بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ڕەشبەڵەک

Sunday, 22/09/2024, 12:40


.لەوانەیە کۆمەڵگا بە هۆی کارەساتی سیاسی و ئابووری کارێکی وا بکا  کە  تاک واتە" فرد" موراڵ لە دەست با  و کەم و زۆر رۆڵی هەبێ لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانا ، ئەی ئەگەر کۆمەڵگا خۆی وەک " کیان"ێک موراڵی تیا نەما  چی بەسەر ئێستا و داهاتووی ئەو خەڵکەیا یەت..!! کەللە پوتێک کە بە حیساب دکتۆرە و پیشەیەکی ئینسانی هەیە " کە ناخێکی نەخۆشی حەیوانی هەیە" 
مامۆستای زانکۆشە[ ئەی قوڕ بەسەر زانکۆ - غەفور حەیامان چوو یان نا ؟] لە مینبەرەوە بەرامبەر دەیان ئەقڵ ئیکسپایەر ئەڵێ : ئەو پیاوەی   لە پاسا لە تەنیشت ژنێکەوە دانیشت و زەوقی هەڵنەستا ئەوە پیاو نیە و ناساغە !! کەسێک پێ ی وابێ پیاو ئەبێ  وەک لابوددەیەک زەوقی بە ئافرەتێکی نا ئاشنا هەستێ و ئافرەتیش وەک تەنیا وەسیلەیەکی ڕەحەت بوون سەیر بکا ئەبێ ئاستی موراڵی" گەر هەیبێ" و بیر کردنەوە و ئینسانیەتی ئایینەکەی چی بێ ؟ مامۆستایەکی زانکۆ کە هەموو زانست  و بنەما ئەکادیمەکانی لە ناو گەڵا ببینێ چاوەڕوانی چی لەو زانکۆ و کۆمەڵگایە ئەکەیت..؟ با بڵێین ئەو دکتۆرە گڕ گرتوە هەر ئەونەی لێ ئەزانێ و شەهادەکەی هەر ئەوەنەی لێ هەڵئەکڕێنێ و وەک تەلەفزیۆن کۆنترۆڵەکەی وا لە خوار ناوکییەوە ئەی وەزارەتی خوێندنی ! باڵا ! لە ئاست ئەم سووکایەتیە هەم بە پلەیەکی ئەکادیمی و هەم بە موڕاڵ بە گشتی و هەم ئیهانە کردن بە ژن و  مەفهومە ئینسانییەکان ئەڵێ چی  ؟ دکتۆرێکی شەهوانی دوور لە هەموو پرینسیپە ئەکادیمی ئاوا بڕوانێتە پیاو و ژن کە بە تەنیشت یەکەوە بن ، شایانی ئەوەیە وەک کادرێکی عیلمی سەیر بکرێت یان پشت ملی بگیرێ و لە ناوەندە زانستییەکان دوور بخرێتەوە کە بڕوای تەواوم هەیە لە "سعودیە"ش کە زێدی ئایین و پێغەمەرەکەیەتی ڕێگا نایا بەو جۆرە بیرکردنەوە کە هێندە پڕە لە سووکایەتی بۆ ژن و دوا جار بۆ شەخسیەتی خودی پیاویش..ووڵاتان مل ملانێیانە بۆ دۆزینەوە و چوونە سەر مەریخ و موشتەری و...و...کەچی لای ئێمە تازە بە تازە دکتۆرێکی مێشک تەزیوی ناوگەڵ گەرم ئاوا باس لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان بکا و زانکۆش نازانم لە ترسی چی بێ دەنگە !بێ دەنگیش زۆر جار نیشانەی ڕازی بوونە..
ئەی باشە وەزارەتی بەناو ڕۆشنبیری و هەموو ئەو دام و دەزگا ڕۆشنبیرییانە بۆ بێ دەنگن لە ئاست ئەم هەموو سووکایەتییەی کەسێک بە حیساب دکتۆرە و مامۆستای !! زانکۆ و خاوەنی خەستەخانەیە ، خۆ ڕۆشنبیری کۆمەڵێک بنەما و پرنسیپی فیکری و ئەخلاقی و ئینسانی خۆی هەیە و لادان لێ ی نیشانەی پرسیارە  لە بەناو وەزارەتی ڕۆشنبیری زۆر جار ئەبیستن کە ئەووترێ " لە گەڵ داب و نەریتی کوردەواریا ناگونجێ.." ! ئەیا ئەم تێڕوانینە سێکسیە بۆ دانیشتنی ژنێک لە تەنیشت پیاوێکەوە لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواریا !! ئەگونجێ؟ گەر ناگونجێ کوا هەڵوێستی دەزگا و خودی کەسە ڕۆشنبیرەکان ؟ دەیان ڕێکخراوی ژنان هەن کەی لەوە تێئەگەن کە ئیهانە کردنی پێگەی مەعنەوی ژن قورسترە لە ئیهانە کردنی جەسەدی ، کاتێ کە ژن نیوەی کۆمەڵ بێ کاکی دکتۆر ئەو نیوەیە ئەکا بە ئامرازی ڕەحەت بوونی نیوەکەی تر و کەسیش نوتقی لێوە نایە...گەر چی ئەم ئیهانەیە هەموو کۆمەڵگا ئەگرێتەوە وەک پێکهاتە.. تێڕوانینی کاکی دکتۆری زەوق کوڵاو شەرعیەت دانە بە دەستدرێژی سێکسی بە پاساوی ئەوەی هەچ پیاوێک لە تەنیشت ژنێکەوە  بێ و زەوقی هەڵنەستێ ئەوە پیاو نیە و کەسیش ئامادە نیە بە ناپیاو بناسرێ !!بۆ سەلماندنی پیاوەتییەکەشی پەلامار ئەیا تا قارەمانی و پیاوەتی پیاوی موسڵمان بسەلمێنێ...هەقە بپرسین گەر ژنێکی خزم یا بنەماڵە و کەس و کاری نزیک لە کاکی دکتۆر لە پاسا لە تەنیشت پیاوێکەوە دانیشت ئەو مافە ئەیا بە پیاوەکە ئەرک و مەهامی پیاوەتی خۆی بنوێنێ..؟! دیارە وەک دکتۆر خۆی ئەڵێ گەر وا نەکا ئەوە پیاو نیە و پێویستی بە چارەسەرە ، جا نازانین لە خەستەخانەکەی خۆی یان لە  یەکێکی تر.. بە نەزەرییەی ئەم دکتۆرە ناوگەڵ مەقەڵیە  ئە بێ سایەق پاسەکان لەمەودوا " کوندۆم" بەسەر نەفەرە پیاوەکانا دابەش بکەن نە بادا بقەومێ و ئیحتیاط وەرگرتن باشە..
ئێوە بیهێنە بەر چاوی خۆتان بە نەزەرییەکەی  "دکتۆر زەوق" ئەبێ لە " ڕەش بەڵەکا" چی بقەومێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە