته‌ سه‌ر ئافڕه‌تێك ئه‌م هه‌مو پۆخڵه‌واته‌یان ناوناوه‌ شۆڕش هه‌ڵبه‌ت ٣١ ئابیش یه‌كێك له‌و وێستگانه‌یه‌ كه‌له‌لای جاشو كۆیله‌كانیان به‌جه‌ژنی داده‌نت كه‌هه‌قه‌ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌و كاره‌ساته‌یان كردوه‌ مێژوو شه‌رمه‌زاریان بكات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە