KURDISTANPOST
سەمەد دەشتی
کەرەکەتان مەبەنە سەربان
Sunday, 29/09/2024, 17:05
164
بینراوە
دەڵێن،مەلا نەسرەددین کەرەکەی خۆی زۆر خۆشدەویست.رۆژێکیان بیری کردوە کە کەرەکەی بەرێتە سەر بانی ماڵەکەی.ئەوکارەی زۆر بە زەحمەت بۆ جێ بە جێ بوو.دوای ماوەیەک ویستی کەرەکەی لە سەر،سەربانی ماڵەکەی بێنێتە خوارێ،هەرچی کردی وکراندی ئەو کارەی بۆ نەکرا.چون مەلا نەسرەددین نەیدەزانی کە کەرەکەی بەرێتە سەربان،نایەتە خوارێ.دوای ماوەیەک مەلاماندووبوولەسەر/ بان / هاتە خوارێ.
بەڵام کەرەکەی مایەوە لە سەر بان بە تووندی خەریکی جووتە هاویشتن وهەڵبەز دابەزبوو.ئەو کارەی ئەوەندە دووپات کردەوە کە سەربانی ماڵی مەلا رووخاوکەر کەوتە خوارێ وگیانی سپارد ومرد!مەلا نەسرەددین بیرێکی قوڵ دایگرت ووتی:لەعنەت لە من کە نەم ئەزانی ئەگەر کەرێک بەریە شوێنێکی بڵند نایەتە خوارێ چون هەم شوێنەکە ئەڕووخێنێ وهەمیش خۆی بە کوشت ئەدا.
داستانی خوای راستان:
سەرەتائەبێ بڵێم،هیچکات کەروبەرپرسانی دەسەڵاتداریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە یەک ناشووبهێنم.چون کەر مێژوویەکی دوورودرێژی هەیەلەگەڵ مرۆڤ.دۆستایەتی کەرومرۆڤ سەرسووڕ هێنەرە.لەوەتی کەرهەیە خزمەتکارویارویاوەری مرۆڤەکانە لە رۆژە سەختەکاندا.لەسەردەمی خۆشیدادۆستێکی بە وەفای حەزرەتی مەسیح بووە وباری بۆ هەڵگرتوە.
جەوهەریی سەرەکی ئەو بابەتە،ئەگەڕێتەوە بۆ سی وسێ ساڵ لەوەی پێش،واتا،کورد لە باشووری کوردستان بۆ خۆی ئەو بەرپرسانەی گەیاندە شوێنێکی بڵندوپلەوپایەی پێدان.ئێستاش ئەو بەرپرسانە سوارن وگەلی هەژاریش پیادەن.هەڵبژاردنی ئەو جارە لە باشووری کوردستان ئەگەر خەڵک وەک مەلانەسرەددین بشووبهێنین وبەرپرسانیش کەرەکەی مەلا.بادەنگیان پێنەدەن تائەو ئاستەی کە لە پێگەی خۆیانەوە ئەوەندە هەڵبەزدابەز بکەن وجووتە بهاوێن کە لە سەر تەختی دەسەڵات بکەونە خوارێ وبمرن ولە کۆڵـمان بنەوە.
خەڵک لە باشووری کوردستان ئەو دووبنەماڵەیەی بردە پێگەیەکی بڵندودەنگیان پێدان.حەق وایە ئەو جار کە هەڵبژاردن کرائەودوو بنەماڵەیە بایکۆت بکەن ووەلایان بنێن.با بۆخۆیان ئەوەندە جووتە بەوەشێنن تا گیانیان دەرئەچێ.یەکێک لە جیاوازیەکانی ئەو دەسەڵاتە دەگەڵ کەر ئەوەیە کەر لەوەتی هەیە خزمەتی مرۆڤ ئەکا،بە پێچەوانەی بنەماڵای بارزانی وتاڵەبانی لەوەتی هەن دژی کوردو کوردستانن وخزمەتکارن بۆ داگیرکەرانی وڵات.
سەمەد دەشتی
© 2019- Kurdistanpost