KURDISTANPOST
پشکۆ ناکام
کاتی خۆی
Friday, 25/10/2024, 20:13
151
بینراوە
موسڵمانەکان لە مێژووی خۆیانا دوو جار ڕوویان کردۆتە ئەوروپا ، جاری یەکەم لە زەمانی فتوحاتی ئیسلامی بۆ داگیرکردنی ئەوروپا و بە شەق وەکو ناوچە عەرەبییەکان ئەوروپییەکان بخەنە ناو ڕەعییەتی ئیسلامییەوە کە خۆشبەختانە بۆیان نەلوا ، جاری دووەم موسڵمانەکان وەک پەناهەندە ڕوویان کردۆتە ئەوروپا بۆ دابین کردنی مەعیشەت و سەلامەتیان ، واتا وێڵی ئازادی و نانن، موعادەلەکە هەڵگەڕاوەتەوە : جارێک داگیرکردنی کافرستان و جارێک سواڵکردن لە کافرەکان...
زۆر جار گروپە ئیسلامییەکان{ داعش، ئیخوان ، سەلەفی ، قاعیدە} بێ منەتی خۆیان لە خێر و بەرەکەتی کافر و مولحیدەکان دەرئەبڕن و هەموو خۆشگوزەرانی ژیانیان بە نیعمەتی خوا ئەزانن!
ئەگەر ڕۆژێ وەک گریمانەیەک ئەوروپییەکان فەزڵی خۆیان لە ئیسلامییەکان سەننەوە ئەبێ چی ڕووبات.؟ بە بێ شک قوڕ ئەکرێ بەسەری هەموویانا هەر وەک چۆن خۆیان قوڕیان کردوە بەسەر خەڵکی ووڵاتەکەیانا ، وەک نمونەیەک گەر مولحیدێکی ئەهلی جەهەنەمی وەک "ئەدیسۆن " نەبوایە تا ئێستاش موسڵمانەکان ئەبوایە بە چرا و مۆمەوە بە چواردەوری کەعبەکەیان بسوڕانەوە ، ئەوروپی و بەرازخۆرەکان سەیارەیان دروست نەکردایە تا ئەمڕۆش ئەبوایە موسڵمانەکان بە حووشتر یان ووڵاخ هات و چۆیان بکردایە ، ئەوهەموو داهێنان و دۆزینەوە پزیشکیانەی ئەوروپییە مونافیقەکان نەبوایە موسڵمانەکان وەک هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوپێش بە هەزارانیان لێ ئەمرد و لەوانەیە هەڵامەتیش بەس بوایە بۆ قەرەبااڵغ کردنی سەرقەبرانەکانیان ..دروست کردنی تەیارە لە لایەن مولحیدەکانەوە نەبوایە ئەمڕۆ هیچ موسڵمانێکی دەوڵەمەنی قۆڵبڕ نەیئەتوانی بە ئاسانی بچێ بۆ ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پزیشکیی چونکە بە دوعا و مەولو بوایە نابێ هیچ موسڵمانێ " قەبز"یش بێ ، کەواتە لێرەیا کاکی موسڵمان بە خۆی و بەرماڵێکە دوو جار خێری لە بەرەکەتی کافرەکان بینی و بە مەمنونییەوە بینی جارێک بە وەرگرتنی تەیارە و جارێکیش بە وەرگرتنی عیلاج ، نوکتەش ئەوەیە کە چاک بۆوە مەولویەک ئەکا لەبەر ئەوەی خوا شیفای کرد !!! لە خۆی ناپرسێ بۆ پێش ئەوەی ئەو هەموو پارەیەی کە بە ساختەچێتی دەستی کەوتوە سەرف بکا لە سەفەر و عیلاجی ژێر دەستی دکتۆرێکی مونافیقا هەر کە نەخۆش کەوت مەولویەکی بکردایە تا خوا شیفایەکی بۆ بناردایە .....گەر یەکسانی ئافرەت وپیاو وەک بنەمایەکی فەلسەفەی ژیان لە ئەوروپاوە نەگەشتایە ووڵاتە ئیسلامییەکان و ژنیش نەبوایە بە دکتۆر ئەوا مەلا ژنەکان هەر بەدەم نەخۆشییەوە ئەتلانەوە ، بوونی سەدان ژنە دکتۆری بەتوانا و سەربەرز وای لە مەلا مێشک بەستوەکان نەئەکرد بڕۆن شەرحی پڕ و پووچ بهێننەوە بۆ ئەو حەدیس و ئایەتانەی ئافرەت بە " ناقص العقل" لە قەڵەم ئەیا...
گەر عیلمی کافرەکان نەبوایە تا ئەمڕۆش خەڵک وای ئەزانی ڕۆژ بە چواردەوری ئەرزا ئەخولێتەوە چونکە پێغەمەری ئیسلامییەکان وای ووت بوو....کاتی خۆی
پشکۆ ناکام
© 2019- Kurdistanpost