کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کۆپی

Sunday, 13/10/2024, 11:22


[ کاتێک دەسەڵات میز بە خەڵکا ئەکا، میدیا  کۆیلەکان ئەڵێن باران ئەبارێ ، ئیسلامییەکانیش ئەڵێن ئەوە ؛ نیعمەت و بەرەکەتی ئیلاهیە..]

'؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛
گەر ئەتەوێ مێشکت مەشغوڵ نەبێ و عەقڵت نەخەیتەکار و تەنیا بیر لە نوێژ و ڕۆژوو  و ناوگەڵ بکەیتەوە ، دەنگ بە لیستی پیرۆزی ئایین بە...
گەر ئەتەوێ هیچ میهرەجانێکی هونەری و ئەدەبی و فەرهەنگی وەک مۆسیقا و شانۆ و پێشانگا و دانس و سینەما و...هتد..نەبینی و تەنیا هەفتەی جارێک میهرەجانی " ووتاری هەینی " ببینی ، دەنگ بە لیستی مزگەوت بە..
گەر ئەتەوێ لە ماڵەوە جگە لە دایک و باوکت و خوشک و براکانت .، سێ چوار زڕ دایک و دە پانزە زڕ برا و شەش حەوت زڕ خوشکت هەبێ ، دەنگ بە لیستی" فرە ژنی"بە..
گەر ئەتەوێ دەرمانخانەکان هیچ دەرمانێکی تیا نەبێ جگە لە "میزی حووشتر" دەنگ بە لیستی" شوێنکەووتوانی حووشتر"بە...
گەر ئەتەوێ خوێندنی  تێكەڵاو  نەمێنێ  و کچان  هەر چاویان دیار بێ و کۆڕانیش هەر  شەرواڵی سێ ڕوبعی لە پێ بکەن ،دەنگ بە لیستی " هەر ئەوە یاریم"بە..
گەر حەسوودی بەوە ئەبەیت کە کوردستان بە تەواوەتی نەبوە بە " ئەفگانستان " دەنگ بە لیستی " تاڵیبانەکانی" ی کوردستان بە..
گەر ئەتەوێ بە ئاوی گەرم خۆت نەشۆی نەبادا مەلائیکەتەکانی سەر شانت بسووتێن ، دەنگ بە لیستی " ناترە دیندارەکان"بە..
گەر ئەتەوێ لە داودەرمانی مونافیق و مولحیدەکان نەجاتت بێ ، دەنگ بە "لیستی دوعا" بە تا بە هەڵامەتیش فیزای ئەو دونیا وەربگری..
گەر ئەتەوێ بە عەکسی پێشکەوتنی خەڵک و ووڵاتانی تر هەزار و چوارسەد ساڵ بگەڕێیتەوە دواوە ، دەنگ بە لیستی " چەقیوەکان" بە...
گەر زۆر حەزت لە مەشروب و ڕابواردن هەیە و موفلیسی ، بۆ مسۆگەر کردنی شەراب و حۆری [ نازانم نێرگەلەی لە گەڵە یان نا ؟] دەنگ بە لیستی لۆجەکانی بەهەشت بە..
گەر ئەتەوێ دوا بەشەکانی فیلمی" تراجیدیای کورد"ببینی دەنگ بە هەموو لیستەکان  بە و "کۆپی" یەکی بنێرە بۆ خوا...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە