KURDISTANPOST
هاوڕێ سابیر
16ی ئۆکتۆبەر
Thursday, 17/10/2024, 18:17
199
بینراوە
شەرمەزاری بۆ پارتی، یەکێتیی کە حزبی دەسەڵاتداری بەرپرسیار لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر. یەکێتی و پارتی دوو حیزبی گۆشکراون بە خیانەت، دوو حیزبی بەکرێگیراوی دەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستانن. سوپای بە ناو عێراق و حەشدی شەعبی، هیچ قسەیەکی نەهێشتەوە بۆ یەکڕێزی گەڵانی عێراق هاونیشتیمانی و هاوخوێنی لە یەک نیشتمانی کۆماری عێراقی فیدڕاڵی.
لێرەدا ئێمە زێتر ڕەخنەو نووسیمان تایبەتن بەم دوو حیزبە دوای چەندان خیانەت مێژووییان، لە ڕێکەوتی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017دا، دووبارە هەستانەوە بە خیانەتێکی دیکەی نیشتیمانیی کە تیایدا لە %50ـی خاکی کوردستانی عێراقیان لەسەر مێزێکی قومار دانا و بەبێ بەرگری ڕادەستی تیر*ریستانی حەشدی شەعبییان کرد. ئەم خیانەتە ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی ئەم دوو حیزبەدا، ئێمە لە ساڵیادی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا؛ هەردوو حیزبی بەرپرسیار لە خیانەتەکە و هەروەها هێرشی دڕندانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆسەر خاکی کوردستان شەرمەزار دەکەین دژی دەنووسین خۆپیشاندان دەکەین، دڵنیاین لەوەی کە ئەم هێرشە بە خیانەت و چاوساخی هێزە کوردێکان کراوە ئەگەر نا حەشدی شەعبی توانایی داگیرکردنی شارێکی گرینگی کوردستانی نەدەبوو.
خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
شەرمەزارییەکی گەورە تۆمارکرا بۆ یەکێتی و پارتی وبنەماڵە جاشەکانی مسعود بارزانی و جەڵال تاڵەبانی کە شاری کەرکوکیان بە جێهێشت بۆ ئیران و تورکیا و حەشدی شەعبی وە هاولاتیانی کوردیان بە تەنها بە جێهێشت کە ئاسەواری ١٦ ی ئۆکتۆبەر ئێستاش بەسەر هاونیستیمانانەوە دیارە ڕۆژانە هاوڵاتییانی کورد لەسەر زەوییە کوشتووکاڵییەکانیان دەردەکرێن عەرەب لە جێگاکانیان جێگیردەکرێن تەنانەت تاپۆکانیشیان کاری پێناکرێت، وە ڕۆژانە هاونیشتیمانی کورد دەکوژریت و دەڕفێندرێن بە هۆکاری و شێوازی جیاواز بێ ئەوەی هیچ کەسێک لێکۆڵینەوەی جدی بکات وە نە پۆلیس و نە ئاسایشی عێراق لێکۆلینەوەی جیدی ناکەن لە داگیرکردنی چۆڵکردنی گوندە کوردێکان .
پارتی و یەکێتیش خوودی بافڵ تاڵەبانی
مسرور بارزانی نێچیروڤان بارزانی و مسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردە سیاسیەکانیان دەردەکەون بێ ئەوەی ڕابردوو وە ئەو هەموو دەستدرێژییەی حەشدی شەعبی لە بیربێت .
خودی سەرکردە سیاسێکانی کوردیش لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران دەردەکەون و شانازی بە دۆستایەتی ئەو تیرۆرستانە دەکەن و پشتیوانی گروپە تیرۆرستەکانی وەک حەشدی شەعبی و حزبوڵایی عێراق و جەیشل مەهدی مقاومەی عێراقی کە هەموویان دژی کوردن و کورد کوژن دژی مافەکانی مرۆڤن چەندان تاوانیان کردووە بەلام،بە داخەوە بەرپرسانی کورد شانازی بە دۆستایەتیان دەکەن، سەکردەکانی حەشدی شەعبی بە ئازادی و ئازاییەتی دێنە سڵێمانی و هەولێر موڵک و ماڵ دەکڕن خێزانەکانیان ژیانێکی خۆش دەژین ئەمە لە کاتێکدا ئێمە لە ترس چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ناتوانین بگەڕێنەوە کەرکوک ناوچە کێشەلەسەرەکان لە زێدی خۆمان بژین .
وە یەکێتی و پارتی بە ڕێککەوتن هەموو کوردەکانی کەرکوکیان فرۆشت بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و سوپای پاسدارانی تیرۆرست و قاسم سولەیمانی گەورە تیرۆرستی سوپای قودسی ئیران وە بە ئاگاداری تورکیا و هەموو هێزە چەکدارەکانی ناوچەکە، بۆیە ئێمەش لە هەم ڕۆژە خەمناکەدا چالاکی سیاسیمان ئەنجامدا لە سەرجەم شارەکانی وڵاتی بەریتانیا خۆپیشاندان و نە ڕەزایمان ئەنجامدا و دروشمان دژی پارتی و یەکێتی و حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانتەوە.
هاوڕێ سابیر
© 2019- Kurdistanpost