KURDISTANPOST
رزگار رانگور
نیعمەت لەبەرگی نەفرەتدا
Monday, 07/10/2024, 18:53
214
بینراوە
ئاشتی
تاخۆی نەسوتان،بۆنی ئاشتیمان نەکرد
نەی هێشت شوێن دەستی پیری
بیگاتێ..... هەمووڕۆژێک
لەچاوەڕوانی باراندا ڕۆمانسێتی نمایش دەکرد
دوایی سوتانی میلی دەمژمێر جام بوو
حەزم کرد چەند چرکەیەک
لەزیندۆتی خۆمی بدەمێ .
تابزانم بۆ خۆی سوتاند..!؟
ئاشتی ... رابردویەکی ئاڵۆز
دڵنیایی نەک بڕواکردن بەوەی خەڵک چی دەیڵێت.
لەنێوان دووڕێگادا
هەمیشە دژوارەکەیان هەڵبژێرە
ئاشتی وای کرد
ببینین .....
دەستێک دەستێکی تر دەشوات.
کەمێک بوێری کۆکەرەوە دواقسەتمان بۆبکە
منداڵێکی تازە لەدایک بوو ناتوانێت هیچ بڵێت
بۆیە دەگری ...چونکە ناتوانێت قسەبکات و
بیرکردنەوەکانی بکات بەووشە
ئاشتی وایی ووت :
دوای خۆسوتانی
نەبووە یادەوەری بۆمان
لەجیهانی ناو خەیاڵی خۆیدا
لەفڕین و بەرزبوونەوەدا بوو ئاشتی
ڕایدەکردوو قاچی لەدووی نەدەهات
بێدەنگێکەی بووە کێڵگەیەکی بەمین ڕێژکراو
دواجار چیرۆکەکەی ئاشتی
کەسی گەڕەکەکەمانی نیگەران نەکرد
ژنەکان نەفرەتیان لێکرد
پیرۆزبایان لەیەک دەکرد چونکە ئاشتی
جوانی گەڕەکەکەمان، بەزیندووی خۆیکرد بەدۆزەخدا
ئیتر ئیرەیی مرد
خۆشەویستی پانتایەکە لەئازادی
ئاشتی وای ووت : بەرلەوەی بچێت بۆدۆزەخ
رزگار رانگور
© 2019- Kurdistanpost