بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئاژانەکانی باشووری کوردستان

Thursday, 26/09/2024, 10:16


لە کۆتایی دەسەڵاتداریەتیی بنە ماڵەی قاجارەکان لە ئێران،دەوڵەتی ئینگلیس وهاوبیرەکانی رەزاخانی قولدوریان لەبەر بێ هێزیی بنەماڵەی قاجارەکان، هێنایە سەر کاروناویان نا،رەزاشای ئێران.زۆری نەخایاند رەزاشای پەهلەوی دەستی کرد بە سەرکوتکردنی ئازادیخوازی کورد وچەپ وراستی فارس ونافارس.هەر راگەیاندنێکی کە دەری دەکرد لە سەردێڕی راگەیاندنەکەدا دەینووسی:من حوکم دەکەم!بەوواتایە کە،من / رەزاشآ / دەستور دەدەم /.رەزاشآ،بە زەبری چەک وترساندن خەڵک ئێرانی خستە ژێر رکێفی خۆی بۆماوەی چەند ساڵێک.
رەزاشآی ئێران وایدەزانی زلهێزەکان ئیزنی پێدەدەن بە کەیفی خۆی گۆڕەپانی سیاسەت وئابووریی وڵات بە هاسانی بکاتە هی خۆی،ئیتر نەیدەزانی وێنەی / ئاژانێک / بەرپرسایەتیان پێداوە تا ئەرکی هەڕڕاجکردنی سەرخان وژێر خانی ئابووریی وڵات وەئەستۆ بگرێ.لە کۆتاییشدا تۆزێک دەم درێژیی کرد کە چی زۆریی نەخایاند سواریی پاپۆڕێکی بچووکیان کرد هەڵیانداشتە دوورگەی مووریس تا لەوێ دیق مەرگیان کرد وسەری نایەوە.
ئەوجار نۆرەی کوڕەکەی هات،محەممەد رەزاشآی ئێران دوای مەرگی باوکی کرا بە شآی ئێران.لەسەردەمی ئەودا دژایەتی بەرەی کومونیست بە رێبەرایەتی سۆڤیەت دەگەڵ ئیمپریالیزم بە رێبەرایەتی ئامریکا لەو پەڕی خۆیدا بوو.رەزاشآش وەک باوکی دەستی کرد بە راودوونانی ئازادیخوازانی کوردو ئێرانی.دەسکەللایەکی باش بوو بۆ ئامریکاوهاوپەیمانەکانی.محەممەد رەزاشاش وای دەزانی لەسەرئیرادەی سیاسی خەڵکی ئێران هاتۆتە سەر کار،زۆریی نەخایاند خۆی لە بەرکرد ودەیگووت من:سێبەریی خودام لە سەرعەرز!رەزاشاش،وەک باوکی بۆ ماوەیەک وڵاتی ئێرانی خستە ژێر چەنگی خۆی تا کۆتاییان پێ هێنا.
زەختوزۆرداریی ساواک وپۆلیس وژاندارم وگرتن وشکەنجە وروادوونانی ئازادیخوازان،تەختی ،بەختی،ئەویشی وەک باوکی لەرزاند وخومەینی زۆر زیرەکانە هەلی قوستەوە ولە ماوەیەکی کەمدا خۆپیشآندان وناڕەزایەتی سەراسەریی ئێرانی داگرت ومحەممەد رەزاشآش هەر وەک باوکی رایکرد ولە هەندەران سەری نایەوە.رەزاشآوهەمیش کوڕەکەی وایاندەزانی شای ئێرانن،کە چی لە ئاژاندوبڵێکی ناوچەیی زیاتر نەبون.
ئاژانەکانی باشووری کوردستان:
گاڵتەترین،گاڵتەی سیاسی لەو سەردەمەداکە کورد تێیدا دەژی لە باشووری کوردستانە،ئەو گاڵتەیەی کەمرۆڤی ناهوشیاری کورد وابزانێ حیزبی بەعس وسەددام حوسێن بە تفەنگی ژەنگاوی حیزبکەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رووخاوە.لەوەش  بترازێ،خەڵک وابزانن مەسعودودەروبەریی نزیکی ئەو، یان باڤڵ وقوباد وحیزبەکەی سەر بە جەلال تاڵەبانی وێنەی شۆڕشگیڕ بنرخێنێ.
هەرچەند بەراوردیی رەزاشآوکوڕەکەی دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەڵەیە،بەڵام دوای سەددام،ئەرکی ئاژانەتی دراوەتە دەسەڵاتدارانی زۆنی زەردوسەوز.کاریان سەرکوتکردنی خەڵکی هەژار وبێ دەسەڵاتە.ژاندارمێکی مەترسیدارن بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان.لەوەتی هەن،لە ژن کوشتن وشکەنجەوئازاروبێ مووچەیی بۆ خەڵک وزیندان کارێکی ئەوتۆیان لە دەست نەهاتووە.
ئەوانە پارێزەری کوردستان نین،پارێزەریی بەرژەوەندیەکانی ئەو دەوڵەتانەن کە دەستووریان پێدەدەن.وەک ئاژان وژاندەرم لە باشووری کوردستان دەجووڵێنەوە.ژێر بەژێرێش وەک سیخوڕ لە خزمەتی نەیاری کوردداحازر بە دەستن.خەمی هەرکەسێکیانە کە دژی کوردە.ئیسماعیل هەنیە ئەو رۆژانە کورژا،کاتێک شاری عەفرین لە لایان ئەردۆغانەوە داگیر کرا،ئیسماعیل هەنیە،یەکەم کەس بوو کە پیرۆزبایی بۆ ئەردۆغان نارد،بنەڕن،چۆن لە کاتی پێش تڕۆر کردنەکەی لە ناو هۆڵی پارڵمانی ئێران نێچێروان بارزانی بە شآنازیەوە شآن بە شآنی هەنیە راوەستاوەو وێنەی دەگەڵ کێشاوە.ئەدی پێم ناڵێن:نێچێروان بارزانی ئەگەرئاژان نەبێ چکارەیە؟کوڕەکانی تاڵەبانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان وەها زەلیل وبێچارە کردوە کە پەراوازەی هەندەران بون ولەوێش بە ئازادی سەروەدەرنانێن.
گاڵتە ئامێزترین،تێگەیشتن لە باردودۆخی باشووری کوردستان ئەو هزرەیە کە کورد پێی وابێ،دەسەڵات لە باشووری کوردستان لە سەر ئیرادەی سیاسی وکولتوری وئابووری خەڵك دامەزراوە.رەزاشاوکوڕەکەی تاڕادەیەک خزمەتیان بە ئێرآن کردوە،بەڵام بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەوپەڕی توانای خۆیانەوە باشووری کوردستانیان وێران کردوە. شێوەی پێشوازیی کردن لە سەرۆککۆماری ئێران لە چەند رۆژی رابوردوودا نیشآنداکە ئەو دەسەڵاتە لە ئاژان وبەکرێگیراوزیاتر نییە.
واتای ئاژان: ئاژان یانی بەکرێگیراو/ مزدور/.
وەبیرهێنانەوەی بابەتێکی پەیوەندیدار بە وتارەکە:
ستێرک تیڤی،ئاریەن تیڤی،کوردستانپۆست:
من نزیکەی ١٢ ساڵ لەوەی پیش وتارێکی بەرێز کەماڵ جەماڵ موختارم سەرنووسەری کوردستانپۆستم لە سەر کوردستانپۆست خوێندەوە کە لەو وتارەدادەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی بە / خایین / پێناسە کردبوو.رەنگە ساڵانێکی زۆرتریش بووبێ کە ئەو هەڵوێستەیان راگەیاندبێ ومن لێی ئاگادار نەبووبێم.ئەو سەردەم تارادەیەک بۆ من سەیربوو!دوای ئەو گشتە ساڵانە لە چەند مانگی رابوردوودا(ستێرک تیڤی وئاریەن تیڤی)بەو باوڕە گەیشتوون کە بنەماڵەی بارزانی خایینن.چون پەیتا پەیتا دەستەواژەکانی خایین وکوردکوژووڵاتفرۆش و...لە نێوئاخنی پڕۆگڕامەکانیاندا بەکار دێنن.لە راستیدا وەک سڵقی رووتیان لێکردون.ئەوەی کە دەبوایە زووتر بگووترابایە ئێستێ دەیڵێن.لە بیرمان نەچێ دەبێ سەرەتا دەستخۆشی لە سەرنووسەری کوردستانپۆست بکەین،پاشآن دەستخۆشی لە بەڕێوە بەرانی ستێرک تیڤی وئاریەن تیڤی بکەین بۆ هەڵوێستیان.بۆ چی پێش ئەو دوومێدیایە خۆشەویستە کوردستانپۆست زانیویەتی بنەماڵەی بارزانی خایینن،جوابەکەی دەنێرین بۆ خوێنەریی ئەو بابەتە.
خایین چۆن سزا دەدرێ؟
دوای شکستی نازیسم وفاشیسم لە شەڕی دووی جیهانیدادەسەڵاتداریی هیتلێرلە ئاڵمان کۆتایی پێهات.لەوسەردەمدا تاقمێکی خۆفرۆش وسیخوڕیی فەنلاندی هاوکاریان دەگەڵ فاشیزمی هیتلێریی دەکرد وخۆیان خزاندبووناو دامودەزگاکانی سەرکوتگەریی سەربە نازیسم لە ئاڵمان.کاتێک ئاڵمان شکستی خوارد ئەو تاقمە خۆفرۆشە دەیان خواست بگەڕینەوە فەنلاند،کە چی کاتێک گەیشتنە نزیک سنووری فەنلاند،رێگایان پێنەدراپێ بخەنە ناو خاکی فەنلاند،هەرلەسەر سنوودادگایی دەکرین وسزای کوشتنیان بۆ دەردەچێ ولەوشوێنەی کە دادگایی کران دەقوڵکەیان دەخەن وبە جێیان دێڵن.
لە باشوری کوردستان هەرچی خایین وخۆفرۆش ووڵاتفرۆش ودزوگەندەڵە بۆتە سەرۆک وبەرۆک وبەرپرس.لە جیاتی دادگایی بکرێن،رێزیان لێ دەگیرێ.لەوەش بترازێ کەسانێکی گێل ونەزانیش ناوی خۆیان دەنێن پێشمەرگەوچەکیان بۆ دەشآن دەکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە