KURDISTANPOST
ئازاد عەبداڵی
تاتڵسی هێنایە کەنار عەفرین تا گۆرانی بڵێت و گاڵتە بە کورد بکات!
Tuesday, 29/10/2024, 17:54
171
بینراوە
تاتڵس وایکرد. هات لەتەنیشت ئەردۆغان داو دەناو سەنگەردا بە کوردی گۆرانی گوت و گاڵتەی بەکورد کردو ئەردۆغانی فاشستیش قاقا پێدەکەنی!
خەڵکی عەفرینیش لە ژێر بۆمباران و تۆپخانە و لشکرکێشی ئەرتەشی ئەردۆغان دا خوێنی لێ دەچۆڕاو وێران دەبوو و ئەوەی لە خۆی ڕادەدیت سەری خۆی هەڵدەگرت و بەرەو هەندەران ئاوارە دەبوو.
ئێستا باخچەلی و ئەردۆغان هاتوون لە پارلەمانی خۆیاندا نوقڵ و شوکولاتی ئازادی ئوجاڵان بڵاو دەکەنەوە بە شەرتێ ئوجاڵان بێت
لە پارلەمان دا بڵێت من لەمە بەولاوە ترۆریست نیم و پ ک ک ،ش دەست لە ترۆر هەڵبگرێت و چەک دابنێت!
ئەردۆغان تاتڵ بێنێتە ناو پارلەمان و ئەمجار گۆرانی بۆ تەسلیم بونی پ ک ک بڵێت و بڵاوەی بزوتنەوەی کورد لە باکورو ڕۆژئاوادا بکات بە سرودو گۆرانی گاڵتە جاڕانە و ئەندام پاڕلەمانە ڕەگەزپەرستەکان و ئەردۆغان و باخچەلی فاشیستیش چەپڵەی بۆ لێبدەن!
پاش ئەم بانگەوازەی باخچەلی پ ک ک هێرشی کردە سەر سنعەت و پیشە سازی نیزامی ئانکارا و تورکیاش هەرچەند لەتۆڵە دا بۆمباران و تۆپ بارانێکی خەستی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد. بەڵام ڕیسەکەی باخچەلی کردەوەبەخوری و نەگەیشتە دووا داوی ڕستن!
ئایا ئەگەر تورکیا ئاشتی خوازەو بەتەمایەمافە سەرەتاییەکانی میللەتی کورد بە ڕەسمییەت بناسێت پێویست بە ئوجاڵان وپ ک ک دەکات؟
چل ساڵە ئەم جەنگەی پ ک ک و تورکیا درێژەی هەیە و تورکیا هەتا ئێستاش کورد بە گشتی بە ترۆریست دەزانێت و حاشا لەگەلێک بە نای کورد لە تورکیادا دەکات!
خۆ هەموو دنیا دەزانێت هەر لە کاتی دروستبونی جمهوری تورکیاوە لە لایەن ئەتا تورکەوە بزوتنەوەی ڕزگاری بەحشی کورد لە باکور رێژەی هەیە.
وەهەرلە و کاتەوەش هەتا ئەمڕۆ تورکیا هەمیشە حاشای لە کورد کردوە و ئەگەریش مەترسی گەیشتبێتە سەر قەت دەستی لە سەرکوت و ئێعدام و تیربارانی کوردان ڕانەگرتوە !
سەیرئەمەیە زۆرکەس لە کوردەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان دا
پ ک ک تاوانباردەکەن و دەڵێن تورکیا مافی کورد دەدات پ ک ک ناهێڵێت!
خودموختاری و تەنانەت پڕۆسەی ئیمزاکراوی تەشکیلی دەوڵەتی کوردی لە سەرمێزی ئانکارایە بەڵام پ ک ک ئیجازەنادات!
دەڵێن هەموو جارێ ئەمە پ ک ک یە پڕۆسە ی ئاشتی تێک دەدات و پوچەڵی دەکاتەوە!؟
ئازاد عەبداڵی
© 2019- Kurdistanpost