KURDISTANPOST
کەمال جەمال موختار
پەڕلەمانی کوردستان، دەزگا و ئامرازێک بۆ تێکشکانی کەسایەتی کورد
Tuesday, 22/10/2024, 18:28
174
بینراوە
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ساڵی 2009، یەکێک لەو کەسانەی، کە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم خۆی کاندید کردبوو (د. کەمال میراودەلی) بوو، کاتێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئینگلتەراوە گەڕایەوە بۆ کوردستان، ویستی لە رێگای راگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، نەوشیروان مستەفا یارمەتی بدات و چرای سەوزی بۆ هەڵبکات، بەڵام نەوشیروان بەمە رازی نەبوو، تا کەناڵی (KNN) و دەزگای وشە بخاتە خزمەتی، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەشیان بوو، کە نەیوست لەبەر خاتری (د. کەمال میراودەلی) دڵی مەسعود بارزانی لە خۆی بڕەنجێنێت. کاتێک د. کەمال لە هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا تێگەیشت، ناچار هەوڵی دا لە رێگای راگەیاندنە سەربەخۆکانەوە بانگەشەی خۆکاندیدکردن بکات، بۆ ئەمەش پەیوەندی بە منەوە کرد و گلەیی لە نەوشیروان مستەفا هەبوو، داوای لێکردم ئەگەر بکرێت لە کوردستانپۆستدا گۆشەیەکی تایبەتی بۆ بکەینەوە، ریکلام و چالاکییەکانی خۆی تێدا بڵاوبکاتەوە، پێموابێت هەندێک لە راگەیاندنی تریش، ئەو یارمەتیەیان دا. منیش لەبەر ئەوەی لە بەغدا و لە ساڵانی( 1970)کانەوە (د. کەمال)م دەناسی و دۆستایەتییمان هەبوو، وەک نەوشیروان دڵیم نەشکاند، ئەوەی ویستی و پێویست بوو، بۆم کرد.
سەرەتا (د. کەمال) زۆر لەوە دڵنیا بوو، کە لە مەسعود بارزانی زیاتر دەنگ دەهێنێت و دەیباتەوە، بەمە دڵخۆش بوو، تەنانەت لە پەیوەندییەکدا پێی وتم: ئەگەر بوومە سەرۆکی هەرێم، هەموو ستافی کوردستانپۆست بۆ سەری رەش بانگ دەکەم. منیش سوپاسیم کرد، لە گەڵیدا را و هەڵوێستی خۆم بە کورتیی لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا پێڕاگەیاند، هەرچەندە راستەوخۆ نەمویست نائومیدی بکەم. ئەو کاتەش یەکێک لە ئەندامانی ستاف کە (فریشە رایپە) هاوسەری پێشووی (هەڤاڵ کوێستانی) بوو، ئەو باسەمان تاو و توێ کرد. لێ تازە کارەکە لەدەست چووبوو، ئەو هەواڵەشم بە د. کەمال میراودەلی دا، کە حەمە تۆفیقی زاوای نەوشیروان مستەفا، لەلایەن مەسعودەوە نزیکەی 9 ملیۆن دۆلاری بۆ نەوشیروان مستەفا وەرگرتووە.
دوایی هاتمە سەر باسەکە، وتم: ئەگەر تۆ 95%ی دەنگەکان بهێنیت و مەسعودیش تەنیا 5% بهێنێت هەر مەسعود بارزانی دەبێتە سەرۆکی هەرێم، ئەویش لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە، کە هەموو کەس دەیزانێت: دوایی راوبۆچوونەکانی خۆمم کردە نووسینێک و بڵاوم کردەوە.
یەکەم: مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی مێژوویەکی دوور و درێژیان لە خیانەت و ناپاکییدا هەیە، ئەمەش لە مەلا مستەفای باوکییەوە بۆ جێ ماوە، کە بە دڵی داگیرکەران هەڵدەسوڕێن، سیخوڕی بۆ دوژمنانی کورد دەکەن و ئەوانیش لێیان رازین،.
دووەم: مەسعود سەرۆکی خێڵی بارزان و سەرۆکی پارتییە.
سێیەم: مەسعود و بنەماڵەکەی پارەی زۆر و دەسەڵاتیان هەیە.
چوارەم: مەسعود چەکداری هەیە.
تۆ هیچ کام لەوانەی سەرەوەت نییە.
پێنجەم: کە لە هەموویان گرنگترە ئەوەشیانە، دوژمنانی کورد لە پشت ئەم بنەماڵەیەوە وەستاون و یارمەتیی دەدەن، بەهیچ جۆرێک ناهێڵن کەسێکی دیکە جێگا بە مەسعود بارزانیی لێژبکات و رکابەری بکات.
هەموو پێشبینییەکان راست دەرچوون لەبەر ئەو هۆکارانە مەسعود گرەوی بردەوە و جارێکی دیکە کرایەوە بە سەرۆکی هەرێم. ئەمە جگە لەوەی خودی جەلال تالەبانیش بەردەوام پرۆپاگەندەی بۆ دەکرد، داوای لە ئەندامانی یەکێتیی دەکرد، دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەن. پاش ماوەیەک نەوشیروان مستەفاش چووە خزمەت مەسعود بارزانیی و پێی وت:
(
هەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە
.).
---------------------------
من بە هیچ شێوەیەک بڕوام بە دەنگدان نەبووە، کە لە رێگای دەنگدانەوە بتوانرێت ئەم خائینانە لە دەسەڵات دووربخرێنەوە. وەزیر و سەرۆکی پەڕلەمانەکان ئەگەر راستەوخۆش نەبێت هەموویان بە رەزامەندی و ئاگاداری دوژمنان دانراون، من بڕوام وابووە هیچ کەسێک ئەگەر پێشوەخت خۆی نەفرۆشتبێت و دڵی داگیرکەرێکی رازی نەکردبێت لە رێگای دەنگدانەوە پۆست و دەسەڵاتی وەرنەگرتووە، بەتایبەتی ئەگەر بۆ بەرژەوەندی تورکیا و ئیران کاری نەکردبێت، (لەگەڵ ریزم بۆ هەندێک لە پەرلەمانتار و وەزیرەکان کە ئەم بۆچوونەم نایانگرێتەوە.) هەر کەسێک بە پێچەوانەوە بڕوای وابێت، خەڵکی دەبێت بچن دەنگ بدەن. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئەو بەڕێزانە لە ئەلفای سیاسەت و سیاسەتی ناوچەکە و هەرێم نەگەیشوون، لەسەر سندوقی دەنگدان و ئەو ئامێرانەی بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنرێن ئاگاداری تەکنیکی نوێی ساختەکاریی نیین، کە چۆن لە دەنگداندا بە ئاسانی دەستکاری دەنگەکان دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی لە نائاگایی خۆیاندا ددان بەوەشدا دەنێن کە بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی بە دیموکراتیانە و دەنگی خەڵکی هاتوون و دەتوانرێت لاببرێن، نەک بەوەی کە بە تەزویر و ساختەکاریی کە لایەنی دەرەکی دێنە ناو پرۆسەکەوە و دەریان دەچێنن، بە فرتوفێڵی ئەلەکترۆنی خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵکەوە، ئەمە لە کاتێکدا سەرانی پارتەکان هەر یەکەیان سەریان بە دوژمنێک و داگیرکەرێکەوە بەستووە، (بە داخەوە لەم دواییەشدا زۆر لە نووسەر و چالاکوان پرۆپاگەندەیان دەکرد و بڕوایان وابوو، ، کە خەڵکی دەبێت بچن دەنگ بدەن، چونکە دەنگدانی ئەمجارە جیاوازە).
ئەو ناوشیاریەی، کە کۆمەڵگای کوردی تێکەوتووە، گەیشتۆتە ئاستێت، خەڵکی ناتوانن خۆیان کۆبکەنەوە و یەکبگرن، بۆیە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا هەر یەکە بە دەستی خۆی دەست دەکات بە کونی ماردا تا ئەم دەسەڵاتدارانە پێوەیان بدات، ئەوەتا پاش ئەو هەموو کارەساتەی بەسەر کوردیاندا هێناوە، وەک کارەساتی ریفراندۆم و هێنانی سوپای تورکیا بۆ باشوور، بێشەرمانە مەسعود بارزانی، خۆی کردووە بە (مەرجەع)ی کوردی، کوڕ و برازا و کوڕەزا کانی دەسەڵاتی رەهایان پێدراوە، هەموو دارایی کوردستانیان خستۆتە ژێر دەستی خۆیان، لە هەر دەنگدانێکدا کە کراوە، خەڵکی کوردستانیان زیاتر کۆیلەتر کردووە. کۆمەڵێک نووسەر و روناکبیریش، هانی خەڵکی دەدەن بچن دەنگ بدەن، سەرەنجامەکەی بەوەش دەشکێتەوە، لە نائاگاییدا رەوا بەو دەسەڵاتە دەدەن، گوایە لە رێگای دەنگدانەوە، ئەم دەسەڵاتەی کە خائینانە بەڕێوەی دەبەن، دیموکراتییە، بەڵام کەسی وشیار و تێگەیشتو، بۆ ئەوەی ویژدانی خۆی ئاسودە بکات، بایکۆتی دەنگدان دەکات، چونکە لەبەر نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنی رادیکاڵانە کە دادگای گەل بەڕیوە ببات، ئەوان لەدەرەوەی دەنگدان و هەڵبژاردن لە ئێستا و لە داهاتووشدا دەسەڵاتیان هەر دەمێنێتەوە، ئەوان پێویستیان بە قەرەباڵغی و ئاپورەی دەنگدانە کە خەڵکی لە دەوری سندوقی دەنگدان کۆببنەوە. دەنگی خەڵکی بە (ئا)و بە (نا)ش بێت، هەر بە بەرژەوەندی ئەمان دەشکێشتەوە. ئەوان دەنگیشیان پێنەدرێت بە فێڵ و تەزویر خۆیان دەردەچێننەوە، جگە لە هەموو ئەم راستیانە لای دوژمن و داگیرکەرانیش رێگاپیدراو نییە جگە لەمان کەسی دیکە ببێتە سەردار و سەرکردەی کورد، چونکە کەسانی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز سەرئێشەن بۆ داگیرکەران، بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی، چاکترین هەڵبژاردەی دوژمنانن.
با ئیتر لێرەوە و لە سەرەتاوە تێهەڵبچینەوە، بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی دوای راپەڕین و دروستبوونی حکومەتی هەرێم..
(پەڕلەمانی کوردستان)
پۆڕنۆ راستەقینەکان زۆر لە پۆڕنۆ سیاسییەکانی کورد شەریفترن.
ئەو کاتەی هەرێمی کوردستانیان دروست کرد، بۆ ئەوەی سیمایەکی دیموکراسی بە سیستەم و بەڕێوەبردنی ئەو دەسەڵاتدارانە بدرێت، وا بکەن خەڵکی کوردستان ئەو حکومەتە کارتۆنییە داتاشراوە بە هی خۆیان بزانن، بۆ ئەمە پێشنیاری ئەوە کرا، پەرلەمانێکیش بۆ هەرێم دروست بکەن، تا خەڵکی بڕوابهێنێت و پشتگیری بکات، ئەمریکا و وڵاتە هاوپەیمانەکان ئەمەیان خستە بەردەم وڵاتانی دراوسێی عێراق، لە سەرەتادا تورکیا و ئێران رازی نەبوون، بەڵام دوایی مەرجی ئەوەیان دانا، کە دەبێت پیاوە متمانەپێکراوەکانی خۆیان، کە سەرکردەی ئەو پارتانەن هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرن، تا ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆلێ خۆیان دەرنەچێت و چاویان لەسەری بێت .
بەو بۆنەیەوە رۆژێک کۆمەڵێک لە رووناکبیر و پیاوماقوڵی بێئاگا، دەچنە لای نەوشیروان مستەفا و پێشنیاری ئەوە دەکەن، نەوشیروان خۆی وەک سەرۆکی پەڕلەمان کاندید بکات، نەوشیروانیش گاڵتەی بە قسەکانیان دێت، تەنیا بە یەک رستە وەڵامیان دەداتەوە، دەڵێت:
(ئێوە من بە چی دەزانن تا ببم بە سەرۆکی پەرلەمان؟)
کاتێک ئەم سیاسیی و روناکبیرە فەلانەی کورد، گوێیان لە وەڵامەکەی نەوشیروان دەبێت، وای لێکدەدەنەوە، کە کاکە نەوە کەسێکی خاکییە، بۆیە نایەوێت ببێت بە سەرۆکی پەڕلەمان، هەڵبەت ئەو وەڵامەش حیکمەتێکی تێدایە، دەنا لە خۆڕا ناڵێت نامەوێت ببم بە سەرۆکی پەڕلەمان، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە، کە کاکە نەوە کەسێکی سادە دەسەڵاتی ناوێت و دەیەوێت وەک خۆی بمێنێتەوە، بێ ئاگا لەوەی کە نەوشیروان لەوسەری هاتبووەوە، دەیزانی پەڕلەمانی کوردستان دەسەڵاتێکی کارتۆنییە، لە (عەدنان مفتی) و (جەوهەر نامیق) زیرەکتر و وریاتریش بوو، دەیزانی پەرلەمانی کوردستان، تەنیا قورسایی (چایخانەی شەعبی سلێمانی و مەچکۆی هەولێری) هەیە، بە بەڵگەی ئەوەی ئەگەر مەسعود بارزانی بیزانیانە پەرلەمانی کوردستان دەستکەوتێکی مەعنەویی و شکۆیەکی هەیە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی بۆ کەسوکارەکەی خۆی قۆرخ دەکرد، هەروەک چۆن پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پاراستنی بۆ خۆی و بنەماڵەکەی داگیرکردووە، ئاواش دەهات پۆستی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی بۆ یەکێک لە کوڕ، برا و کەسەکانی خۆی دادەنا. ئەو چۆن دێت کەسێکی بنەماڵەکەی دەخاتە ئەو شوێنەوە تا بوتڵ و تەپلەکە جگەرەی تێبگرن، شەڕەجنێوی لەگەڵدا بکەن، ئەگەر مەسعود بیزانیایە پەڕلەمانی کوردستان هێندە پیرۆزە و بەهایەتی مەعنەوەی گرنگی هەیە نەدەهات لە 31ی ئابدا سوپای بەعس بهێنێتە ناو پەرلەمانەوە و هەتکی بکات. بەڵگەیەکی دیکەش، کە پەرلەمانی کوردستان لەلای بنەماڵەی بارزانی و تەنانەت تالەبانیش سوک و بێ شکۆیە، ئەوەشیان بوو، کە کاتی خۆی کۆمەڵێک لە پەرلەمانتاران داوا لە مەسعود بارزانی دەکەن، بچێتە ناو پەرلەمانەوە و قسە بکات. فرانسۆ حەریری لێیان تووڕە دەبێت و دەڵێت: جەنابی سەرۆک بارزانی زۆر لەوە گەورەترە پێ بخاتە ناو پەڕلەمانی کوردستانەوە.
وەک لە زۆربەی ڤیدیۆ و وێنەکانیشدا دەبینرێت کاتێک کەسێک خۆی دەکات بە ناو پەڕلەمانی کوردستاندا، لووتی بەر وێنەیەکی زەبەلاحی مەلا مستەفا دەکەوێت. ئەو وێنەیە بۆیە دانراوە، تا لە رووە سایکۆلۆژییەکەیەوە ئەو هەستە بەو کەسانە بدات، ئەگەر مەلا مستەفا وەک ئاشبەتاڵچییەک مێژووەکەی لەبەر چاویاندا بێت، ئەوا لە هزریاندا وەسڵی خیانەت و ئاشبەتاڵەکەی پێدەردەکەن و خاوێن دەبێتەوە. دەبێت بە چاوێکی پیرۆزەوە سەیری بکەن. ئەو کاتەی ئەرسەلان بایزیش سەرۆکی پەرلەمان بوو، لە بیری چووبوو، لە ژوورەکەی خۆیدا وێنەی مەلا مستەفا هەڵبواسێت، بە زۆر ناچاریان کرد وێنەی بارزانی بخاتە ژوور سەری خۆی. ئەوانەی دەشبنە ئەندامی پەڕلەمان، هەموویان لە پاڵ ئەو وێنە زەبەلاحەی مەلا مستەفادا رادەگیرێن، بە مەبەست سەری هەریەکەیان دەکەوێتە خوار ناوگەڵی مەلامستەفا، بەتایبەتی ژن و ئافرەتەکان. وەزیرەکانی حکومەتیش دەبێت هەمان ئەو کارە بکەن.
پەرلەمانی کوردستان، بەهۆی ئەم دەسەڵاتە خائینەوە، کە هیچ شکۆ و پیرۆزیییەکی نییە، وای لێهاتووە زۆربەی ئەوانەی خۆیان کاندید دەکەن، تەنیا بە مەبەستی ئەو پارە زۆرەی وەریدەگرن، خۆیان کاندید دەکەن، نەک لەبەر ئەوەی وەک ئەندامێکی کارا بیانەوێت خزمەتی نیشتیمان و خەڵکی بکات.
پەڕلەمەنتارەکانی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکیان نییە و زۆربەی پێشنیارەکانیان تەنیا قسەیە و کاری لەسەر ناکرێت، کەسانی ئاست نزم و ناسیاسیی تێدایە، لە ناو پەڕلەماندا تا ئیستا هیچ بڕیارێکی جیدی نەدراوە، کە لە بەرژەوەندی باڵای کورددا بێت، لەسەرو خۆیانەوە کەسانی دەسەڵاتداری خائین و سیخور بڕیارەکان دەردەکات. ئەوەشی کرابێت لە دژی بەرژەوەندییەکانی کورد بووە، پێشوەخت فەرمانی بنەماڵەی بارزانیی و میت و ئیتیلاعاتی لەسەر بووە، ئەندام پەرلەمانەکان جگە لە چەلەحانێ و گۆرانی و هەڵپەڕکی و سوکایەتی بە یەکترکردن، هیچی دیکەیان نەکردەوە، هەرکەسێک دژی پارتیی قسەیەکی بەرز و نزمی کردبێ، ئەندامێکی پارتییان تێبەرداوە و لاقیان گرتووە، (لەگەڵ رێزم بۆ ژمارەیەکی زۆر کەم لەوانەی بوونەتە ئەندام پەڕلەمان، یان خۆیان کاندید کردووە،). لە هەر خولێکی تازەدا، وەکو ئەمجارە ئەندامە نوێیەکان ویرانتر و خراپتر بوون. ئەمڕۆ کەسانی بێشەرمی شەلاتیی، سەرسەریی، تیکتۆکباز و زمانپیس هاتوون، خۆیان کاندید کردووە، تا هێندەی دیکە پەرلەمان سووکتر و ریسواتر بکەن.
هەڵبەت ئەم خەسلەتە تایبەت نییە بە پەڕلەمانی کوردستان، بەڵکو ئەم پێناسەیە وەزیرەکانیشی گرتۆتەوە، بە پلان بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردیی لەوە خراپتر داوەشێنرێت، دەسەڵاتی دزەکانی باشوور ئەو سیاسەتە پیادە دەکات، کە کاتی خۆی وەزیر هەبووە لە رێگای ژنەکەیەوە کراوە بە وەزیر، بۆیە ئەمڕۆ پیرۆزی لە هیچ پۆستێک و دەزگایەکی حکومییدا نەماوە، کاریگەری ئەمەش ئەوە دەبێت، کاتێک خەڵکەکە چاوی بەم کەسە سوک و سەرسەریانە دەکەوێت، لەگەڵیدا رادێن و بە پێی رۆیشتنی کات و سەردەم، دزیی، خیانەت و بەدڕەوشتیی دەبێتە خوویەکی رۆژانەی نێو کۆمەڵگا و سەرەنجام لای خەڵکی سادە هەموو ناشرینییەک بە ئاسایی وەردەگیرێت، وەک نمونە شاسوار واحیدی کەباچی، کە کەسێکی سوک و بەدرەوشتە، فلیمی رابواردن و رووتی بڵاوبۆتەوە، لە بری ئەوەی خەڵکی بایکۆتی بکەن و دادگایی بکەن، زۆر کەس بەرگری لێدەکات، دەچن دەنگی پێ دەدەن، دەیکەنە سەرکردەی پارتەکەی خۆیان، بۆیە ئەم دیمەنانە هێدی هیدی خەڵکی لەگەڵیدا رادێت بە کردارە ناشرینەکانی بەرپرسەکان خۆشە دەبن، وەک سەردەمی شای ئێران، کە چۆن فەرەح پەهلەوی باسی دەکات، هەرچی بەدڕەوشت نەبێت لەناو دەسەڵاتدا جێگای نابێتەوە، هەر کەسێک دەسەڵات و پۆستێکی پێ دەدرێت دەبێت لە پێشدا ئەندامێکی مێینەی خیزانەکەی خۆی بکاتە خۆراکی ناوگەلی بەرپرسێکی سەروو خۆی. بەمە شەرم نامێنێت، ئەو کەسە سوکانە بۆ ئەوەی ژیانییان بە خۆشی بەڕێ بکەن هەر یەکە خوازیاری ئەوە دەبێت پۆستێک بەدەست بهێنێت، لەو پێناوەدا ئامادە دەبێت هەموو شتێک بکات و هەموو شتێک قبوڵ بکات، کەسانێک لە دەرەوەی کوردستانیش هەن، کە لە خوێندن و کارکردندا سەرکەوتوو نەبوون، دەڕۆنەوە، بەبێ مەرج هەموو سوکایەتییەک قبوڵ دەکەن، تا بەرپرسێک لێیان رازی بێت و ئیشێکیان پێ بدات. زەلام هەیە لەو وڵاتەی پەنابەرە، لەسەر کاری قاچاخچێتی گیراوە و کەلەپچەی ئەلەکترۆنی کرداوەتە قاچی، دوایی گەڕاوەتەوە خۆی بۆ ئەندام پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە. زۆربەی تیکتۆکچیی و جنێوفرۆشەکانی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەکو سیاسییەکی لێهاتوو، باسی سیاسەت دەکەن پلان دادەنێن و رەخنە دەگرن، هێرش دەکەنە سەر دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانی، لە هەمانکاتدا داوادەکەن خەڵکی بچێت دەنگ بدات. کەسانێک هەن بەردەوام هێرشییان کردۆتە سەر بنەماڵەی بارزانی و و تالەبانی و دەسەڵاتی کوردی، دوایی چوونەتەوە خۆیان کاندید کردووە، زۆربەی کوردەکانی دەرەوەی کوردستان مووچەی خانەشینی هەرێم و مووچەی بندیواریان هەیە، خۆشیان بە ئۆپۆزیسیۆن و دەنگی نارازیی ناساندووە، ئەمانیش هانی خەڵکی دەدەن، بایکۆتی دەنگدان نەکەن، بچن دەنگ بدەن. زۆر کەسی دیکە هەن، مێشکیان وەکو دوژمنی کورد کار دەکات، جنیو بە کوردبوونی خۆیان دەدەن.
کۆمەڵگای کوردیی بە تەواویی شێوێنراوە، کەم کەس هەیە مێشکی لەناو کەللەیدا مابێتەوە و بە باشی بیر بکاتەوە. ئەمڕۆ کۆمەڵگای کوردیی پڕێتی لە کەسانی بێموڕاڵ و نەفام و نەزان، وەکو مەسعود بارزانی سواری سەری خۆیان بوون. درۆی زل زل دەکەن، بۆ ئەوەی بڵێن ئێمەش هەین و ماوین دەنگی نارازیی و ئۆپۆزیسیۆنیان سوک کردووە.
بۆ کۆتایی ئەم نووسینەش برادەرێک بە پێکەنینەوە وتی کاندیدەکانی ئەمجارە وەک کەشتییەکەی نوح وابوو، تەنیا (سایە کەریم)ی تێدا نەبوو، دەبوو ئەویش خۆی کاندید بکردایە! منیش وەڵامم دایەوە: کە (سایە کەریم) لە بەر دوو هۆ ئەو کارە ناکات:
یەکەم: پارەکەی خۆی کە دەستی دەکەوێت لە مووچەی پەڕلەمانتارەکان زۆرترە،
دووەم: سایە کەریم چەند جارێک رایگەیاندووە، کە ئامادەیە یارمەتی ئەوانە بدات کە مووچەیان پێنادرێت و پارەیان نییە، لێ تا ئیستا هیچ وەزیر و سەرکردە و بەرپرسێک کاری وەک (سایە کەریم)یان نەکردووە، بۆیە پۆڕنۆ راستەقینەکان زۆر لە پۆڕنۆ سیاسییەکانی کورد شەریفترن.
کەمال جەمال موختار
© 2019- Kurdistanpost