KURDISTANPOST
ئازاد عەبداڵی
پرسیارو وه ڵام !
Thursday, 17/10/2024, 18:31
164
بینراوە
ئەمڕۆ منداڵێکی ئوروپایی پرسیارێکی لێکردم و وەڵامەکەم چەندین پرسیارو وەڵامی لێ کەوتنەوە!
کاتێ دایک منداڵی دە زگ دایە بەکوردی چی پێ دەڵێن؟
٣ وشەم پێ گوتن
دوو گیان
زگ پڕ
حامیلە!
گوتی تکایە مانای هەرسێ وشەکەش بڵێ هەتا لێیان تێبگەم!
باشە بەڵام مانای وشەکان لێک جیاوازن
بۆ نموونە :
وشەی دووگیان واتە دایک گیانێکی زێدەتر لە خۆی دەناو دەرون دایە واتە مرۆڤێکی تریشی دەناو گیان دایە و بۆیە دەڵێن دوو گیان چوونکین دوو جەستە بۆماوەی ٩مانگ و نۆڕۆژ دەناو یەکتردان !
زگ پڕ واتای ئەمەیە دایک منداڵێکی دەناوزگ دایە بەهۆی هەبونی منداڵەکەوە زگ پڕە.!
حاملە، یا حامیلە وابزانم ئەم وشەیە عەڕەبی بێت کە لە زمانی فارسی و کوردیش دا دەکاری دێنن .
واتای وشەی حامیلە ئەمەیە کە دایک منداڵێکی دەناو زگ دا هەڵگرتوە و هەتا ئەوکاتەی دێتە دنیاوە دەگەڵ خۆی دەی هێنێ و دەیبات و دەی خەوێنێت و دەناو زگی دایک دا دەگەڵ دایک دەژیت!
پاش شیکردنەوەی واتای وشەکان پرسیاری دیکەی کردن.
گوتی:
باشە بەڵام وشەی دووگیان ئەگەر دایک دووانەی دەناو دەزگ دابن ئەوکات دەڵێن سێ گیان؟
نا بەڵام پرسیارەکەت بە جێیە و ئەم پرسیارەت وشەی دووگیان بێ مانا دەکاتەوە!
دەبێ بیری لێ بکەمەوە!
تۆ بیری لێبکەوە بەڵام بە نەزەری من بۆیە وایان گووتووە چونکین
ئەوکات دەورو زەمانی تەشخیس نەبووە کە دوکتۆرو تەکنۆلۆژیا ببینن یەک منداڵە یادو یا سێ دەناو زگێک دان بۆیە هەر بەدوو گیان دیتووییانە!
مانای وشەی زگ پڕیش مانایەکی لاوازە چونکین زگ تەنیا بە منداڵ پڕ نییە ئاوو و خۆراکیشی تێدایە!
وشەی حامیلەش کە واتای هەڵگرتن دەدات دایک جگە لە منداڵەکەی ناو زگ زۆر شتی تریش هەڵدەگرێت لەوانەیە کۆڵبەربێت یان بە شان و پشتیش زۆر شت بێنێ و ببات بۆیە. ئەم وشەیەش جێی پرسیارە!
ئازاد عەبداڵی
© 2019- Kurdistanpost