KURDISTANPOST
جەعفەر کەریمی
دەمە تەقەی من ومووچەخۆرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان
Wednesday, 23/10/2024, 9:58
33
بینراوە
هیندێک ڤایرۆس هەن کە لە رێگای مرۆڤەکان یان ئاژەڵەکان بە سەر تەواوی دونیادا بڵاو دەبنەوە ودەبنە هۆی مردنی هەزاران کەس.نموونەی بەرچاو کڕۆنا بوو کە گیانی هەزاران مرۆڤی کردە قوربانی.زانستی پزیشکیش بێکار نەوەستا ودەستی کرد بە بنبڕکردنی ئەو کڕۆنایە وتارادەیەکی بەرچاوبینینەوەی دەرمان وچارەسەری توانی کڕۆنا لە جیهان دوور بکاتەوە.
لە مێژووشدا زۆر جارمیکڕۆب یان ڤایرۆس بڵاو بۆتەوە وخەساری مەزنی گەیاندۆتە مرۆڤەکان وگیان لە بەرەکانی گۆی زەوی.بێبەختیی دیکەی مرۆڤ لە سەر زەوی ئەو شەڕآنەن کە دەسەڵات بۆ بەرژوەندیی خۆی ومانەوەی خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ وکوشتاری بە کۆمەڵ وماڵوێرانیی دەبێتە دیاردەیەکی نەخوازراو.جار جاریش تووڕە بوونی سرووشتە بێ بەختی دەخوڵقێنێ،لافاوبوومەلەرزە گیانی مرۆڤەکان دەستێنێ.
بە باوەڕی من لە ڤایرۆس ومیکڕۆب ولافاووبوومەلەرزە مەترسیدار بۆ مرۆڤایەتی وبۆ هەر کۆمەڵگایەک ونەتەوەیەک چین وتوێژێکن لە هەر وڵاتێک کە ناوی خۆیان ناوە رووناکبیر یان نووسەرویان شاعیریان مامۆستای شارەزالە بواری جۆراوجۆری زانستیی.
ئەو چین وتوێژە بە رواڵەت پێشهەنگ وپێشڕەوی کۆمەڵگان،کەچی خەساریان لە خەساری دووژمن زیاترومەترسیدارترە.چون کەس چآوەڕووانیی لە نەیاری کورد نییە کە دۆستایەتی کورد بکا،بەڵام ئەوانە هەم خۆیان بە کورد دەزانن وهەمیش خۆیان پێ بەرهەمهێنەرە لە کۆمەڵگاوهیواوهۆمێدی دوارۆژی نەتەوەیەکن.
چین وتوێژیی مووچەخۆرەکان:
بەشێکی بەرچاو مووچەخۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی دەسەڵاتدارانی تاران نین وسەریان بەرداوەتەوخەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن،هەروەها بەشێکیشیان خۆیان بە دژبەریی کۆماری ئیسلامی دەزانن،بەڵام مانگانە لە کاتی خۆیدا دەچنە بانک ومووچەکانیان دەخەنە تەنگەی گیرفانیان وقسەی زلیش لە جێی خۆی.هەرئەو چین وتوێژە بوکاتی کە مەسعود بارزانی رێفڕآندۆمی راگەیاند دەستیان کرد بە قون بادان وخەڵکیان هێنایە سەر شەقام وگووتیان: لە مەسعود بارزانی پیاوترنییە!چون داوای سەربەخۆیی دەکا بۆ کوردستان.دیتمان پاشآن چمان بەسەرهات.
دەمەتەقەی من و مووچەخۆرێک:
گرفتی من دەگەڵ چەند دۆستێکی ناسیاوە کە کاتی خۆی هاوکار بوین و بە زمانی فارسی وانەمان بە منداڵی بێ بەشی کورد دەگووتوە وخۆیان بە بەرهەڵستکاری مەلاکان لە تاران دەزانن.هەمووجارێ بە تەلەفون دیالۆگێکی بێ ئاکام لە نێووانماندا دروست دەبێ.قسەی کۆتاییشی ئەوە کە بەمن دەڵێ،خۆت لە خاریجە دەژی وئاگات لە خەڵک نییە.
بەڕێز،خ،ع:تۆ کام بژاردە بۆ داهاتووورزگاریی کوردستان بە گونجاو دەزانی؟
...لە راستیدا من باوەڕم بە سەر بە خۆیی کوردستان هەیە.
بەڕێز،خ،ع:سەربە خۆیی چۆن بەدەست دێ؟ دەکرێ پێم بڵێی؟
...بۆگەیشتن بە سەر بەخۆیی شەڕپێویستە.
بەڕێز،خ.ع:شەڕهاسان نییە،تۆ مانگانە مووچەی خۆت لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرێ،چۆن دەتوانێ شەڕ بکەی؟
...مووچە وەردەگرم کار دەکەم خۆ بە خۆڕآیی مووچەم نادەنێ.
بەڕێز،خ،ع: تۆ لە دونیای خەیاڵدا دەژی.کوردستان ئاوا رزگار نابێ.بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی فیداکاری پێویستە،بەوواتایە،هەرچی لە ماڵوموڵكو زێڕوپارەی کە هەتە دەبێ بیفرۆشی وبەو پارەیەش تفەنگێک بکڕێ وبچی بۆ لای ئەو کەسەی کە رێفڕآندۆمی بەسەردا سەپاندین وشەڕی رزگاریی دەست پێبکەی و نابێ چاوەڕوانی مووچەی مانگانەش بی کە کۆماری ئیسلامی بدداتێ.
قسە گەیشتە راستیەکان پەیوەندیی دەپچڕێ.
جەعفەر کەریمی
© 2019- Kurdistanpost