KURDISTANPOST
هێمن رەئوف
مامۆستا جیهان
Sunday, 27/10/2024, 20:35
256
بینراوە
ساڵێک لەمەوبەر دەزگای تیرۆری پاراستن (مامۆستا جیهان) ی بە دڕندانەترین شێوە تیرۆر کرد. سەرەرای تیرۆرکردنی ، ئەو دەزگا دڕندەیە هاتن سیناریۆیەکی پوچەڵیان هۆنیەوە کە گوایە مردنێکی خۆکوژی بووە و (مامۆستا جیهان) کێشەی شەخسی هەبووە .
کەسوکارە خۆڕاگرەکەی (مامۆستا جیهان) سێ مانگ ئارامیان گرت تا ئاسایش و پۆلیس کاری خۆیان بکەن و ڕاستیەکان بخەنە ڕوو.. بەڵام چونکە ئەوەی کە ڕوویدابوو ئاکشنێکی تیرۆریستی مەسرور و پاراستن بوو، نەک نەتوانرا ڕاستیەکان کەشف بکەن بەڵکو هەوڵی زڕاندنی ناو و کەسێتی ئەو خانمە و بنەماڵەکەیشیانیان دا .
ئەمە ئەخلاقی پارتی و بنەماڵەی بەرزانیە لەبەرامبەر دەنگە بڵندەکان.. ئەم تیرۆرە ڕێک تیرۆری سەردەشت عوسمانی بیر هێنامەوە، وەک چۆن تۆمەتی تیرۆریشیان دایە پاڵ سەردەشت.
پارتی هێزێکە هەم خۆفرۆش و خائینە بەرامبەر خەڵکی کوردستان هەمیش هێزێکی دڵڕەقی تیرۆرستی فاشییە. هەر شەراکەت و هاوپەیمانی و لیکنزیکبوونەوەیەک لەگەڵ ئەم حیزبە، کەسێتی و ئەخلاق و کەرامەت بە ئینسانەوە ناهێڵێت و ڕسوایی لێدەکەوێتەوە.
پارتی سەرکەوتوو بوو لەوەی کە گەرماوگەرم تیرۆرەکەی بەسەردا نەشکێتەوە و سێ مانگێک خانەوادەکەی (جیهان) و ڕای گشتی خەڵکی کوردستانی بێدەنگ کرد بەبیانووی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون!! بەڵام ئەوەی جێگای شانازی و ڕێزی بێپایانە، ئەو خۆڕاگری و کۆڵنەدانەیە کە بنەماڵەکەی بەردەوام وەک سەربازە وونبووە ماندوونەناسەکان لە خەبات و هەوڵی بێوچاندان بۆ ڕسواکردنی تیرۆرستان و سەندنی هەقی (مامۆستا جیهان ). بەڕاستی ئافەرین و هەزارجار سەری ڕزیان بۆ دادەنەوێنم.. دڵنیام بە کۆڵ نەدانیان خوێنی (مامۆستا جیهان ) بە زایە ناچێت.
لە کۆتاییدا دەڵێم تیرۆری مامۆستا جیهان تیرۆری ئازادی و تیرۆری ناڕەزایەتی و تیرۆری مافی ڕادەربڕینە و پەیوەندی بە هەموو ئینسانێکی ئازادیخوازەوە هەیە. هیوادارم خەڵکی کوردستان وەک کەیسیکی نیشتیمانی لە (نیشتیمان )بڕوانن و لەبیری نەکەن و لە پشتی خانەوادە سەربەرزەکەیەوە بوەستن .
نەفرەت لە تیرۆرستانی بنەماڵەی بەرزانی
مردن و سەرشۆڕی بۆ مەسعود و مەسرور و یەک بەیەکی ئەو بنەماڵە تیرۆرست و خائینە .
هێمن رەئوف
© 2019- Kurdistanpost