KURDISTANPOST
جەعفەر کەریمی
گاجووت
Tuesday, 29/10/2024, 15:01
101
بینراوە
پێشگوتن:
بیستوومە لە سەردەمی زوودالە گووندەکانی کوردستان جووتیارەکان بە مەبەستی کێڵانی زەوی ووەرگرتنی بەروبوم بۆ بژیوی ژیان عەرزیان دەکێڵاو بەرهەمیان لێوەردەگرت.ئەو کارەش پەیوەندیی بە لێهاتووی خاوەن زەوی وئەو رەنج وئارەقەیەی کە لەسەری دەڕشت.خاڵی سەرەنج ڕاکێش ئەوە بووە کە لە کێڵانی زەویدا دەگەڵ جووتکاردوو/ گا / کە نیروئامۆریان لەسەرشآن بووە ڕۆڵی سەرەکیان دەگێڕا.من ئەو قسەیەم لە زۆر جووتکاری کوردلە گووندەکان بیستووە کە دەڵێن:پێش ئەوەی ئەو جووتە /گایە/بۆ کێڵانی زەوی بەکار بهێنرێن پێویست بوو/ بیان خەسێنن/ تا بە هێزتروکارگێڕتربن.ئیتر ئەو کارە کام فەلسەفەی دیکەی لە پشتە من نایزانم.بەواتایەکی دیکە /گای/ ماڵوێران هەم دەخەسێنران وهەمیش کارێکی قورسوگرانیان دەخرایە ئەستۆ،بە تایبەت نێروئاموری سەرشآنیان دەردێکی گرانی دەخستە لە جەستەیان.ئەگەر جووتکاریش پیاوێکی بە ئیساف بوایە کەمتر نەقیزەی تێدەوەشآندن.
گاجووت:
مەبەست لە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بە هیچ شێوەیەک بێ رێزیی نییە بە هیچ تاکێکی کورد بە تایبەت لە باشووری کوردستان.ئەوجارەش هەڵبژاردن کرابە پێچەوانەی هەڵبژاردنی پێشوو خەڵك بە رێژەیەکی بەرچاو چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان تا دەنگی خۆیان بەوحیزبانە بدەن کە خۆیان بە نوێنەریی کورد دەزانن .پاش تەواوبونی پڕۆسەی دەنگدان وراگەیاندنی بەشداریی ڕێژەی دەنگدەران / قەرارە/ حکومەت پێک بێنن تا وڵاتی پێ بەڕیوە بەرن.(چاوتان لە شەڕەشەقی چەقەخانەی پارڵمان بێ بۆ پێکهێنانی حکومەت،ئەگەر حکومەتێک پێک بێ).
لە کەم وڵاتی جیهانی سێهەم هەیە کە هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک وبێ گەرد بەڕیوە بچێ.باشووری کوردستانیش کە ٣٣ساڵە دووبنەماڵەی دزوبێ ویژدان داگیریان کردوە هیچ هەڵبژاردنێک شەرعییەتی ئاسایی تێدا بە دی ناکرێ.نێچیروان بارزانی بە هەلینگدان خۆی گەیاندە تورکیە و ئەربابەکەی تا ئەرکی نۆکەرایەتی خۆی پێ بسەلمێنێ.بێ گومان ئێرانیش وەک هەمیشە رۆلێ خۆی گێڕاوە.
بابەتێک کە زۆر گرینگە ئەوەیە خەڵکی دڵسۆزوفیداکارلە باشووری کوردستان هەر ئەرکێکی پێ سپێردرابێ بە پێی توانای خۆی راپەڕآندوە.ئەوەی کە ئەو وڵاتە گەیاندۆتە ئەو ئاستە دوو بنەماڵەی کورد کوژوخۆفرۆشن کە وێنەی گاجووتی،جووتکارەکان نیروئاموری ژیانیان خستۆتە سەر ملی خەڵک وخەڵكیان خەساندووە وهەمیش بۆ خۆیان بۆ مانەوەی خۆیان کەڵک لە بەروبوموبەرهەمی ئەو خاکە وەردەگرن وخەڵکیشیان برسی وتێنوو راگرتووە وسەڕای ئەوانەش بە زیندان وشکەنجە دەیاترسێنن.
پارڵمانی داهاتوولە باشووری کوردستان وەک چەقەخانەی بەسەردێ وهیچ کەڵکێکی یاسایی وشەرعی نابێ چون ئەو دووبنەماڵەیە بە فێڵو تەڵەکە ناوخۆیی وبیانی دەستیان بەسەر ئەو خاکەدا داگرتووە.زۆر زوودەردەکەوێ ئەوجارەش تاسکلاوی شەرعیان لە سەر خەڵک داناوە.باشووری کوردستان بەرەوئاقارێکی ترسناک هەنگاو دەنێ کە تەنیا خەڵكی داماوە بە بێ چارەیی دەمێنێتەوە.هەروەها ئەگەر رێژەی دەنگدەران لە باشووری کوردستان ڕەچاو بکەین،دەتوانین بڵێن،زۆربەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەبووە نە چوونە سەرسندوقەکانی دەنگدان،بەواتایەکی لە دەنگدانی ئەو جارەشدا،بایکۆت قسەی خۆی کردوە.
جەعفەر کەریمی
© 2019- Kurdistanpost